|
هه‌ندێکی تریش له‌وناوی ئه‌و مه‌سولانه‌ی که پارتی ڕه‌وانه‌ی خوێندنی باڵای کردوون
Nov 10,2008 00:00
by
kurdistanNL
عه‌زیز خدر : گه‌نده‌ڵی وئیمپراتۆریه‌تی گه‌نده‌ڵی خه‌ریکه ده‌بێت به خۆراکی زۆرانێک له فیرعه‌نه‌کانی خوێنخۆری کورد،ئه‌وه‌تا خوێندنی باڵا ئه‌مڕۆ به‌گه‌ورتره‌ین قه‌یرانی خۆیدا تێده‌په‌ڕێ، زیاد له 10000 قوتابی ناویان بۆ خوێندن نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه زیاد له 5000 قوتابی شوێنی نوستن وخه‌وتن وحه‌وانه‌وه‌یان نیه،زیاد له 15000 قوتابی له جیلی هه‌ژاران له ناو زانکۆکانی کوردستاندا سه‌رباری ئه‌م که‌م کوڕیانه‌ش ئه‌مڕۆش حکومه‌تی گه‌نده‌ڵ وبێ حورمه‌ت پیس وپۆخڵی خۆی ڕه‌وانه‌ی ناو زانکۆ ده‌کات وده‌به‌نگترین کادیری دواڕۆژ له‌سه‌ر ورگی میلله‌ت وله‌سه‌ر ئه‌قڵی قوتابیان دابین ده‌کات،گه‌لۆ بۆ ده‌بێت زانکۆ وچونه ناو خوێندنی باڵا به حزبایه‌تی وبه به‌رتیلی حزبایه‌تی بێت؟؟ له نوسینی ڕابردوودا ناوی هه‌ندێک له‌و مه‌سوله گه‌نده‌ڵانه‌م هێنابوو که ئه‌مساڵ چونه‌ته ناو کورسه‌کانی خویندنی باڵاوه به هه‌ردوو قۆناغ،ئه‌وا ئێستا هه‌ندێک ناوی تریش ده‌خه‌مه به‌ردیدی ئێوه خوێنه‌رانی به‌ڕێز ومه‌عریفه دۆست بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که کرده‌وه‌کانی ئه‌م حکومه‌ت ئه‌م حزبانه زۆر له‌وه گه‌ورترن له بواری گه‌نده‌ڵیدا وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن. 1- به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی : سکرتێری پێشوی یه‌کێتی قوتابیان 2- ڕێناس جانۆ : سکرتێری ئێستای یه‌کێتی قوتابیان 3- یاسین ساڵح : کاڕگێڕی پێشوی سکرتاریه‌تی یه‌کێتی قوتابیان 4- ڕۆزه عه‌بدوڵا : کاڕگێڕی سکرتاریه‌تی یه‌کێتی قوتابیان 5- ڕێبین حه‌سه‌ن سه‌بری : ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی پێشوی یه‌کێتی قوتابیان ئه‌م ناوه به‌ڕێزو ناپه‌سندانه‌ی که خراونه‌ته به‌رچاو له ئه‌مساڵ له کورسه‌کانی خوێندننی باڵا وه‌رگیراون به‌هه‌ردوو قۆناغ واته ماسته‌رو دوکتۆرا له‌ناویاندا یاسین ساڵح که به قودره‌تی ئیلاهی و پارتی وبارزانی له په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێره‌وه فڕێدرایه کۆلیژی یاسای زانسته سیاسیه‌کان ساڵی 2001 ئێستاش قوتابی دوکتۆرایه‌وهه‌ربه‌و قودره‌ته‌ش که ناوم هێنا له ماسته‌رو دوکتۆرا وه‌رگیرا،قوڕ به‌سه‌ر زانکۆی پارتی وزانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین کادیری وه‌ک یاسینی هه‌بێت حاڵی خۆش ده‌بێت،به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی گه‌وجترین مرۆڤی پارتی به‌ڕه‌ڤانه‌و خه‌ڵکی ئامێدیه‌و له کۆلیژی ئادابی ئێواران به‌شی کۆمه‌ڵناسی خوێندوویه‌تی وبه سروشی پارتی وپاراستن ئه‌مساڵ خرایه ناو کۆرسی خوێندنی باڵاوه،ئه‌م مرۆڤه که‌سایه‌تیه‌کی ژنانه‌و سه‌رنزی هه‌یه‌و یه‌کێک بووه له فاشلترین سکرتێره‌کانی یه‌کێتی قوتابیان کرده‌وه جوانه‌کانی له ساڵانی 2004 و2005 گه‌واهیده‌رن بۆ به‌ڕه‌ڤانه فه‌ندی،ئه‌وانی تریش ڕێبین که‌رکوکیه‌و فه‌رغه به‌عسیه وبه‌ڕه‌چه‌ڵه‌کیش ئه‌وانه هه‌ر به‌عسی بوون،ڕۆزه خان‌یش له گروپی خانمانه وهه‌ڵگری دبلۆمی مه‌عریفه‌ی بارزانیه‌و ئه‌مساڵ وا له خوێندنی باڵا وه‌رگیراوه مرۆڤ ناکرێت قسه له‌سه‌ر ڕۆزه بکات بێ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ڕه‌وشت نه‌کات، ڕێناس جانۆ پیاوی پاراستن ونێچیرڤان بارزانیه‌و به زۆر‌و زۆرداری خۆی به‌سه‌ر یه‌کێتی قوتابیاندا سه‌پان ساڵی ڕابردوو ئه‌میش گه‌لێک له ڕووی ڕه‌وشته‌وه له به‌ڕه‌ڤان باشتر نیه‌وهاوژینی ڕۆزه خانه. بۆیه خوێنه‌ری به‌ڕێز شتێک نه‌ماوه له فه‌رهه‌نگی ئه‌وانه‌دا ناوی کلتوری مرۆڤدۆستی ودونیای مه‌عریفه‌گه‌رایی بێت ته‌نها زه‌ردی حزبایه‌تی وچه‌لاوخۆری بۆ گه‌وجه گه‌وره‌کان نه‌بێت له‌مه‌یاندا فولن بۆیه‌ش ده‌پرسم ئه‌رێ که‌ی ئه‌م قبوڵ خاسانه بنبڕده‌بن له زانکۆکانی کوردستان؟؟ گه‌ر زانکۆ ده‌زگای پێگه‌یاندن بێت چۆن قوتابی شه‌ڕواڵ زه‌ردو ده‌رپێ زه‌رد به نامه‌ی تایبه‌ت بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ن؟؟؟ 10 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 kurdishwriter2008@yahoo.com |