|
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌نوسینگه‌ی سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانه‌وه
Nov 11,2008 00:00
by
kurdistanNL
سایتی ورد بین له‌به‌رواری 9-11-2008 بابه‌تێکی بڵاو کردۆته‌وه له‌ژێرناونیشانی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن (له‌حه‌مه‌ی حاجی محمود) ده‌کات ئێمه‌ش وه‌ک نوسینگه ی به‌ڕێز (محه‌مه‌د حاجی محمود )سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالست.به‌پێویستمان زانی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بنوسین تاخوێنه‌ران چه‌واشه نه‌کرێن وشتی ناڕاست بڵاو نه‌کرێته‌وه چونکه هه‌مووکه‌س به‌ڕێز (محه‌مه‌دحاجی محمود)وکاک (نه‌وشیروان مسته‌فا)ده‌ناسن که‌دووکه‌سی تێکۆشه‌روخه‌باتگێڕی کوردایه‌تین بۆیه دڵنیاتان ده‌که‌ین ئه‌وهه‌واڵ ونوسینه دوره له ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه هه‌روه‌ها هیچ که‌سێک له‌سۆسیالست ئه‌و لێدونانه‌ی نه‌داوه‌که‌ئه‌وان باسی لێ ده‌که‌ن ئه‌ونوسینانه هه‌موی هه‌ڵبه‌ستراوه‌و دوره له‌ڕاستی. |