قەل و ماسى و كۆبونەوە كەى دكتۆربەرهەم
Nov 10,2008 00:00 by kurdistanNL

 ئەكرەمى حەمە ژاژڵەیى :

  پێنج شەممە دكتۆر بەرهەم كۆبونەوەیەكى كردوە بە ئەنجومەنى مەڵبەندەكانى (( 1 و 21 )) لەو كۆبونەوەیەدا دكتۆر باسى لە وەزعى عێراق و كوردستان و ناوخۆ و ئینجا ناوخۆى یەكێتى كردوە , كۆبونەوەكە هیچى تازەى تێدا نەبوە كە ببێتە مایەى خۆش حاڵى ئامادە بوان , بەڵام ئەوەى بۆتە مایەى ڕەزامەندى كادرە كان قەل و ماسى بە برژاوى و كوڵاوى بوە , برادەرێكم كە ئامادەى كۆبونەوەكە ببوو ووتى هەموو قسەكانى دكتۆر بەرهەم ڕانى قەلێكى نەدەهێنا , دكتۆر ووتویەتى مام جەلال خەتى سورە كەس نابێت قسەى پىَ بڵىَ , لەت بوونى یەكێتى كەس نابێت قسەى لە سەر بكات و ڕێگەش بەكەس نادەین ئەو كارە بكات ,باشە دكتۆر بەرهەم تاكەى مام جەلال خەتى سور بێت ؟ بۆ كەسێك بیەوێت هەموو ماندوو بونى خەڵكى یەكێتى بە فیرۆ بدات , ئێوە بە خەتى سورى بزانن , بۆ كەسێك یەكێتى بكاتە پاروویەك و بیخاتە بەردەم پارتى و هەر ئەبێت خەتى سور بێت , بۆ ئێوە لە تاڵەبانى ناپرسن تاكەى ئاوا دیكتاتۆریانە و تاك ڕەوانە ڕەفتار ئەكات , خەتى سور ماناى چیە , خەتى سورو ئەو پیرۆز كردنە بۆ كەسێك بەكار دێت كە ماندوو بونى هەڤاڵەكانى بە هەدەر نەدات , جەناب تۆ ئاگات لێیە تاڵەبانى چى لە یەكێتى كردوە , تۆ خۆت ئەوەى باست كردوە لە كۆبونەوەكەدا ئەو هەموو گەندەڵى و دزیە ئەى تۆ نازانى هەمووى لە ئەستۆى تاڵەبانیە , ئەى تۆ نازانى هەموو ئەوانەى ئەو كارانە ئەكەن وان لە ژێر باڵى تاڵەبانیدا خۆیان حەشار داوە , هەق بوو لەو كۆبەونەوەیەدا باش ئەوانەت هەڵسەنگاندایە كە لە چوار دەورت بوون , ئەبوایە باش بتزانیایە ئەوانەى دانیشتبون چ جۆرە كەسانێكى تیایە و ئێستا خۆشیان بە باڵى تاڵەبانى ئەزانن , لێپرسراوى كۆمیتەیەك هەستا ووتى دكتۆر من بە ژمارە و داتا پێًت دەڵێم كە چۆن ئەم كاك بەرزانى ئەحە سمێڵە دەستى خستۆتە كۆمیتەكەمەوە , ئاخر بەرزان لێپرسراوى مەڵبەندى یەكە و ئەو كۆمیتەیەش كە بەرزان دەستى تێخستوە بۆ ئاژاوە دروست كردن سەربە مەڵبەندى 21 , ئەى بۆ تۆ قسەت نەكرد , ئەو كارگێڕەى تیا بوو ئەنوەر ساڵح كە خۆت لە سەر دزى دەرت كرد كەچى ئێستا كارگێڕەو خۆشە بە خەتى مامە ئەزانىَ , مامۆستا ئەكرەمى تیا بوو كە حكومەتەكەى تۆ لە سەر دزى لە گومرگ دەرى كرد كەچى ئێستا كارگێڕى مەڵبەندى یەكە و خۆشى بە خەتى مامە گیان ئەزانىَ ,خۆزگەم ئیتر لە باتى ئەوەى تاڵەبانى بە خەتى سور حساب بكەن و بەوە بمان ترسێنن , هەوڵ بدەن تاڵەبانى دەست لەم یەكێتیە بەر بدات , تاڵەبانى لە باتى ئەوەى لە بەغداوە حوكمى یەكتیى بكات با واز لە یەكێتى بهێنىَ و بچێت حوكمى بەغداد بكات , با بۆئەوانەى بەجىَ بهێڵێت كە كە خەمى یەكێتیان لە كۆڵ ناوە , وەرە سەیرى خۆت بكە بە چەند مانگێك جارىَ دێیتەوە كۆبونەوەیەك هەڵئەكروزێنى و ئەگەڕێیتەوە بۆ بەغداد ,ئاوا سەركردایەتى یەكێتى ناكرێت , ئەوە عەیبە و شكست نیە بۆ ئێوە كورسیەكەتان بدەن بە خەڵكى تر , بەڵام ئەوە شورەییە بۆ ئێوە لە سەر دەستى ئێوەدا یەكێتیان گەیاندە ئەم حاڵەتە , واز لەم قسە زەردو سورانە بهێنن تۆزێك هۆش بهێنەوە بەر خۆتان , لێپرسراوێتى وانابێت , تاڵەبانى ئێستا تەنها بە ڕاپۆرت ئەو ڕاپۆرتانەى پڕە لە درۆ ئاگاى لە یەكێتیە , دڵنیابە دكتۆر گیان ئیتر تاڵەبانى خەتى سور نیە , ئەو كاتە ئەبوە خەتى سور كە ئاواى لە یەكێتى نەكردایە , ئەو كاتە ئەبوە خەتى سور كە یەكێتى نەكردایە پاروویەك و بیداتە دەست پارتى و بارزانى , بۆیە ئیتر واز لەم جۆرە قسانە بهێنن , دڵنیاش بە وەكو ئەو كادرە پێى ووتم هەموو قسەكانى تۆ بە قەد ڕانى قەلێك گرنگ نەبوە , بۆیە ئیتر هەر كاتێك كۆبونەوەت كرد دوو قەلیش لە تەنیشت خۆتەوە دابنىَ .. ئەو ە كادرەكانى باڵەكەى تاڵەبانین هەموو قسەكانى تۆیان بە قەد ڕانى قەلێك بەلاوە گرنگ نەبوە , تكایە بیر لەوە بكەنەوە یەكێتى لەم جۆرە كەسانە پاك بكەنەوە .