|
خولێکی به‌هێزکردن بۆکۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نوس ده‌کرێته‌وه
Nov 11,2008 00:00
by
kurdistanNL
ناوه‌ندی ئاینده بۆپرسه‌کانی گه‌نج، خولیکی شه‌ش رۆژه‌ی بۆژماره‌یه‌ک له‌ڕۆژنامه‌نوسانی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی شاری هه‌ولێر کرده‌وه. خوله‌که به‌مه‌بستی به‌هێزتر کردن و زیاتر ئاشنکاردنی ڕۆژنامه‌وانان به ئه‌داو ته‌کنیکی نوێی کاری ڕۆژنماهوانی بوو، زیاتر له‌بیست ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگا ڕاگه‌یانراوه‌کانی شاری هه‌ولێر به‌بینراو وبیسراو خوێنراو به‌شداریان تێدا کرد ، بۆماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ و له‌کۆتاییدا بڕوانامه‌ی به‌شداربونیان له‌خوله‌که پێ به‌خشرا. جێی ئاماژه‌یه له‌خوله‌که‌دا چه‌ندین بابه‌به‌تی گرنگی تایبه‌تمه‌ند به‌بواری ڕۆژنامه‌نوسی باسکران له‌وانه " بنه‌ما ره‌وشتیه‌کانی ڕۆژنامه‌نوسی، چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت و دیدار، ڕاگه‌یاندنی ئامانج دار، بنه‌ماکانی هه‌واڵ و چیرۆکه هه‌واڵ و چۆنیه‌تی کارکردنی فۆتۆیی ڕۆژنامه‌وانی" که‌مامۆستایانی پسپۆر‌و ئه‌زموندار له‌و بواره وانه‌کانیان ده‌وته‌وه. ناوه‌ندی ئاینده بۆپرسه‌کانی گه‌نج ناوه‌ندێکی گه‌نجانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌چوار چێوه‌ی کاری خۆبه‌خشی کار له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌نج ده‌کات و ئۆفیسی سه‌ره‌کی له‌هه‌ولێره. |