|
چیتر ناتوانین به شاراوه‌یی بژین!!
Jan 18,2009 00:00
by
kurdistanNL
ئاماده‌کردنی: به‌ناز ئیبراهیم وێنه‌گرتن: عه‌بدوڵڵا سامی : دوای نیوه‌ڕۆی 17.1.2009 ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له باکوری فه‌ڕه‌نساله شاری لیلل به‌سه‌رپه‌رشتی بریجیت پاڤی ڕێکخه‌ری کاروباری په‌نابه‌ران له‌و ڕێکخراوه‌دا له مانیفستاسیۆنێکی شێوه شانۆگه‌ری که‌م وێنه‌داله‌ژێر دروشمی(په‌نابه‌ران چیتر ناتوانن به‌شاراوه‌یی بژین) ،که له ناوه‌ڕاستی شار نمایش کراوه‌ک پشتیوانیه‌ک بۆ کاره‌کانی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران، که تیایدا پشتگیری داوای ڕه‌وای په‌نابه‌رانیان کرد بۆ مانه‌وه‌و نیشته‌جێبوون ومافی کارکردن له‌سه‌ر خاکی فه‌ڕه‌نسا، ناڕه‌زایه‌تیه‌که شێوازێکی تایبه‌تی ونوێی له‌خۆگرتبوو له هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی پێشوو، به‌وه‌ی که زیاتر شێوازێکی شانۆگه‌ریانه‌بوو ووێنه‌ی ده‌م وچاوشاراوه‌یی زیاتر له 20 گه‌نج و خێزانی په‌نابه‌ر کرابوو به پۆسته‌رولافیته‌ی ته‌خته‌و له‌پشتی وێنه‌که‌ش به دێڕێک هۆکاری مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه نوسرابوو له‌مانه:(من بۆیه فه‌ڕه‌نسام هه ڵبژارد بتوانم کاربکه‌م و ژیانێکی تازه دروست بکه‌م) له پشتی وێنه‌یه‌کی ترا نوسرابوو من هاوڵاتیه‌کی ئه‌سڵ مه‌غریبیم له فه‌ڕه‌نسا له‌دایک بووم ته‌مه‌نم 28 ساڵه خوێندنم ته‌واو کردووه کارم دۆزیوه‌ته‌وه شوێنی کاره‌که‌م ئه‌ڵێن ئه‌بێت ناوه‌که‌ت بگۆڕیت به ناوێکی فه‌ڕه‌نسی ته‌نهاله‌به‌رئه‌وه‌ی باوکم په‌نابه‌ره‌وا مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن) له پشتی وێنه‌یه‌کی ترا نوسراوه ( من بۆیه ئه‌مه‌وێت له‌فه‌ڕه‌نسا بمێنمه‌وه چونکه من وڵاته‌که‌م داگیرکراوه له‌لایه‌ن تورک وعه‌ره‌ب وفارسه‌وه باوه‌ڕیان به‌بونی کورد نیه ، هیچ ناسنامه و ڕه‌گه‌ز نامه‌یه‌ک نیه به‌کوردی نوسرابێت، لێره‌ش ئازادی ویه‌کسانی ودادوه‌ری بۆمن نیه!!) ئه‌مانه‌و چه‌ند ووته‌یه‌کی تر که کاریگه‌ریه‌کی زۆری له‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاره‌که دروست کردبوو. شایه‌نی باسه دوای ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆک کۆماری ئێستای فه‌ڕه‌نسا وه‌ک وه‌زیری ناوخۆ، پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستی کردووه به گرتن و ناردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داواکانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌و ساڵانه زیاتر له 25000 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌کانی خۆیان ئه‌کرێنه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی که فه‌ڕه‌نسا به‌بێ کێشه یان ئه‌زانێت وه‌ک به‌شێکی ئه‌فریقاومغریب وجزائیر ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی جگه له عێراق. ![]()
هاوکات چه‌ندین ڕێکخراوی مرۆیی وه‌ک (مافی مرۆڤ وسیمادوکۆمیته‌ی بێ کاغه‌زه‌کان ومراپ وخاچی سور و سکورکاتۆلیک ) دژی ئه‌و سیاسه‌ته وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و هاوکاری مرۆیی پێشکه‌ش ئه‌که‌ن به‌و په‌نابه‌رانه‌ی که جێگه‌ی ژیان وسه‌رچاوه‌ی ژیانیان نیه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی به‌رده‌وام به په‌روه‌نده‌کانیان دا ئه‌چنه‌وه‌و ئه‌یخه‌نه‌به‌رده‌م به‌رپرسان بۆ پێداچوونه‌وه‌ی داواکاری په‌نابه‌ری و به‌و هۆیه‌ش که‌سانێکی زۆر مافی مانه‌وه‌یان وه‌رگرتووه له فه‌ڕه‌نسا. ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌ی ڕۆژی 17.1.2009 زۆربه‌ی به‌شداربووه‌کان وهه‌ڵگری پۆسته‌ره‌کان خه‌ڵکانی فه‌ڕه‌نسی بوون ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که په‌نابه‌راکان له‌ترسی گرتن وزیندانی کردن له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی یه‌وه نه‌یانتوانی بوو ئه‌و کاره‌بکه‌ن، شایه‌نی باسه ڕێژه‌ی له سه‌داشه‌ست ونۆی هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسا دژی سیاسه‌تی حوکمه‌تن به‌رانبه‌ر په‌نابه‌ران وفه‌ڕه‌نسا به‌خاکی په‌نابه‌ران ئه‌زانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حوکمه‌تی فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌زۆر ناردنه‌وه‌و ده‌رکردنی په‌نابه‌ران به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه.. |