|
لهبەڕێوەبەرایهتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژى ژنان بۆ / سەرجەم كەناڵەكانى راگەیاندن
Nov 11,2008 00:00
by
kurdistanNL
دواى ئەوەى بەڕێوەبەرایەتیمان بەدواداچوونى وردى بۆ تاوانى كوشتنى (نەزاهەت عومەر مەحمود)، كرد كە لەشارۆچكەى حاجیاواى سەر بەقەزاى رانیە كوژرا رۆژى (3/11/2008) بەهاوكارى هێزەكانى پۆلیسى فریاكەوتن و ئاسایشى سلێمانى دوو تۆمەتباریان دەستگیركران، بەمەبەستى دۆزینەوەو دەستگیركردنى تۆمەتبارانى ترى ئەم تاوانە بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوام بوو لە بەدواداچوون و هەوڵەكانى هەر بۆیە رۆژى (10/11/2008) لەرێگەى نوسینگەى رانیەى بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بەهاوكارى چەند كەسایەتییەكى دیارى ناوچەكە تۆمەتبارى سێیەم خۆى تەسلیم بە بنكەى پۆلیسى حاجیاوا كرد كە بەپێى ماددەى (406) لەیاساى سزادانى عێراقى تۆمەتبارە. |