|
ڕه‌گ و دوو حیزبی په‌ک که‌وته
Nov 13,2008 00:00
by
kurdistanpost
کونجــــــــــــــــــــــــــرینی: مێژویی نه‌شونمای سیاسه‌ت و دامه‌زراندنی حیزب له‌کوردستاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م . له‌و ماوه کورته‌دا ، هه‌م حیزب و هه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی کوردی توشی هه‌ره‌س و داڕمان و هه‌ڵاتن و گرتن و ڕاونان هاتوون . حیزب و سه‌رکرده‌ی کوردی له مێژوودا له‌نێو خه‌ڵکه‌که‌یاندا ، هیچ کات و ساتێک وه‌ک ئێستا توشی ته‌نگه‌شه‌ی خۆشه‌ویستی و متمانه‌و بێ باوه‌ڕیی ، نه‌هاتوون . یه‌کێتی و پارتی دوو هێزی گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مڕۆن ، له‌نیو ماڵی کوردا خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمن ، له‌سه‌ر ئاستی عیراق ، له‌کۆمه‌ڵێک مینبه‌ردا خاوه‌ن بڕیار‌و ده‌ست ڕۆیشتوون . گۆڕانکاری له‌عیراقدا به‌شێکی گرنگی خواسته‌کانی ئه‌مان و فاکته‌رێکی گرنگیشی بوون . ئه‌مه‌ریکایه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌که‌یان له‌ڕوخانی سه‌دام و حوکمی پاش سه‌دامدا ، سه‌رانی کوردیان وه‌ک هاوپه‌یمانێکی گرنگی خۆیان خسته ناو پرۆسه‌که‌وه . هاوپه‌یمانانی به‌ره‌ی خۆ ئاماده‌کردوو بۆ ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و خوین مژ ، له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون ، له داهاتووی عێراقدا " دیموکراسی ، مافی مرۆڤ ، ده‌سه‌ڵاتێکی مۆدێرن ، به‌رقه‌رار بێت . له ڕوخانی سه‌دام و حوکمی نوێ دا ، به‌هه‌زاران سه‌ربازی هاوپه‌یمانه‌کان و زیاتر له نیو ملوێن خه‌ڵک له هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و به هه‌زاران ملیار دۆلار ، کوشتار و خه‌رجی ئه‌و گۆرانکارییه بوو . ده‌کرێ بپرسین : له‌چاو ئه‌و هه‌موو خه‌رجی و خوێنه‌دا چه‌ند له دروشم و به‌رنامه‌کان ، که‌وتونه‌ته بواری جێ به‌جێکردنه‌وه؟ چه‌ند له خواسته‌کانی خه‌ڵک و به‌ڵێنی گۆڕانکاریه‌کان جێ به‌جێکراوه؟ تا چه‌ند حیزب و ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک ، سودیان له‌و باهۆزه نوێیه وه‌رگرتووه که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له گه‌ڵ خۆیاندا هێنایان بۆ پاش ڕوخاندنی ڕژێمی پێش‌و ؟ کورد له‌و چێوه‌دا چه‌ند هه‌له‌کانی قۆستۆته‌وه‌و له خاڵێگی گۆڕانکاریدا ، حاسلاتی بۆ گه‌له‌که‌ی کۆکردۆته‌وه ؟ له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشودا به‌ڕاشکاوانه بانگێشته‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاک ڕه‌وی و حوکمی تاکه حیزبی و حوکمی عورفی و نه‌وژه‌نکردنه‌وه‌ی کلتوری کۆن و یه‌کخستنه‌وه‌ی هۆزو تێکشکاندنی که‌سایه‌تی تاکه‌کانی وڵات ، به‌رنامه‌و ستراتیژییان بوو .. به‌پێجه‌وانه‌وه هه‌م به‌ره‌ی کوردی هه‌م به‌ره‌ی ئۆپۆزیسوێنی عیراقیش ، له‌م په‌ڕی چه‌په‌وه تائه‌و په‌ڕی ڕاست ، به به‌ره‌ی دینیشه‌وه دروشمه‌کانیان دژ به‌ڕژێم بوو، بۆ به‌رگری کردن له دیموکراسی و ماڤی مرۆڤ وئازادی راده‌ڕبڕین و فه‌زای ئازادی ته‌واو بوو . ده‌کرێ ئێمه بپرسین ، ده‌سه‌لاتدارانی کوردی له‌پاش ڕوخاندنی سه‌دام " بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستنیشانکردنی سنوری کوردستانی باشور و بناغه‌دانان بۆ سه‌رپێ خستنی ده‌وڵه‌تی کوردی و خۆجێکردنه‌وه له نێو گه‌مه سیاسیه‌کانی جیهاندا چ هه‌نگاوێکیان هه‌ڵهێناوه ؟. بێ گومان به‌پێێ پێویست نا : به‌هۆی ئه‌م هه‌موو که‌موکوڕی و تاوان و لادانی سه‌رانی کورد و حیزبه‌کانینان له واقعی گه‌یاندنی په‌یامه‌کان ، بێ گومان به‌رپه‌جدانه‌وه‌و گه‌ران به‌دوای چاره‌سه‌ریه‌کاندا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵیک کاره‌کته‌ری به‌ژێره‌وه بووی خاوه‌ن ئه‌زموون ، ئیتر لێره‌وه ڕه‌گه‌کان له بێشه‌دا سه‌رده‌ردێنن و خۆیان بۆ به‌ئه‌ستۆگرتنی ڕه‌وشه تێک ترشاوه‌که ئاماده ده‌که‌ن . ڕه‌گ له دوای له‌دایک بوونی: له‌باشوردا ، کورد که‌وتۆته نێوان دوو هێزی دڕنده‌ی خۆماڵی و کۆمه‌ڵیک ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر و چاره‌نوسێکی نادیار .. بۆ هه‌ر شۆڕشێکی ئێستا‌و داهاتو له‌باشوردا ، ناتوانرێت وه‌ک جاران پشت به‌ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر ببه‌سترێت . له‌هه‌مان کاتدا ترسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جینۆسایت و چه‌کی قورسیش ڕه‌واوه‌ته‌وه . هه‌ر بزوتنه‌وه‌و ڕابون و حیزبێکی نوێ ، ده‌بێت هه‌نگاوه‌کانی هاوجوت بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه نوێیه‌که‌دا . چه‌مکی گۆڕان و وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئه‌ژدیهاکی پێویستی به بیری تیژ‌و بیری نوێ هه‌یه ، گۆرانگاری به‌سه‌ر ماشێنێکی کۆن و سکراب و په‌ککه‌وته‌و دڕکاوی‌دا ، خاوه‌ن ئه‌زمون و ده‌ست و مه‌چه‌ک ڕه‌نگینی ده‌وێت . بۆیه گۆڕانکاری کات و سه‌رده‌می ورژاندنه‌کانی چه‌مکه له‌دایکبووه‌کانی ناو هه‌ناوی په‌نگ خواردوی گه‌ل ده‌ی چێنن ، له‌وێوه له‌دایک بوونی ئاسۆ‌و هیواکانی گۆڕاندن دێته دنیا‌و گه‌ل دوای خۆی ده‌کات و خۆی ده‌کاته پێشڕه‌و. ڕه‌گ که له‌دایک بوو ، به‌ڵکو پرۆسه‌ی به‌سه‌رکه‌وتن و زاڵ بوون به‌سه‌ر کۆسپه‌کانی داهاتویدا، زۆر به‌ئازار تره ، له ژانی له دایک بوونه‌که‌ی . ئه‌وانه‌ی له‌نێو باوه‌شی ڕه‌گدا خه‌ونه‌کانیان ده‌خه‌وێنن و ده‌یانه‌وێت سوارچاکی به‌گۆراندن و پزیشکی سارێژکردنی ئه‌و ده‌لاقانه بن ، که سه‌رکردایه‌تی کورد کردویه‌تییه نێو جه‌سته‌ی هه‌موو تاکێکی کورد ، له ئێستا‌و داهاتودا کۆڵه‌که‌یان قورستره ، له پاش هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی . کونجــــــــــــــــــــــــــرینی: 12 . نۆڤێمبه‌ر . 2008 kuncryni@gmx.ch
|