مەسیف سەلاحەدین مەملەكەتیك لە جەردە
Nov 11,2008 00:00 by kurdistanNL

 عەزیز شیروانى :
 مەسف سەلاحەدین كە پىَ ى دەڵێن پیرمام بۆ ئەوەى لە تكریتى جیا بكەنەوە.
  شارێكە  كە سەرۆكى هەریم و مەكتەبى سیاسى پ. د. ك. تیا دەژین و هەموو غوڵامەكان بە هەموو پلە كانیانەوە ژیانى تیا بەرىَ دەكەن .
 ئەم شارۆچكەیە هەر پرۆژەیەك ئەگەر بیانەوىَ تیا ئەنجام بدەن بە پلەى یەكەم دەدرىَ بە غوڵامەكان بۆ ئەوەى دەرفەتیكیان بۆ دزى بۆبكەنەوە ئەوانیش لە شێخەكان خۆیان دەبىَ بۆ نموونە :
 یەكەم :  دوو سایدى مەسیف كۆرىَ كە هەمووى  بە درێژایى 5 كیلۆ مەترو بە مەبلەغى 5 ملیون دۆلار بۆ شیخ سیروان دەردەچىَ .
 دووەم : بە ناو پرۆژەى چاككردنى مەسیف بە 40 ملیۆن دۆلار بۆ هەمان پیاو دەردەچىَ بە ناوى  یەكێك لە غوڵامەكانى دەكات . بەڵام ئەوەى جێگەى پرسیارە كە ئەم هەموو پا رە زۆرەى  پرۆژەى بۆ دەرچویان تەنها چەند هەزاریكى لىَ سەرف دەكەن بە بىَ هیچ لێپرسینەوەیەك یان بەدو اداچونێك . خۆ ئەگەر كامێرایەك یان هەر كەسێك بە ناوى راكەیاندن و رۆژنامە بە لاى ئەو پرۆژەیەدا بروات یان خوانەخواستە وێنەیەكى بگرىَ ئەنفال دەكرێت .
 پرسیار ئەوەیە  ئایا  نەوزاد هادى پارێزگار ئەوێرىَ هەر بۆ سەردانیش یان گوىَ ى شەیتان كەڕ بێت قسەیەكى لەسەر بكات چ جاى بەرێوەبەرى ناحیە یانیش شارەوانى... ئەمە چ كاولگایەكە چ ووڵاتێكە كە نەوێرى تیا بڵى َى من نەخۆشم یەكسەر تاوانبارت بكەن بە خائن و لەسەرى ئەنفالت بكەن؟!! .
 خەڵكینە وەرن بۆ مەسیف سەلاحەدین بەڵام لە بیرتان نەچىَ بە جادەكانى سەرەكى دا نەرۆن چونكە ئەو جادانە تێك نادرىَ نەوەك یەكێك لە بەرپرسەكان پیا تێپەرىَ و زەوقى تێك بچىَ . وەرن بۆ ناو كۆڵانەكانى  لەبەر دەرگاى هەر ماڵیك مەترسە و چادرى سەیرانگاى خۆت دانىَ لەبەر ئەوەى وا دەزانى لە بەردەم بەحرێكى گەورەى دورگەكانى دوبەى  دانیشتویت و پێكى سەركەوتنى  ئاوەدانى فڕ دەكەیت .

 سێهەم :  خوا لىَ ى تیك دابوون نازانم شتَێكى ئا وها بوو   شارێكى یارى بچووكیان كردەوە بەڵام شارەوانى نەگبەت لە بیرى چوو بوو ئەو شارە كاولیەى كە دەیكاتەوە لە نزیك ماڵى شێخ عەبدووول موووهەیمەندا دەبىَ بۆیە شارەكەیەكان كاوووول كردو  مودیرەكەى شارەوانیش لە ماڵ دانیشت  . ئەوەى زۆر گرنگ و موهیمە ئەوەیە ئەو موووقاوولەیەى كە شارەكەى دروست كردو قازانجێكى زۆرى كرد هەر ئەو موووقاوولەیەش كاولى كرد ئەویش هەر لە كورانى عەبدووول مووهەیمەن خۆى بوون .سەركردایەتى كوردى تەنها رقى لە جوانى یە بێز لە ئاوەدانیەك ئەكاتەوە گەر خۆى پارەى تیا دەست نەكەوىَ .. ئەگەر ئەمە حاڵى ئەو شارە بێت كە  ماڵى سەرۆكى هەرێمى تیایە و م.س. ی پارتى تیا باڵایە   كەواتە مەرحەبا خەڵكى شۆرشگێر و بزاڤى كوردایەتى.
 وینەى شارە كاولەكەى مەسیفى لەگەڵدایە بۆ حەڵقەى  دووەم .