كاك ئەحمەد میرە، تیرۆرستەكان هاوڕێی خۆتن..!
Nov 11,2008 00:00 by kurdistanpost

د.جەزا چنگیانی:
لە كاتێكدامیدیاكانی جیهان سەرقاڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی سەرۆكی نۆی ئەمەریكا بوون. له‌ملاشه‌وه‌ میدیای كوردی له‌ سه‌ر هەوڵی تیرۆركردنی سەرنووسەری گۆڤاری(لیڤین)، سەرقاڵی كۆكردنەوەی دەنگی ناڕەزایی بوون.
لەگشت كۆمەڵگاكانی ئەم دونیایەدا وایە (دەسەڵاتی مافیا) بەرەڵایی بازاڕ و و ناسەقامگیریی كۆمەڵگایەكی ئاڵۆزئاوزان دینێتە بوون. لەوەها دۆزێكی پیسدا، ئه‌وه‌ تەنیا ڕووناکبیرانی ڕەسەن و میدیایەیكی جه‌ربەزە دەتوانن، گۆمەڵگا لە تەڵەی دەسەڵات ڕزگاربکه‌ن، بۆیە ڕووناکبیرانی ڕەسەن نە خەڵات و نە زەوی و نە موچەی تایبەتی لە دەسەڵاتی مافیا وەرناگرن.
بێگومان دەسەڵاتی مافیا، له‌وه‌دا بلیمه‌ته‌ بەوەی، که‌ ویژدانی كۆمەڵێک ڕووناکبیر جڵە و بكات، بەناوی دەزگای میدیای لیبریال و ئازادەوە، بخاته‌ سه‌نگه‌ری خۆیه‌وه‌، تا بەشێك لە دەنگی ئۆپۆزیسیوین بخەسینێ، ئەگەر ئەمەشی بۆنەكرا، ئەوە تیرۆر و تۆقاندن دوا  چەكی مافیایە.
ئیستا لە باشووری كوردستاندا، گشت پەیوەندییە جوانەكان بەهۆی دۆلاری پیسەوە لەجێی خۆی نه‌ماوه‌ و له‌ گرێژنه‌ چووە. سیستەم و ئاوزانی زووربه‌ی کۆمه‌ڵگا، به‌ ڕوناکبیره‌کانیشه‌وه‌، تەنیا خۆدەوڵەمەندكردنە، نەك ڕۆژمسۆگەركردن و ئایندەیەكی پڕبەرهەم بۆنەوەكانی داهاتوو. بەئاشكرا دیارە ئەوەی لەبەرەی دەسەڵات نەبێ، تابوری پینجەم*. تابوری پینجەمیش یان تیرۆردەكرێ، یان تڕۆدەكرێ. هەرچیش دەكرێ، هه‌رچیش روودادات، دەسەڵات لێی بەرپرسیارە (ئەمە سیستەمی گشت ووڵاتانی جیهانە). تیرۆركردنی د. ستار و سۆران مامه‌ حه‌مه‌. كوشتنی دوعا و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ئەحمەد میرە لە بەرنامەی دەسەڵاتی مافیا كوردیدایه‌، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌، باشتری له‌ ده‌ست نایه‌ بۆ بێده‌نگکردن و كپكردنی دەنگی ئۆپۆزیسیون، به‌لای ده‌سه‌ڵاتی مافیاوه‌ تەنیا بە هیزی سامان و پایه‌ و پله‌پێدان، ده‌نگه‌نارازییه‌کان کپ ناکرێت، به‌ڵکو‌ هەرەشه‌کردن و تۆقاندنیش ریگەیەكی تره، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و کاره‌،‌ كە پێی دەوترێ تاكتیكی دەسەڵات.
تاكتیك چمكێكی فراوانی هەیە، بەشێكە لە زرنگی دبلۆماسیی. تاكتیك كاتێك جوانە، كە ببیێە هۆی پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوە و كێشەكەی. ئه‌و کاته‌ش تاكتیك ناشیرنە، كە ببێتە چەكێك بۆكپكردن و ئاڵوزكردنی هزری كۆمەڵگا. بڤەترین چەكێک كە ئاوزانی كۆمەڵگای پێدەئاڵۆزێت چەكی(میدیا)یه‌، بۆیە ئەم چەكە لەلای مافیاكان زۆرگرنگە، وه‌ک مقاشێكە و پشكۆی سوری توڕەبوونی كۆمەڵگای پێدەگرن. زۆرن لەوانەی لەم بۆاردا پاڵەوانن.
 ئاوینە یەكیكە لەو بڵاوكراوانەی، كە مافیای جەلالی دروستیكردوە، بۆیە ئەندامانی ستافی ئەم دەزگایە لەلایەن دەسەڵاتی مافیاوە ستایش و ئافەرین دەكرێن.
 
ئه‌م ڕۆژنامەیە بۆ داكۆیكردن لە برای بەڕێز سەرنووسەری گۆڤاری (لیڤین) چاڵاكی كۆكردنەوەی دەنگی ناڕەزای گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی. دیاره‌ هەركەسێك هاوبەشی ئەو چالاكییەی كردبێ لەبەرخاتری ئاوینە نەبووە، بەڵكو بۆ شەرمەزاریكردنی ئەو پیلانە بووە.
یەكێك لەوانەی هاوبەشی ئەو چالاكییەی كرد (خودی خۆم) بوو. لێ كاتێك ناوەكەی من ده‌که‌وێته‌ به‌ر دیدی كاربەدەستانی ئاوینە. هێندە بێئاست و هوشیریان نزم بووە. لەناو گشت ئەو ناوانەدا ناوەكەی منیان (تیرۆركرد...) تكایە بڕوانە كۆپی ئه‌و بەشه‌ی، که‌ ناوه‌که‌ی منیان تێدا تیرۆرکرد. من دەزانم هۆكەی چییە. هۆكەی ئه‌وه‌یه‌، که‌ پێش ساڵێک، من ده‌ستی پیسی چەند ئەندامێكی ئەو ڕۆژنامەیەم ئاشكرا كرد، كە چۆن چەماونەتەوه‌ بۆ دەسەڵاتی مافیای جەلالی، كەسایەتی (بەختیارعلی)م ئاشكرا كرد، كە لای ئەوان منەوەریكی باڵایە. موچەی ئەم زەلامە لە موچەی پیشمەرگەیەكی داماوی دیرین زۆرترە، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی، كە گوڵەتەمەنی خۆی پیشكەش بە بڕوایەك كردوە. زەویەكانی بەختیار و ئاسۆ جەبار، ریبین هەردی و مەریوان قانع لە زەوییەكانی دایكی شەهیدان زۆرتر و بەنرختره‌. ئەم گه‌مه‌بازی و پاشقولە كە ئاوینە لە خەڵكی كوردی دەگریت پیویستە ئاشكربێت.
تیرۆركردنی ناوی من هیچی كەمتر نییە لە هەولی تیرۆكردنی كاك ئەحمەد میرە، که‌ لڤین، لاپه‌ڕه‌ی مێژووی مافیاکانی هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌. تاوانی منیش بەرامبەر بە ئاوینە ئەوەیە، که‌ لاپه‌ڕه‌ی مێژووی په‌یوه‌ستبوونیان به‌ ده‌سه‌لاتی مافیام، هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.‌ ئه‌وه‌م وتووه‌، که‌ ئیوە دزن و لەپاڵەوە پەنجەیەكی پیسی دەسەڵاتن. ئەوان سۆران دەكوژن و هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد میره‌ دەدەن، ئاوینەش لە سنوری دەسەڵاتی خۆیاندا، لە پچوكترین ماف كە داكۆكیكردنە لە ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و پاراستنی ژیانی كاك ئەحمەد، منی لێ پێ به‌شده‌که‌ن و ناوەكەم لە لیستی نارەزاییەكان تیرۆردەكەن.
دەكری ئەم پرسیارە زۆر ئاشكرابێ، ئەگەر ستافی ئاوینە ببن بە ئەندامی سەركردایەتی جەلالییەكان، دەبێ چۆن وەڵامی ڕەخنەی ڕۆژنامەنووسان بدەنەوە؟ بەدڵنیایەوە خراپتر.
ماوەیەك لەمەوبەر ئاوینە چاوپیكەوتنێکی لەتەك مرۆڤكوژێكی جەلالی كرد، كە 24 ساڵە مرۆڤ دەكوژێ. یەكیك لە قوربانیەكانی ئەو مرۆڤكوژە، ڕۆژنامەنووسێکی ئەڵمانی، به‌ ناوی خانمی(لیزی شیمت) بوو، لێ ئاوینە تەنیا پرسیارێكیان لێ نەكرد، که‌ لێی بپرسێت: بۆ (لیزی شیمت)ت تیرۆركرد؟ ئه‌مه‌ لەكاتێكدا برای بەڕێزم كاك (ئاراس فەتاح) هاوڕییەكی نزیكی خانمی(لیزی شیمت) پێشموایە یەكیكە لە ستافی ئاوینە کارده‌کات، یان هاریکارێکیانه‌.

ڕووناکبیری ڕەسەن، ڕووناکبیری ناڕەسەن:
ڕووناکبیری ناڕەسەن، ئەوكەسانەن كەلە پێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا پاشقۆل لە خه‌ڵکی و كۆمەڵگا ده‌گرن، بە بەرهەمەكانیان میشكی بیركردنەوەی تاكی كۆمەڵ دەئاڵۆسكینن، تا بیرلە ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵاتی مافیا و دیكتاتۆر نەكەنەوە. ئیستا لەباشوری كوردستاندا یەك سوپا لە ڕووناکبیری ناڕەسەن هەیه‌. پشەنگه‌که‌یان: شیركۆ بێكەس. بەختیارعلی. ئاسۆجەبار. ریبن هەردی . مەریوان قانع. سەرۆقادر و فەرهاد پیرباڵ....هتد... لەڕۆژی 18 102008 لەپیشانگای پەرتووكی جیهانی لەفڕانكفۆڕت لە كۆڕەكەی فەرهادپیرباڵ بووم پرسیاریكم لیكرد بۆچی سۆرانیان كوشت.. ئەم ڕووناکبیرە ناڕەسەنە بێ ئەوەی ڕێز بۆ دانیشتوانی هۆڵەكە دابنی بە زمانێكی سەرشەقامانە لە هۆڵەكە دەریكردم.كە هۆڵەكەم بەجێهێشت ئەم ڕستەیەم ووت (لەبەرئەوەی ئاستی هوشیاریت زۆرنزمە دەچمە دەرەوە نامەویت بۆ ئاستی تۆ نزم ببمەوە) دەركردنەكەی فەرهاد پیرباڵ وتیرۆركردنی ناوەكەی من لە لیستی داكۆكیكردن (یەك ناوەڕۆكی هەیە...ئەویش ئەمانە سەر بە دەزگای تیرۆركردنی دەنگی ئازادن) ئەگینا بۆ ئەوان زەوی وەردەگرن وسۆرانیش گووللە؟.
  ڕوشنبیری ڕەسەن: ئەوانەن كە لەپێناوی دابینكردنی ئایندەیەكی جوان وبەختیارگشت تواناكانیان دەخەنە گەڕبۆهوشیاركردنەوەی تاكی كۆمەڵ تابەره‌نگاری دەسه‌ڵاتی دكتاتۆر ومافایا ببنەوە.لەباشوری كوردستاندا بوونی ئەمانە كەمن هۆكەشی دڕندەیی دەسەڵاتی كوردی وتیرۆركردن و بینانكردنی نووسەری ڕەسەن.
 ئەگەر ڕوشنبیر چاوی ویژدان وهوشیاری كۆمەڵ بێت پیویستە سڵ لە هیچ دەسەڵاتیك نەكاتەوە ئازایانە بچبیتە بەرەی ئۆپۆزیسیوین(ڕِووی لەگەل وپشتی لەدەسەڵات بێ)** لە سەردەمی هاوپەیمانی بەعس وكۆمۆنیستەكانی عیراقدا.شیركۆ بێكەس بە هونراوەیەك توانی كۆمۆنیستەكان بخاتە ژیرپرسیاریكەوە، كە بە قه‌بارەی ئەوپارتە نەیانتوانی وەڵامی بدەنەوە.
 
 گۆڵاڵە سورەیەك نوشتایەوە
 دەستی درکەزییەكی ماچكرد
 كە لێبوە و هەڵسایەوە
 ڕەنگی سوری رژایە بەر پێ درکەزی و
 بۆ هەتاهەتایە بەڕەنگی زەردەوە تلایەوە***

ئەم هونراوەیە لە كاتی خۆیدا جوانترین هەڵویستی هوشیاری شیركۆی نیشاندا.. ئەو شاعیرەی تینوێتی بە گڕ دەشكا، ئیستا گڕی شێرکۆ بە دۆلار ....
 
شیركۆ بێكەسی شاعیر چەمایەوە
دەستی جەلالی ماچكرد
كە لێبۆەوە و  هەڵسایەوە
به‌ ڕوو زه‌ردیی، ده‌فته‌رێ دۆلاری وه‌رگرت
بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ ته‌وێڵییه‌وه، نووسا و نه‌سڕایه‌وه‌‌

--------------------------------------------------------
 * ڕۆمانی گۆڕ غەریب . قادر سەرچناری 
 **ئەمە ووتەیەكی پەشیوی شاعیرە..لە كۆریكی هەولیردا ووتی 
 ***كازیوە... پۆستەرە شیعر (دوای ئەوەی شیركۆ بێكەس بوو بە ڕاویژكاری جەلال تەواوی بەرهەمەكانیم لە پەرتوكخانەكەم هێةایه‌ ده‌ره‌وه‌ و توڕمدان، ئەگەر نووسینەوەی هونراوەكەی تیكچوو بێت داوای لیبوردن لەكاك شیركۆ و خویندەواران دەكەم).

تیبنی: دوای ئەوەی زانیم ناوەكەم لە لایەن ئاوینەوە تیرۆركراوە. پەیوەندی تەلەفونیم لەتەك هاوڕیانی بەڕیز كاك كه‌مال جه‌مال موختار لیپسراوی كوردستانپۆست و كاك پۆڵا سەعیددا كرد. كاك كەمال بۆتاقیكردنەوە لە ڕێگەی خۆیەوە بەناوی منەوە له‌  ئاوینه‌دا جارێکی تر ناوی منی تۆمارکرد، تا به‌دواداچوونێک له‌سه‌ری بکات، چه‌ند ڕۆژێک چاوه‌ڕێمان کرد، لێ خۆشبه‌ختانه‌، ئه‌مجاره‌ ناوه‌که‌م ده‌ستکاری نه‌کرابوو، هۆکار چی بێت، نازانم. (وه‌ک به‌ بۆچوونی خۆم، ده‌ستکاری ناوه‌که‌م نه‌کرا، چونکه‌ ئه‌مجاره‌ جۆرێک له‌ ئاگایی و سڵه‌مینه‌وه‌یه‌کی تێدابوو).
  سان پیترسبۆرگ 1011-2008
 
jazachingiani@hotmail.com