|
له‌باجی حهللاوهوه وه بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد
Nov 13,2008 00:00
by
kurdistanpost
به‌ختیار کوردی: کوڕهسهرتان نه‌ئێشێنم،... من باجی حهلاوم. ئه‌وه به‌ده‌م برنج بژارکردنهوه، دانیشتوم و گۆشته‌که‌م خستۆته سه‌ر تا بکوڵێ به‌خووا به‌ستم و بیر له ئێوه ئه‌که‌مه‌وه! ئه‌یه‌ڕۆ ڕۆله ئه‌وه بۆ وا ئه‌که‌ن؟ بۆ له هیچی خۆڕای دوژمنمان پێخۆش ئه‌که‌ن؟ به‌خوا ڕۆژێک بوو له‌سه‌ر ڕه‌سمێکی ئێوه، یان ناو بردنتان خانوکانیان ئهروخان به‌سه‌رمانا، وه‌کو مالێکی گه‌ره‌کی ئه‌ودیومان ڕه‌سمێکی نازانم چ مه‌سولێک بوو ، به‌س به‌خوا هه‌ر هی ئێوه بوون لهمالهکهیانا گیرا. حه‌لاو کوێر بێت خانووه‌که‌یان ڕوخاندن و دوو کوڕیشیان سجن کردن، تا له ژێر ته‌عزیبدا یه‌کێکیان شه‌هید بوو. قه‌ت له بیرم ناچێ، سه‌دان شه‌و له شیرینی خه‌ودا ڕادهپهرێن بهدهستڕیژی پێشمه‌رگه له‌ناو شاردا، خیرا قورعانه‌که‌م به‌رز ئه‌کرده‌وه ئه‌موت: خووایه ئاگات لێیان بێت خوایه سه‌ریان خه‌یت ،خوایه ئه‌م به‌عسه ته‌فرو توناکهیت و پێشمه‌رگه حکو مان کات خوایه . له‌به‌رخاتری ئێوه هه‌موو شتێکمان قبوڵ کرد ، ده‌ربه‌ده‌ریی ئاواره‌یی و برسێتی حه‌سار ئیهانه ، کچێ به‌خوا لهبژاردن نایه‌ت پورتان کوێر بێت خه‌ڵکی زۆر خراپتان له ناوایه، که هه‌ر خراپ بوون و گه‌نده‌ڵ بوون خه‌ڵکه باشهکهشیان به خۆیانه‌وه ناو زڕاندووه، جا ڕۆڵه ئه‌وه‌نده قورس نییه تۆزێک به‌خۆتانا بچنه‌وه ئاوڕێک له‌م فه‌قیرو هه‌ژاره به‌نه‌وه گوزه‌رانمان بؤچاک بکه‌ن ، هه‌فته‌ی پێشوو چووم بۆ لای دختۆریکی چاو بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حاجی مه‌جی مێردما، کچکه هه‌ولێرم نه‌ناسییه‌وه تا مه‌جی نه یووت ئه‌مه هه‌ولێره وام زانی ئه‌و وڵاتانه‌یه، چه‌نم پێ خۆش بوو به‌غیلی نابه‌م هێشتا که‌مییان بۆکردووه ، گریانم بۆ سلێمانی ئه‌هات ئه‌ڵێن شاره حه یاتهکه کچێ وه‌ڵا من ناوم ناوه شاره ئیهمالکراوهکه دووای لهعهیادهکه کابرایه‌کی قات له‌به‌ر به هه‌شت نۆ چه‌ک به‌ده‌سته‌وه خۆی کرد به‌ژورا زۆر داخم لهدڵابوو شتێکی پێ بڵێم له‌ترسی حاجی نهم ئه‌وێرا خووای من و تۆ کردی حاجی چووه خواره‌وه بۆ جگه‌ره‌کڕین، وه‌ڵا وتم ئه‌رێ ڕۆڵه ئا به‌و گه‌ورانه‌ت بڵێ یه‌کێکی وه‌ک و پوورهحلاو دوو کوڕی به‌هه‌زار داما وی زانکۆیان ته‌واو کرد ، ئه‌وا چوا ساڵه ته‌عینیان ناکه‌ن که‌ڵکه‌ڵه‌ی خاریج لێی یاون ئه‌ڵێن لێره مستهقبهلمان ئه‌فه‌وتێ کچێکیشم به هه‌مان ده‌رد ڕۆڵه بڵێ ئه‌م عهشامه به‌چی بژین، حکومه‌ت کاره‌بامان نه‌یاتێ وئاومان نه‌یا تێ وجاده‌و بانمان بؤ چاک نه‌کاو به‌نزین و نه‌وتمان نه‌یاتێ ومناڵمان بۆ ته‌عین نه‌کا ئه‌ی تووخوا بؤ چی باشن، وه‌ڵا کابرای مل قه‌وی پێم پێ که‌نی و فهراشهکه وتی فرموو بڕۆ بۆلای دختۆره‌که ،کچکه پێش ئێمه کردیانه ژوره‌وه ، یه‌کێ لهقهوهتهکهی کهلهگهڵییا بوون وتی پورێ ئه‌وه مه‌سول نییه ، وتم ئه‌ی چییه ، وتی ئه‌وه تاجرێکی گه‌وره‌یه زۆر زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده ، وتم ڕۆله ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌له زلهمهسوول نه‌بینێ کێ ئه‌بینێ . به‌ساقه‌تان بم ئیتر وه‌ک برا هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ک که‌ن و قؤلی ڵی هه‌ڵ ماڵن یه‌کبن و ته‌با بن ده ئیتر له‌مه‌ودووا هه‌رچی ئه‌که‌ن بۆ میلله‌تی بکه‌ن بزانه قه‌ت زهره ئه‌که‌ن بزانه قه‌ت دودڵ وگومڕا ئه‌بن. به‌خووا خه‌ڵکه‌که زۆر ناڕازییه لێتان ئه‌مه له‌پوری خۆتان وه‌رگرن، ئه‌وه برنجه‌که‌م بژارد به‌ده‌م قسه‌وه وه‌ختی ئه‌وه‌ێه گسکێک له‌و به‌رو به‌رده‌رگایه به‌م پیسی زۆر تیایه ، ده‌ئێوه‌ش هه‌موو گسکهکانتان ههڵگرنوو هه‌رکه‌سه به‌رو به‌رده‌رگاو دایره‌و مهقهرو دهستو دڵتان ده‌رون و ویژدانتان گسک به‌ن هه‌تا ،هه‌تا،،، ئه‌و بۆنه چییه ۆی، ۆی، ۆی باوانێکته بههه قی قورعان گؤشتهکهم سوتا جا ئه‌م نیوه‌ڕۆیه مه‌گه‌ر له تاو بۆلهو خورته‌ی حاجی مه‌جی سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم شله به‌بێ گۆشت ناخووا دورنییه ده‌ریشم نه‌کات سه‌ر له‌م ماڵ ومناڵهشم بشێوێنێ،، جا براله مه‌سوله‌کان تا گؤشتهکهی ئێوه‌ش له‌سه‌رئاگر نه‌سوتێ وریابن وریا ئامان لهههرچووار لاوه‌و ناخۆوه هه‌زاره‌ها حاجی مه‌جی عه‌گاڵ به‌سه‌رو نازانم چی و چی مان بۆ ده‌ر ئه‌په‌ڕێ. به‌ختیار کوردی// ستۆکهۆڵم www.backe70@hotmail.com
|