داواكەی مالكى ئایندەی ئێراق بەرەو هەڵدێر دەبات
Nov 10,2008 00:00 by kurdistanNL

 دەستەى كارگێڕى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان :
 لە دواى رووخاندنى رژێمى بەعس،لەبەر ئەوەى حكومەتى  بەعس و سیستەمى فەرمانڕەوایەكەى رووخابوون و سیستەمێكى فەرمانڕەواى نوىَ لە شوێنى جێگیر نەكرابوو، ئێراق دووچارى قەیرانێكى هەمەلایەنە هاتبو، بە دەنگدان لە سەر دەستورى ساڵى 2005 و هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئێراق و پێكهێنانى كابینەى نوێى حكومەتى ئێراق و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان،لەگەڵ ئەو هەوڵانەى كە بۆ پرۆسەى ئاشتەوایى و بۆ راستكردنەوەى ژێرخانى ئابورى و بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ كۆمەڵگاى نێودەوڵەتیدا پێشخران،پێشبینى دەكرا ئێراقى نوىَ ببێتە خاوەنى سیستەمێكى دیموكراتى فەرمانڕەوایی وبتوانێت كێشەناوخۆیى ناوچەیى و جیهانیەكانى چارەسەر بكات.
 ئەوەى تا ئێستە لە هەڵسوكەوت و بڕیار و كردارى پراكتیكى حكومەتى ئێراقى دواى ڕووخانى سەدامدا دەبینرێت،نیشان نادات كە پرۆسەى دیموكراتیكردنى سیاسەت و جێبەجێكردنى دەستورپێڕەوبكات،لە دەستورى ئێراقى نوێدا تەنها مادەى 140 لە بەرژەوەندى گەلى كوردا بوو،مادەكە لە كاتى خۆیدا جێبەجێنەكرا،لەگەڵ ئەوەشدا كە لە  دەستورى ئێراقدا دەسەڵاتى هەرێم زۆر سنوردارە،كەچى سەرۆك وەزیرانى ئێراق  دەخوازێت بە پێداچوونەوە بە دەستورى ئێراقدا هێندەى تر دەسەڵاتى هەرێم و پارێزگاكان كەم بكاتەوە و دەسەڵاتى ناوەند زیاد بكات.
 ئێمە وەك پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان( پ چ د ك)لە كاتى ڕیفراندۆمى  دەستورى ئێراقدا هەڵویستى خۆمان بە "نا" بۆ دەستور دیاریكرد، لەبەر ئەوەى ئەو دەستورە هەموو مافە بنەڕەتیەكانى گەلى كوردى گەرەنتى نەكردوە و هەمووپێوانە دیموكراتیەكانى سەردەمى لە خۆوە نەگرتووە،دواى قبووڵكردنى دەستوریش،لەبۆنەى جیا جیادا ئەوەمان دووپاتكردۆتەوە كە كورد لە دروستكردنەوەى ئێراقى نوێدا دەسكەوتى نەبووە و بۆ گەرەنتى كردنى دەسكەوتەكانمان دەبێت جارێكى تر پێداچوونەوە بە دەستوردا بكرێت و مافە نەتەوەیى و دیموكراتیەكانى گەلانى ئێراق گەرەنتى بكرێن و دەسەڵاتى هەرێمەكان زیادبكرێت و دەسەڵاتى ناوەند كەمتر بكرێتەوە،بەڵام لە باتى ئەوەى كورد داواى پێداچوونەوەى دەستور بكات،سەرۆك وەزیرانى ئێراقى ناوەند رۆژى 9-10-2008 لە بەغدا لەكۆبوونەوەیەكدا داواى پێداچوونەووى دەستورى ئێراقى كرد، بۆ ئەوەى لە سەر حسابى هەرێم و پارێزگاكان دەسەڵاتى ناوەند زیادبكرێت،ئەم داخوازیەى نوری مالكى لە لایەن شەقامى ئێراقى عەربیەوە پیشوازى لێكرا ولە لایەن گەلى كوردیشەوە پرۆتستۆكرا.
 وەك پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان،ئەو داخوازیەى مالكى بە داخوازیەكى ناڕەوا دەبینین وپێمانوایە فراوانكردنى دەسەڵاتى ناوەند و كەمكردنەوەى دەسەڵاتى هەرێم و پارێزگاكان خزمەتى پرۆسەى دیموكراتى و ئاشتى ناوخۆیى ئێراق ناكات،پێمانوایەئێراقێكى بەهێز و یەكگرتوو بە چەمك و هزرى ناوەندگەرایى نایەتە دى،ئێراقێكى بەهێز بە سیستەمێكى دیموكراتى و ئاشتەوایى كۆمەڵایەتى ودڵسۆزى هەموو پێكهاتەكانى بۆ ئەو دەوڵەتە دێتە دى. بۆیە داوا لە سەرۆكى حكومەتى ئێراق نوری مالكى دەكەین كە بەتێڕوانینەكانیدا بچێتەوە و هەوڵنەدات ئەو تێگەیشتنە نادیموكراتیەى بكاتە بڕیارى حكومەتى ئێراق. چونكە ئەو چەمكە ئایندەی ئێراق و سەرۆك وەزیریش بەرەو هەڵدێر دەبات. لەهەمان كاتدا داوا دەكەین كە نوێنەرانی كورد چیتر دوا نەكەون كار بكەن بۆ هەمواركردنی دەستور بەشێوەیەك كە ئینسیاتیفی هەرێمەكان بەرفراوات بكات و سیستەمی فیدراڵی گەرەنتی بكات.

 
  11-10-2008
 deskpcdk@hotmail.com