|
چه‌ند نهێنیه‌ك له ژیانى جه‌نابى کاك عه‌دنان موفتــــى - سه‌رۆکى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستانى عیراق (به شى یه‌که‌م)
Nov 13,2008 00:00
by
kurdistanNL
شــــێردڵ ئه‌حمــــه‌د به‌رزنجى: ماوه‌یه‌که جه‌نابى سه‌رۆکى په‌رله‌مان کاك عه‌دنان موفتى لێمان بووه به (یاسر عه‌ره‌فات)ى جاران، هه‌ر ڕۆژنامه وگۆڤارێك ئه‌خوێنینیته‌وه هه‌ر جه‌نابیه‌تى، هه‌ر که‌ناڵێکى کوردى سه‌یر ده‌که‌یت هه‌ر سه‌روچاوى ئه‌م ئه‌بینیت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، که ئه‌وه له ساڵی 2005یشه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك ئه‌ڕوا زۆربه‌ى ڕۆژه‌کان بۆ چه‌ند سه‌عاتێك گفتوگۆکانی ناو په‌رله‌مان، که له که‌ناڵه‌کان په‌خش ئه‌کرێت، تێیدا بووکى ئه‌م زه‌ماوه‌نده‌ش هه‌ر کاك عه‌دنان خۆیه‌تی، ئیتر به کورتییه‌که‌ى یاسر عه‌ره‌فاتمان لێ زیندوو بۆته‌وه، خۆشیمان بێت و ترشیمان بێت، ئه‌بێ شه‌و به دیاریه‌وه دانیشین و گوێ بۆ قسه‌کانى هه‌ڵ بخه‌ین، بزانین ئه‌م زاته چى له هه‌گبه‌دایه و به ته‌ماى چییه و چۆن چۆنى ده‌یه‌وێت بار‌و زڕوفى ئه‌م میلله‌ته داماوه چاك بکات؟ چۆن ده‌توانێ ئه‌م په‌رله‌مانه کارتۆنیــــه‌ى که نیوه‌ى زیاتری ئه‌ندامه‌کانی بریتین له منداڵه مه‌سئول و (به داخه‌وه ئه‌یڵێم) به خوا ڕێژه‌یه‌کی باشیش کۆنه جاش و فایلداره، ئیتر به‌شه‌که‌ى تریشى که ده‌مێنێته‌وه، گه‌ر پیاوى چاکیش بن ده‌سه‌ڵاتى مناڵێکیان نییه و هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕن، ئا به‌م حاڵه‌وه کاک عه‌دنان، ده‌توانێت چی بکات و ئه‌م په‌رله‌مانه بکات به په‌رله‌مانێکى کاراو خاوه‌ن هه‌ڵوێست و خۆنه‌ویست و میلله‌ت په‌رست و نه‌ترس؟ هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردوو بۆى ده‌رخستین (به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه)، که کاك عه‌دنان ته‌نیا کڵاوى خۆى گرتووه با نه‌یبا، وه‌کو (کاك سه‌ید کاکـــه) له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه له سایتى (سبه‌ى) له مانگى نیسانى ئه‌مساڵ ئاماژه‌ى بۆ کرد، که (په‌رله‌مان به سه‌رۆك په‌رله‌مانیشه‌وه ئاگا‌یان له هیچ نییه) ساڵى پاریش کاك نه‌وشێروانیش که‌مترى پێنه‌کرد له کاك سه‌ید کاکه، به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن شاعیرى گه‌وره‌ى عیراق (مظفر النواب) له وه‌سفى حاکمه بێ مه‌وقف و بێ که‌رامه‌ته‌کانى عه‌ره‌ب ئه‌ڵێ:- تتحرك دکــە غســل المــــوتى أما أنتم لا تهتـــز لکم قـصبـە (ماناکــه‌ى:- له‌وانه‌یــه مردوو تا سه‌ر به‌رده‌شۆره‌که جوڵـه‌یه‌ک بکات، بــه‌ڵام ئێوه تاڵه مـوویه‌كیشتان نابـــزوێت).
سه‌رۆك په‌رله‌مانى ئێمه‌ش، که کاك عه‌دنان موفتیه، له مردوو مردووتره، تاڵه موویه‌ک چییه لێ نا‌بزووێت، ئه‌وه باسی ئیستیقاله‌کردن هه‌ر مه‌که‌ن، چونکه یه‌کێك که هه‌ر له زووه‌وه، ئه‌گه‌ر ئیستیقاله‌ى له که‌رامه‌تى خۆى کردبێت ئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته، مه‌گه‌ر به شـــــــه‌ق، ئیستیقاله‌ى پێبکه‌ى و له کورسى ده‌ســه‌ڵات و پـــاره، دووری بخه‌یته‌وه.
ببورن ئه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ناوی پاره‌مان هێنا، شتێکى سه‌یرمان بیر که‌وته‌وه: من هه‌ر چه‌ند ئه‌م کاك عه‌دنانه له ژوورى په‌رله‌مان ئه‌بینم، وه‌کو ئه‌و مامۆستا بێتاقـه‌تـه‌ى، که ده‌رســــــى (محو الامیــە)ه‌ى ئێوارانم دێته به‌ر چاو، که ئه‌ڵێى به نیوه مه‌عاش و به زۆر ده‌وامى پێئه‌که‌ن.! (هه‌رچه‌نده ڕێزى بێ پایانم بۆ هه‌موو مامۆستایه‌ك هه‌یه). لێـــــره که من ڕه‌خنه له کاك عه‌دنان ده‌گرم ماناى ئه‌وه نییه، من هیچ دوژمنایه‌ته‌کم له‌گه‌ڵ جه‌نابیا هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له ڕۆژانى شاخ به یه‌که‌وه بووین، هه‌ر چه‌ند ئه‌و به‌رپرس بوو له دیوى ئێران، منیش پێشمه‌رگه‌یه‌کى ساده له ناو خاکى کوردستان. به‌ڵام ئیمڕۆ کاك عه‌دنان به ویست و خواستی خۆى، به‌رپرسیارێتییه‌کی مێژوویى زۆر گه‌وره‌ى خستۆته سه‌ر شانی خۆی و هه‌ڵیگرتووه، کاک عه‌دنان بۆته مه‌سئولى چه‌ند ملیۆن کوردێك له کوردستانى عێراق (جا نازانم تا چ ڕاده‌یه‌ک کاك عه‌دنان هه‌ست به گه‌وره‌یى و ترسناکى مه‌سئولیه‌ته‌که‌ى خۆى ئه‌کات؟ تا چه‌ند ئاگاى له‌م مه‌وزوعه هه‌یه؟)! هه‌روه‌ها منیش چۆن جاران پێشمه‌رگه‌یه‌کى ساده بووم، ئێستاش هه‌رهاووڵاتیه‌کى ساده‌م و نه‌گۆڕاوم، به ئاره‌قه‌ى نێوچه‌وانى خۆم نانى خۆم په‌یدا ئه‌که‌م، به هه‌قێکى یاسایى و شه‌رعى و سروشتى خۆمى ده‌زانم که ڕه‌خنه له که‌موکورتیه‌کانى بگرم و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م له سه‌ر هه‌ر وته، قسه، نوسین و کردارێكى ئه‌م زاته، به مه‌رجێك که له ڕاستى ده‌رنه‌چم. جا کاك عه‌دنان وه‌ك باسم کرد، زیاد له پێویست، زیاتر له هه‌موو لێپرسراوێکى تر هه‌ڵى ڕا ده‌ربڕینى بۆ ڕه‌خساوه، هه‌رچه‌نده نه کاریزماى سه‌رکردایه‌تیی تێدایه، نه ئه‌شتوانێ دوو ڕسته‌ى کوردى به سه‌ر یه‌که‌وه به ڕه‌وانى بڵێت، به‌ڵام مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى من لێره ناوه‌ڕۆکى قسه‌کانى کاك عه‌دنانه، نه‌ك شێوازی قسه‌کردنه‌که‌ی. من خۆم چه‌ندین ساڵه زۆر تێبینیم له سه‌ر لێدوانه‌کانى هه‌یه، پێم سه‌یره که ئه‌م زاته به شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام خه‌ریکى شێواندنى ڕاستیه‌کانه و قسه‌کانى ده‌یان و ده‌یان (تناقض)ى تیایه و شێوازێکى زۆردیماگــــۆگـــــیانه به‌کار دێنێ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و سه‌ر لێشێواندنى خه‌ڵك‌ی، خۆى وا نیشان ده‌دات، گوایه فریشته‌یه و یه‌کێكه له ئیمامه مه‌عصومه‌کان و به ژیانى خۆى هه‌ر خه‌ریکى نوێژ‌و طاعه‌ت بووه‌و له زه‌لکاوى حیزبایه‌تى و سیاسه‌ت تۆزقاڵێك دامه‌ن و پاشه‌ڵى پیس نه‌بووه و مه‌ریه‌مى عه‌زرایه.(له به‌شــــى سێ یه‌م دێـــمه سه‌ر باســـى دامه‌ن و پاشـــه‌ڵى کاك عـــه‌دنان موفتــــى). له هه‌مووش سه‌یرتر گه‌ر چاودێرێك بێت و سه‌یرى ئه‌و شه‌کرانه بکات که جه‌نابى ناوه ناوه ئه‌یشکێنێ بۆى ده‌رئه‌که‌وێ، که کاك عه‌دنان هه‌ر خۆى خۆى به درۆ ئه‌خاته‌وه. كاتێك که لێى ئه‌پرسن ده‌رباره‌ى سنوورى ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى حیزبه‌کان و بودجه‌ى هه‌ردوو حیزبه گه‌وره‌که له ناو هه‌رێمى کوردستان (له وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌ى الشرق الأوسطی له‌نده‌نى له ١۳ ته‌ممووزى ٢٠٠٨) یه‌کسه‌ر پاکانه‌ى خۆى ئه‌کات و ئه‌ڵـێ:(البرلمان الکردستانی مؤسسە مستقلە تمامآ فی أداء مهامتها......)، له شوێنێکى تر له هه‌مان دیمانه ئه‌ڵێ ( أبرز إنجازات البرلمان خلال السنوات ثلاث الماضیە یتمثل فی ..... و کذلك قانون الرقابە المالیە الذی یوحد أجهزە الرقابە المالیە فی الإقلیم و یربطها برئاسە البرلمان مباشرە بدلا من الحکومە). وه له شوێنێکى تر ئه‌فه‌رموێ:( الحزبان الرئیسیان لا یستحوذان على الموارد المالیە للإقلیم). ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ى شه‌رم له کاك عه‌دنان بکه‌م ئه‌ڵێم ڕاســـتت نه‌فـــه‌رموو قوربان. هه‌رچه‌نده وابزانم پێویستیم به عاجزکردنى کاك عه‌دنان نییه له خۆم، چونکه جه‌نابى هه‌ر خۆى خۆى به درۆ ده‌هێنێته‌وه له هه‌مان چاو پێکه‌وتن که ئه‌ڵێ: (و کانت الأحزاب السیاسیە قد طالبت البرلمان أخیرآ بتشریع قانون یحدد بموجبه الموازنە المالیە للقوى و الاحزاب السیاسیە، و بدورنا أحلنا الطلب إلى الحکومە لتقول فیه کلمتها بإعتبارها تمتلك الخبرە فی مجال تخصیص المیزانیات المالیە للأحزاب و تتوفر لدیها التقدیرات الدقیقە عن کیفیە صرف تلك الأموال). (ببورن که که ده‌قه‌کانم به بێ وه‌رگێڕان هێشتۆ‌ته‌وه) به‌ڵام ئاشکرایه له ووشه‌ى ( أخیرآ) که داواکه له‌م دوواییه کراوه‌و تا ئێستاش جێ به جێ نه‌کراوه، هه‌رچه‌نده ئاگادار نیم به‌ڵام له سیاقى قسه‌که پێ ئه‌چێ حیزبه بچووکه‌کان ئه‌م داوایه‌یان پێش که‌ش کردبێت . جا ئه‌گه‌ر به‌راووردى ئه‌و قسانه‌ى سه‌ره‌وه بکه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له قسه‌کانى کاك عه‌دنان له دیمانه‌که‌ى سایتى (سبه‌ى) له ١٠ ئابى ٢٠٠۷، ئه‌وه کاك عه‌دنان له درۆ کردن ئه‌بێ به (محمد سعید الصحاف)ى دووه‌م. چونکه له‌و دیمانه‌یه به ئاشکرا ئه‌ڵێ: ( پارله‌مان فیعله‌ن ناتوانێت؟ پارله‌مان نازانێت پاره‌که چه‌نده، نازانێت ئه‌و حیزبانه چه‌ند وه‌رده‌گرن). ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌قى دیمانه‌که ئه‌بـــینن که کاك عه‌دنان موفتى له جیاتى ئه‌وه‌ى بڵێ (پــــه‌رله‌مان) ئه‌ڵێ (پـــارله‌مان)، جا ئه‌وه‌ش نه‌گبه‌تیه‌کى تر‌ى کورده، که (سه‌رۆك په‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌رله‌مان)ه‌که‌ى دواى سێ ساڵ سه‌رۆکایه‌تى کردنى، هێشتا فێر نه‌بووه چۆن به ڕاست و دروستى بڵێ پــه‌رلـــه‌مان، جــا ئه‌بێ له مه‌وزوعه‌کانى تر چ بڵقاســـمێك بێ. له دیـــمانه‌یه‌کى تر له‌گه‌ڵ سایتى سبه‌ى له ١١ ئه‌یلولى ٢٠٠٨، کاتێـــك که ڕۆژنامه‌نووسه‌که لێى ئه‌پرسێ: (چه‌ند ساڵێكه له په‌رله‌مان بودجه په‌سه‌ندده‌كرێت، به‌ڵام داهاتی ناوخۆی له‌گه‌ڵ نییه، ئایا ساڵی داهاتوو به‌بێ داهاتی ناوخۆ بودجه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن؟). کاك عه‌دنان له وه‌ڵامدا ئه‌فه‌رموێ: (نامه‌وێت زۆر بگه‌ڕێمه‌وه دواوه، كه ئێمه له‌پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره كه‌موكوڕیمان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زۆره(، دووایى ئه‌ڵێ:( ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بودجه‌ی ٢٠٠۷ بكه‌ین په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ی كه‌موكورتی زۆری تێدابوو، به‌ڵام بودجه‌ی ٢٠٠٨ شه‌فافیه‌تی زۆری تێدابوو، گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ركراو پێموایه په‌سه‌ندكردنی ٢٠٠٩ باشتر ده‌بێت). ئێمه‌ش ئه‌ڵێین به‌ڵێ کاك عه‌دنان به ته‌ئکید قسه‌که‌ت ڕاسته و زۆر چاك ئه‌زانین دوواى مردنى جه‌نابت بودجه‌که هه‌ر زۆر باشتر ئه‌بێت. ئه‌گه‌ر بێتوو لێره به پێ ى یاسا و به شێوه‌یه‌کى یاسایى قسه‌کانى کاك عه‌دنان شى بکه‌مه‌وه و ووشه ووشه حیسابى له‌گه‌ڵ بکه‌م، هه‌رله سه‌ر ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌بێت کاك عه‌دنان وه‌کو تاوانبارێك، بێ سێ و دوو ڕه‌وانه‌ى زیندان بکرێت ، چونکه کاك عه‌دنان پاسه‌وانى دوو بزن و مانگایه‌ك نى یه، به‌ڵكو کاك عه‌دنان به فیعلى ئه‌وه‌ى که سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعیه له کوردستانى عیراق، پاسه‌وانى هه‌قى ده‌ستوورى و قانونى و شه‌رعى و هه‌موو مافه‌کانى هاوولاتیه‌تى چه‌ندین ملیۆن کورده و به پێى یاسا جه‌نابى پاسه‌وانى هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و بودجه‌ى ده‌یان ملیار دۆلارى ئه‌م میلله‌ته‌یه، جا که ئه‌و حیسابه سه‌رپێ یى و بێ باك و سووکایه‌تى کردنه به ماڵى میلله‌ت که به‌و شێوه‌یه بازاڕیانه ئه‌یکات کاتێك که ئه‌ڵێت: (پێموایه په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى ٢٠٠٩ باشتر ده‌بێت)، (تکایه زۆر به ووردى سه‌یرى ووشه‌ى (پێموایه) و (باشتر ده‌بێت) بکه‌ن)، ئه‌پرسم؛ ئایا لێــــره کاك عه‌دنان وه‌کو گاوانێـــــك قسه ئه‌کات یان وه‌کو سه‌رۆك په‌رله‌مانێك؟! . کــــاك عه‌دنان له پێشه‌وه ئیعتیراف به بوونى که‌م و کوورتیه‌كى زۆر له په‌سندکردن و حیسابى بودجه‌ى ساڵانى ٢٠٠۷ و ٢٠٠٨ و ساڵانى پێش ئه‌وه‌ش ده‌کات، که ئه‌وه‌ش ئیعتیرافێكى حاشاهه‌ڵنه‌گره که ئاگادارى و هوشیارى قانوونى هه‌یه له‌م مه‌سه‌له‌یه و لێره کاك عه‌دنان نه‌زاهه‌ت و زیممه‌ى خۆى ده‌خاته به‌ر لێپرسینه‌وه‌ى قانوونى، وه دواییش له قسه‌کانیا ده‌رئه‌که‌وێت که هه‌ر له ئێستاوه ئه‌زانێت که بودجه‌ى ٢٠٠٩ یش هه‌روه‌کو ساڵانى پێشوو زۆربه‌ى بۆ دزى و تاڵانه، وه که باسى پرۆسه‌که ئه‌کات عه‌ره‌ب ووته‌نى (الضمیر الغائب) به کار دێنێت وه‌کو ئه‌وه‌ى باسى بودجه‌ى ئه‌فغانستان و پاکستان بکات، وه ئه‌گه‌ر سه‌یرى فاکته‌رى گومان بکه‌ین له قسه‌که‌یدا، ئه‌بینین زۆر نه‌زانانه ئیعتیراف ئه‌کات که جه‌نابى نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتى هیچى نى یه به‌ڵكو هیچ پلانێكیشى دانه‌ناوه که چى بکات بۆ چاککردنى پرۆسه‌که و ئه‌گه‌ر بۆشى نه‌کرا و نه‌چووه سه‌ر ئایا ئه‌لته‌رنه‌تیڤــــه‌کــــانى چى یه؟، ئایــــــا ئیستیعدادى هه‌یه لێپرسراویه‌تى قانـــونى ده‌ره‌نجـــــامى پرۆسه‌که هه‌ڵبگـــــرێت وه‌ك سه‌رۆك په‌رله‌مانێك، یان که‌رامــــــــــه‌تى قبــــوڵى ناکات و نیـــازى ئیستیقاله کردنــــــى هـــــه‌یه؟!. کاك عه‌دنان هیچمان له‌وانه پێ ناڵێـــــــــــت، چونکه کاك عه‌دنان زۆر باش ئه‌زانێت که هیچ قانونێك له کوردستان ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بکات و خۆى زۆر پێ له یاسا گه‌وره‌تره و باش ئه‌زانێت که یاسا بۆ خه‌ڵكى هه‌ژارو ڕه‌ش و ڕووت و بێ پاڵپشته. به‌ڵام کاك عه‌دنان ئه‌بێت بیرى نه‌چێت که (عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید)یش له‌و ڕۆژانه‌ى که له ده‌سه‌ڵات بوو، هه‌رگیز به خه‌یاڵــــى دا نه‌ده‌هات ڕۆژێك بێت و بخرێته ناو قه‌فه‌سى مه‌حکه‌مه و لێپرسینه‌وه‌و حیساب و کیتابى هه‌موو ووته‌یه‌ك و ئیمزایه‌کى له‌گه‌ڵ بکه‌ن و دوواییش حوکمى ئیعدامى به سه‌ردا بده‌ن، هه‌رچه‌نده زۆر دڵنیام ئه‌گه‌ر به ده‌ست خۆى و جه‌لال تاڵه‌بانى ئاغاى بووایه ڕێزیان لیده‌نا و مه‌دالیاى (بلــــه)یان پێشکه‌ش ئه‌کرد، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا حوکمى ئیعدامه‌که‌یان ڕاگرتووه. بۆیـــــه ئه‌ڵێم کاك عه‌دنان مه‌فروزه تۆزێــــك ووریاى ته‌سریحاته‌کانى بێت له‌مه‌ودوا، چونکه رۆژێــــك دێت میلله‌ت حیسابێكى زۆر ووردى له‌گه‌ڵ بکات. ئینجا بێینه‌وه سه‌ر باسى گشتى قسه‌کان، سه‌یر ئه‌که‌ین کاك عه‌دنان باسى بودجه‌ى ساڵانى پێشوو ناکات، وه‌کو ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه گیرفانى نه‌بووبێ. ته‌بعه‌ن ئه‌وه جه‌نابى نه به باش و نه به خراپ به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى بودجه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى سلێمانى ناکات که خۆى چه‌ند ساڵێك وه‌زیرى دارایى بووه تیایدا و ئاگادارى هه‌موو نهێنیه‌کانیه‌تى، به کوردى یانى جه‌نابى ئه‌گه‌ر بڵێ نازانم چه‌ندین ساڵه بودجه چه‌ند بووه‌و سه‌رفیات چـــه‌نده و چۆن چۆنى کراوه‌و ئه‌کرێ له حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه هه‌ڵبه‌ته جه‌نابى نهێنى یه‌کى زۆر گه‌وره له میلله‌ت ئه‌شارێته‌وه. هه‌رچه‌نده کاك عه‌دنان موفتى نه‌ك له ٢٠٠٥ ه‌وه که بووه به سه‌رۆك په‌رله‌مان، به‌ڵکو له ١٩٩٥ه‌وه یه‌کێکه له‌و چه‌ند مه‌سئوله که‌مه‌ى که به‌رپرسیارن له هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و بودجه و ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك و چاره‌نووسى که‌رکوك و ناوچه داگیرکراوه‌کانى تر‌ى کوردستان و په‌یوه‌ندى کو‌رد به ووڵاتانى دراوسێ و هه‌ر هه‌موو سیاسه‌تى یه‌کێتى و هه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌کان و هتــــــــد...، چونکه به کورتى کاك عه‌دنان ئه‌ندامى (م.س.)ى یه‌کێتى یه و به هه‌موو یه‌کێتى ١٢ ئه‌ندامى (م.س.)ى هه‌یه. که‌چى كاك عه‌دنان ئه‌ڵێ:(نامه‌وێت زۆر بگه‌ڕێمه‌وه دواوه)، من پرسیار له خۆم ئه‌که‌م و ئه‌ڵێم ئه‌بێ له‌به‌رچى و له ترسى چى کاك عه‌دنان نایه‌وێت زۆر بگه‌ڕێته‌وه دواوه و هه‌زارو یه‌ك (١٠٠١) بۆچوون و ئیحتیمال و نیشانه‌ى سه‌ر سووڕمان له به‌رچاوما خۆیان ده‌نوێنن و هه‌موو مێژووى خیانه‌ت و خۆفرۆشى و خۆویستى و خۆپه‌رستى و خۆخۆرى و خواردنى ماڵ و سه‌روه‌تى کو‌رد و خوێن ڕشتنى به ناهه‌ق و خاپوور کردنى کوردستان و خه‌ساندنى مرۆڤایه‌تى که‌سى کوردى و خه‌فه‌کردنى ناسنامه‌ى مرۆڤى کو‌رد و خۆکوژى هه‌ر هه‌موو حیزب و تاقم و لایه‌نه کوردیه‌کان له ١٩٦٦ه‌وه تا ڕۆژى ئیمڕۆ وه‌ك شریتى سینه‌ما به به‌رچاوما دێت و ئه‌چێت و ئه‌و هه‌زاران هه‌زار تاوانانه‌ى که له ١٩٦٦ه‌وه کردوویانه بێ لێپرسینه‌وه و بێ موحاکه‌مه‌و بێ ســــزا به سه‌ریان دا ڕۆیى و بۆته مۆته‌که و بیناقاقاى میلله‌تى گرتووه، که‌چى کاك عه‌دنان تاقه‌تى نى یه زۆر بگه‌ڕێته‌وه دواوه. وه سه‌یر ئه‌وه‌یه که شه‌رم ناکات و له دواى تێپه‌ڕبوونى ١٦ ساڵ به سه‌ر دامه‌زراندنى حکومه‌تى کوردى و په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت له دواى یه‌کگرتنه‌وه‌ى ئیداره‌کانیش، هێشتا جه‌نابى به بێ ئه‌وه‌ى ترسى له لێپرسینه‌وه‌ى دواڕۆژ و حیسابى میلله‌ت هه‌بێ ئه‌فه‌رموێ: (که‌موکوڕیمان زۆره له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه)، تکا له خوێنه‌ران ئه‌که‌م زۆر به ووردى سه‌یرى هه‌ردوو بڕگه‌ى (زۆر) و (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه) بکه‌ن، چونکه ئه‌وه به کورتى و کوردى هه‌موو شتێك ڕوون ئه‌کاته‌وه‌و وه‌کو باسیشم کرد کاك عه‌دنان ئه‌م ئیعتیرافه‌ى له ١١ ئه‌یلولى ٢٠٠٨ کردووه که هه‌موو قسه‌کانى پێشووى خۆى که چه‌ند ساڵه ئه‌یکات به درۆ ئه‌خاته‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه کاك عه‌دنان ئه‌ڵێ له دوواى یه‌کگرتنه‌وه‌ى ئیداره‌کانیش هێشتا که‌موکووڕیمان زۆره، جا ئه‌وه یــــه‌ك ماناى هه‌یه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دیاره له پێش یه‌کگرتنه‌وه‌ى ئیداره‌کان که‌موکووڕییه‌کان به نهێنى ماونه‌ته‌وه و یه‌کگرتنه‌وه که‌شفى هه‌ندێ نهێنى زۆر ترسناكى کردووه له دزى و تاڵان و پاڵان کردنى سه‌روه‌ت و سامانـــى میلله‌تى کو‌رد، هه‌رچه‌نده نامه‌وێ زۆر له سه‌رى بڕۆم به‌ڵام یه‌کـــنــــه‌گرتنه‌وه‌ى وه‌زا‌ره‌تى دارایــــى هه‌ردوو ئیداره تا ڕۆژى ئیـــمڕۆ زۆرمان پێ ئه‌ڵێــــت و پێویستیمان به فه‌تاح فـــاڵ نى یه بۆمانى بگرێـــــته‌وه. له شوێنێکى تر له هه‌مان دیمانه ئه‌ڵێ: (له كاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌دا وه‌زیری دارایی به‌ڵێنیدا حیسابی خیتامی ٢٠٠۷ بنێرێته په‌رله‌مان، كه تا ئێستا نه‌هاتووه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه‌و ده‌بوایه حیسابی خیتامی به‌ر له ٢٠٠٨ بهاتایه). به‌ڵام له شوێنێکى ترکاك عه‌دنانى ئه‌ڵێ: (گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه له هه‌رێمی كوردستاندا‌و له عێراقیشدا،........... بۆیه دیارده‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی تره، ناتوانرێت هیچ كه‌سێك بڵێت له كوردستان گه‌نده‌ڵی نییه). لێره ئه‌بێ بڵێم هه‌رچه‌نده کاك عه‌دنان زۆر دره‌نگ هه‌ستى پێ‌کرد و درکاندى ، به‌ڵام هه‌ر مـــاڵى ئاوابێت، کو‌رد ئه‌ڵێت موویه‌ك له به‌راز ببێته‌وه. که‌چى له هه‌مان دیمانه، که باس دێته سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م دزى وبه‌ڕه‌ڵڵایى و ڕاوو‌ڕووته، كاك عه‌دنان (جـــه‌لال ئاسایى) له‌م قسه‌یه‌ى پێشووى خۆى په‌شیمان ئه‌بێته‌وه‌و وه‌ڵامى خۆى ئه‌داته‌وه‌و ئه‌ڵـــــێ: (ناكرێت تۆ به قسه‌ی میدیاكان به‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی مه‌لموس ئه‌و كاره بكه‌یت‌و پێویسته له‌ڕێی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌و به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنت ئه‌و كاره بكه‌یت، تائێستا لیژنه‌كان یه‌ك به‌ڵگه‌ی ته‌واویان نه‌داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیره‌كان بكه‌ین بۆ لێپێچینه‌وه). ئێوه سه‌یرى ئه‌م ته‌ڵه‌که‌و سیاسه‌تبازییه‌ى کاك عه‌دنان ناکه‌ن، ئه‌میش لێمان بووه به عومه‌ر فه‌تاحى ڕه‌فیقى که باسى بودجه ئه‌کات جارێك ئه‌ڵێ هه‌مانه و جارێك ئه‌ڵێ نیمانه، به‌ڵام کاك عه‌دنانیش وا ئه‌زانێ ئێستاش مـــه‌لیك ماوه‌و زه‌مانى چله‌کان و په‌نجاکانه و میلله‌تى کو‌رد سه‌دا حه‌فتاى نه‌خوێنده‌واره. کاك عـــه‌دنان ئه‌وه‌ى تۆ ئه‌یڵێ ى کو‌رد پێ ى ئه‌ڵــــێ:- تا خاوه‌ن مـــاڵ دزى گرت، دز خــــاوه‌ن ماڵى گرت. مــــــــــاویـــــــــــه‌تــــــــــــى |