|
ئێمه کێین ؟
Nov 10,2008 00:00
by
kurdistanNL
جه‌لال چوارتایی :
له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانکارییه‌کدا که ڕووده‌دات و کێشه‌ی کورد ده‌چێته ڕۆژه‌ڤی جیهانیه‌وه و ئاسووده‌ییه‌ک به دڵی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کاندا دێت ، گورج داگیرکه‌رانی کوردستان له سیاسه‌ته چه‌په‌ڵ و ئینکاریه‌کانیان ناسڵه‌منه‌وه و ئاماده‌ن سه‌ر به کۆشی هه‌ر ڕه‌گه‌زپه‌رست و دژه‌مرۆڤێکدا بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئاسۆی ڕوونی کورده‌واری ، هه‌م کوردستان به به‌شێک له خاکی خۆیان پێناسه ده‌که‌ن و هه‌م کوردیش وه‌کو نه‌بوو پێناسه ده‌که‌ن و هه‌م ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان وه‌کو ده‌ستێکی ده‌ره‌کی و بێگانه ده‌ناسێنن . ئه‌وه دوژمنانمان دیارن و ده‌زانین چ مه‌به‌ستێکیان هه‌یه و چ خاکێکیشیان داگیرکردووه و نکۆڵی له بوونی چ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و چ مافێکی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش ده‌که‌ن و هه‌موو ویستێکیشیان ئه‌وه‌یه که هه‌م ئه‌و خاکه داگیرکراوه به‌ته‌واوه‌تی بکه‌نه به‌شێک له خاکی خۆیان و هه‌م ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش بکه‌نه به‌شێک له گه‌لی داگیرکه‌ر . ئه‌ی ده‌بێت ئێمه کێ بین ؟ بۆچ مه‌به‌ستێک ده‌ریایه‌ک خوێنمان لێ چۆڕابێت ؟ له پێناوی چ ئامانجێکدا دووچاری ده‌یان ده‌ربه‌ده‌ری و سه‌رگه‌ردانی بووبێتین ؟ ئایا ده‌بێت ئاشقی چه‌ک و خوێنڕشتن بووبێتین یاخود تینووی ئازادی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خاکی داگیرکراومان بین که هه‌میشه له سه‌رهه‌ڵدان نه‌وه‌ستاوین ؟ نووسه‌ری ئینته‌رناسیۆنالیست و ئازادیخوازی لاز به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی ده‌ڵێت (ئاستی هوشیاری گه‌لی کورد زۆر لاوازتره له ئاستی هوشیاری گه‌لێکی داگیرکراوی دیکه ، چونکه هیچ گه‌لێکی داگیرکراو خۆی به‌به‌شێک له داگیرکه‌ره‌که‌ی نازانێت ، به‌ڵام کورده‌کان له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ردا شه‌رم ده‌که‌ن باس له داگیرکراوی خاکه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن و بڵێن ئێوه نامۆن به ئێمه . کورده‌کان بۆ خۆیان خاوه‌نی کوردستانێک نین به‌ڵام هه‌ریه‌ک له تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا خاوه‌نی کوردستانێکن) . چه‌ند کاره‌ساته که نه‌ته‌وه‌که‌مان داگیرکراو و پارچه پارچه کراوه ، سه‌د هێنده کاره‌ساته که خۆمان به به‌شێک له داگیرکه‌ره‌که بزانین و شانازیش به‌و داگیرکاریه‌وه بکه‌ین ، خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شێکین له داگیرکه‌ر و نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ر نزیکتره له کوردی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان بۆمان ، ئه‌ی چ هۆکارێک هانی داوین که پریشکی ئاگر بخه‌ینه ماڵی خۆمان و گوێی منداڵانمان به ته‌قه‌ی تفه‌نگ بکرێته‌وه . خودا ده‌ڵێت (الفتنە أشد من القتل) ، ئه‌ی ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که نه‌ته‌وه‌یه‌کی ناهوشیاری وه‌کو کوردیان به‌ناوی ئازادیهێنه‌ره‌وه دووچاری هه‌موو جینۆسایدێک و ڕه‌شه‌کوژیه‌ک کرد و کاتێکیش له ئامانجی ئازادی نزیک ده‌بینه‌وه ئه‌وا به به‌شێک له داگیرکه‌رمان پێناسه ده‌که‌ن و کوردستان و ئازادی ده‌بێته خه‌و و خه‌یاڵ و داگیرکه‌ریش ده‌بێته جێگا شانازی و فه‌خرکردنیش به‌و داگیرکاریه‌وه ، ده‌بێت ئه‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه نه‌یانگرێته‌وه ؟ ده‌بێت له نێوان که‌سانی فیتنه و دووزمان و که‌سانی ئازادیخوازدا کامیان پڕ به باڵایان بێت ؟ له‌کاتی به‌هێزی داگیرکه‌ر و شه‌وه‌زه‌نگی سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا هه‌ر یه‌ک له لایه‌نه‌کان خاوه‌نی کۆڵێک دروشمی چه‌واشه‌کاری و میلله‌ت فریو ده‌ر بوون به‌ڵام له‌کاتی نه‌مانی داگیرکه‌ر و باڵا ده‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا نه‌ک هه‌ر ئه‌م درووشمانه ژێرپێ ده‌خرێن و تورێکی قوڕاوی ناهێنن به‌ڵکو داگیرکه‌ریش ده‌بێته جێگا شانازی‌کردن و ئازادی کوردانیش ده‌بێته خه‌وی شاعیران . کاتی سه‌رگه‌ردانی کوردان و کاتی لاوازی و نه‌مانی داگیرکه‌ران :- دروشمی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بریتی بوو له "یان کوردستان یان نه‌مان" ، به‌ڵام له‌کاتی باڵاده‌ستی کوردان و نه‌مانی داگیرکه‌ردا ئه‌م دروشمه ده‌گۆڕێت بۆ "هێشتا ئازادی کوردان پێنه‌گه‌یشتووه" ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که مه‌سعود بارزانی زۆر شانازی به عێراقی بوونی خۆیه‌وه داکات و ئه‌و پاسپۆرته‌ی که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می به‌عسه‌وه پێی درابوو وه‌کو ده‌ستکه‌وتێکی زۆر گرنگ هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنێت و ده‌ڵێت (أفتخر بکونی کعراقی ، لمعلوماتکم لحد اڵان جوازی جواز العراقی) واته جێگا شانازیمه که عێراقیم و بۆ زانیاریتان تاوه‌کو ئێستاش پاسپۆرته‌که‌م پاسپۆرتی عێراقییه . دروشمی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بریتی بوو له "نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن" ، به‌ڵام له کاتی نه‌مانی داگیرکه‌ریشدا ئه‌وا له‌لایه‌ن سه‌رانی یه‌کێتیه‌وه بناغه‌ی داگیرکه‌رێک داده‌ڕێژرێته‌وه که ده‌بێت هه‌زار ڕه‌حمه‌ت بۆ کفندز بنێرین و ئه‌مه‌ش مشتێکه له خه‌روارێک له گوته‌ی سه‌رکرده‌کانی ی‌ن‌ک :- تاڵه‌بانی :- کوردستان و ئازادی خه‌ونێکی خۆشه و ئه‌و خه‌ونه‌ش پیشه‌ی کۆمه‌ڵێک ناسیۆنالیست و شاعیرێکی سه‌رلێشێواوه . هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د :-لێدوان له‌سه‌ر دابه‌شبوونی عێراق له خۆڕاییه و هه‌موو هه‌وڵێکیش ده‌ده‌م بۆ به‌ره‌وپێش چوونی عێراق و به‌غداد . محه‌مه‌د ئیحسان :- هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت له عیراق جیاببێته‌وه، مه‌حاڵه ده‌وڵه‌تێكی كوردی دابمه‌زرێت ، هاوڵاتی عیراقی له كه‌ربه‌لا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كوردانی توركیا نزیكترن. ئه‌رسه‌لان بایز :-با کورده‌کانی تورکیا ده‌نگی خۆیان بده‌نه ئه‌ردۆغان و حیزبه‌که‌ی . ئه‌م سات و سه‌ودایه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی هه‌ر له چوارچێوه‌ی باشووردا قه‌تیس نه‌ماوه به‌ڵکو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر خراپیشی له‌سه‌ر سه‌رکرده‌ی پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش دروستکردووه و یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ش که ته‌واو کاریگه‌ر بووه به هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و پارتی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه . نه له‌سه‌رده‌می پادشایه‌تیدا و نه له‌سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نه‌ک هه‌ر هیچ مافێکی کوردان نه‌سه‌لماوه به‌ڵکو هه‌ر یه‌که‌و به شێوازێک هه‌وڵی پاکتاوکردن و نه‌مانی گه‌لی بنده‌ستی کوردیان پیاده کردووه و له بچوکترین مافه سه‌ره‌تایه‌کانیش نه‌ته‌وه‌که‌مانیان بێبه‌ش کردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ش له داگیرکه‌ر چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ، که ئه‌مه‌ش کاروکرده‌وه و ویستی داگیرکه‌ر بێت ، ئیتر ده‌بێت چ فه‌خرێک به ئێرانی بوونه‌وه بکرێت و چ بڕوایه‌ک به شاپه‌رستانی ڕابردوو بکرێت ؟ ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نها فتوای جیهادیان دژ به مرۆڤه‌کانمان ده‌رده‌کرد ، ئه‌وا داروده‌سته‌ی پیس و نه‌گریسی شاپه‌رسته‌کان فتوای جیهادیان دژ به جلوبه‌رگ و پۆشاکی کوردیش ده‌رده‌کرد . کاک مسته‌فا هیجری ده‌ڵێت (له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه واریدی هاوکاری و هاوپه‌یمانی نابین که باوه‌ڕیان به مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد نییه و ئه‌وه به خه‌تی سوور بۆ هاوپه‌یمانی ده‌زانین.) . له شوێنێکی دیکه‌شدا کاک مسته‌فا ده‌ڵێت ("بۆ ئێمه بۆ سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵیبیش خه‌تی سوور نییه، موهیم بیروباوه‌ڕ و فیکره‌که‌یه، سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان ئێستا باس له دێموکراسی و ئازادی ده‌که‌ن، بۆیه له واقیعدا ده‌کرێ موزاکه‌ره‌یان له گه‌ڵ بکه‌ین".). ئه‌م دوو گوته‌یه‌ی کاک مسته‌فا ته‌واو دژ به‌یه‌کن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان نه‌ک هه‌ر باوه‌ڕیان به مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد نه‌بوو به‌ڵکو باوه‌ڕیان به خودی نه‌ته‌وه‌ی کورد و جلوبه‌رگه‌که‌شی نه‌بوو . ئه‌ی ده‌بێت چ لایه‌نێک باوه‌ڕی به مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد نه‌بێت ؟ تۆ بڵێی مه‌به‌ستی کاک مسته‌فا هیجری به گوته‌ی خۆی له‌و براده‌رانه بێت که لێیان جیابوونه‌ته‌وه یاخود له پژاک وه یاخود له هه‌ردووکیان ؟ چونکه کاک مسته‌فا ده‌ڵێت ("ئێمه له گه‌ڵ حیزبه‌کانی کوردی کوردستانی ئێران له گه‌ڵ هه‌موویان په‌یوه‌ندیمان دۆستانه‌یه، بێجگه له ئه‌و ره‌فیقانه‌ی که له حیزبی دێموکرات جواد بوونه‌وه که تاکو ئێستا له گه‌ڵ ئه‌وان دانیشتن و په‌یوه‌ندیه‌کانی عادیمان نییه".) . هه‌ر له هه‌مان بڕگه‌ی باسه‌که‌یدا به‌ڕێز هیجری ده‌ڵێت (پژاک به حیزب ناناسین و وه‌ک لقێک له پ‌ک‌ک ده‌یناسین) . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ده‌رباره‌ی په‌که‌که‌ش ده‌ڵێت ("له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ی ئێستا په‌یوه‌ندیمان نییه.") . ئه‌ی ده‌بێت له نێوان سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان له لایه‌ک و حدک و پژاک له لایه‌کی دیکه‌وه کامیان باوه‌ڕیان به مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد نه‌بێت ؟ هه‌روه‌ها کاک مسته‌فا هیجری ده‌ڵێت "هیچیش پێمان عه‌یب نییه بۆ ئه‌وه‌ی که کوردی ئێرانێین، کوردی ئێرانێین و فه‌خری پێوه ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "کارم به‌وه نییه که یه‌کێ پێیخۆشه کوردستان هه‌مووی یه‌ک بگرێته‌وه یا هی وا هه‌یه ده‌یه‌وێ فیدراسیۆنی خاوه‌رمیانه پێک بێنێ، ئه‌وه موباره‌کی بێ و ده‌توانێ پێکی بێنێ" ئه‌م گوته‌یه‌ی به‌ڕێز هیجری هه‌مان ناوه‌ڕۆکی گوته‌که‌ی تاڵه‌بانییه که ده‌ڵێت (کوردستان و ئازادی خه‌ونێکی خۆشه و ئه‌و خه‌ونه‌ش پیشه‌ی کۆمه‌ڵێک ناسیۆنالیست و شاعیرێکی سه‌رلێشێواوه) . چه‌ند پرسیار له به‌ڕێز مسته‌فا هیجری :- 1- ئه‌گه‌ر هێنده فه‌خر به ئێرانی بوونی خۆته‌وه ده‌که‌یت ، ئه‌ی چ هۆکارێک هانی دایت له هه‌شت ساڵ شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق‌دا هه‌م دژ به ئێران بیت و هه‌م هاوکاریش له عێراقی دوژمن به ئێران بخوازیت ؟ 2- ئه‌گه‌ر کوردی ئێرانیت و هیچ پێشت عه‌یب نییه ، ئه‌ی بۆچی ناوی کوردستان له حیزبه‌که‌ت ناسڕیته‌وه و بیکه‌یته حیزبی دیموکراتی ئێران ؟ 3- ئه‌گه‌ر ئێرانی بوون جێگا فه‌خره بۆ به‌ڕێزتان ، بۆچی ئاڵای ئێران ناشه‌کێننه‌وه له جیاتی ئاڵای کوردستان ؟ ئایا هه‌ڵدانی ئاڵای کوردستان به چ مه‌به‌ستێکه ؟ 4- ئایا به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان ته‌نها بۆ له خشته‌بردن و چه‌واشه‌کاری کوردانه تاوه‌کو به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یت و پاشان تاڵه‌بانی گوته‌نی ده‌بێته په‌ڕۆیه‌کی چڵکن ؟ له کۆتایدا پێویسته ئافه‌رین ئاڕاسته‌ی کاک مسته‌فا هیجری بکرێت که زۆر ڕاشکاوانه ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی خۆی نه‌شاردۆته‌وه و ده‌یدات به گوێی کوردستانیاندا ، خۆی گوته‌نی (لایه‌نه‌کانی تر هیچ هه‌نگاوێکی زیاتر له حیزبی دیموکراتیان به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یی بوون هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه‌و و کوردستانی یه‌کگرتوو ته‌نیا به شیعار ده‌زانێ و شیعاری پێکه‌و لکاندنی کوردستان به خه‌یاڵ ده‌زانێ.) . ده‌نا له‌و باوه‌ڕه‌دام که کاک مسته‌فا هیجری خۆی به کوردێکی ئێرانی بزانێت ، ئه‌وا که‌سانی وه‌کو عه‌بدوڵڵای موهته‌دی کوردبوونه‌که‌ش له خۆیان ده‌سڕنه‌وه و ته‌نها به ئامانجی ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌که‌ی ڕابردووی بگاته‌وه و جوتیار و وه‌رزێره کورده‌کان ڕاپێچی بێگاری بکات و قامچی وه‌شێنه‌کانیشی بۆ مسۆگه‌ر بکرێته‌وه ئه‌وا نه‌ک هه‌ر خۆی به ئێرانی ده‌زانێت به‌ڵکو نکۆڵی له کوردبوونی خۆشی ده‌کات . هه‌ر بۆیه‌ش جارێکی دیکه ده‌ڵێم که چه‌نده کورد چه‌وساوه‌ی ده‌ستی داگیرکه‌ران بووه سه‌د هێنده زه‌لیلی سه‌رکردایه‌تی سات و سه‌وداکه‌ری کورد بووه ، مانه‌وه‌ی داگیرکه‌رانیش له کوردستاندا له ئه‌ستۆی سه‌رکردایه‌تی کوردی داگیرکه‌رچێتیدایه و چ دره‌نگ و چ زوو ده‌بێت باجی ئه‌م هه‌موو چه‌واشه‌کاریه بده‌ن که به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا پیاده‌یان کردووه و ئه‌نجامه‌که‌شی نه‌ک هه‌ر به ڕژاندنی ده‌ریایه‌ک خوێن له نه‌ته‌وه‌که‌مان کۆتایی هاتووه به‌ڵکو هه‌موو به‌هایه‌ک و پیرۆزییه‌کی نه‌ته‌وایه‌تیشمان که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه . 09-11-2008 هۆڵاند |