|
موته‌رجیمه کورده‌کان له‌پێناوی پاره‌دا ئابڕووی خۆیان و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش ده‌به‌ن
Nov 10,2008 00:00
by
kurdistanNL
که‌یوان قه‌ره‌داغی / ئه‌مریکا: ڕۆژی 14/10/2008 له ماڵپه‌ڕی (ئاوێنه)ی ئازیزدا بابه‌تێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر بڵاوکرایه‌وه له ژێر ناوونیشانی (سۆزانییه‌ک: نێرینه‌ی کورد شێتانه سێکس ده‌که‌ن)، که هه‌مان بابه‌تیش جکه له سایتی (ئاوێنه) له ڵاپه‌ڕه (16)ی ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)ی ژماره (143) بڵاوکرایه‌وه، ئه‌م بابه‌ته جگه له‌وه‌ی له نێو خوێنه‌ران و خه‌ڵکدا مقۆمقۆیه‌کی دروستکردو به پێی گرنگییه‌که‌ی باس و خوازی لێ‌کرا، به‌نده‌ش له ڕێگای ماڵپه‌ڕه ڕاستگۆ‌و ئازا‌و هه‌ق بێژه‌که‌ی (کوردستانپۆست)ی ئازیزه‌وه به پێوویستی ده‌زانم ئه‌م چه‌ند دێڕه بخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران: وه‌ک هه‌مووان ئاگادارین پێش ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی ڕزگاری عێراق 2003، سووپای ئه‌مریکا به چه‌ند مانگێک به‌ر له پرۆسه‌که فرسه‌تێکی کارکردنی خسته به‌رده‌م ئه‌و کورد و عه‌ره‌بانه‌ی که نیشته‌جێی ئه‌مریکا و که‌نه‌دان به مه‌رجێک خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌یان گرینکارتی ئه‌و دوو ووڵاتهبن، بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی کارکردن وه‌ک (وه‌رگێڕ) له‌گه‌ڵ سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانی سووپای ئه‌مریکا له عێراق کاربکه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکی ڕێکخراوی (تایتن) و چه‌ند ڕێکخراوێکی تری به‌ره‌و ڕووی ئه‌و کورد و عه‌ره‌بانه کرده‌وه بۆ کۆنتراکت (گرێبه‌ست) کردن، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرا و به ئاسانی هه‌ستی پێ ده‌کرا که به‌رپرسان و کارمه‌ندانی ڕێکخراوی (تایتن) و ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی تر هیچ بایه‌خدار نه‌بوون به ئاستی خوێنده‌واری و ڕۆشنبیری و لێهاتوویی ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ ئه‌م کاره ده‌چوون، ته‌نانه‌ت به‌س کێشه‌ی (ته‌ندروستی)یان باکگراوندێکی خراپت نه‌بووایه له لای ده‌زگاکانی پۆلیس ئه‌وا زۆر به ئاسانی قبوڵ ده‌کرای بۆ ئه‌م کاره، وه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه خۆی جێگای پرسیار بوو: (چۆن خه‌ڵكێک وه‌رده‌گیرێت که ئاستی خوێنده‌وارییه‌کی زۆر نزمیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کی باش هه‌ن له‌و کورد و عه‌ره‌بانه‌ی وه‌رگیراون نه‌ک بروانامه‌ی زانکۆیان نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌تا له عێراقیش بوون نه‌یان توانیوه بروانامه‌ی ناوه‌ندی یان دواناوه‌ندی به‌ده‌ست بێنن، وه خه‌ڵکانێکیش وه‌رگیراوون هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت زمانی ئینگلیزی نازانن!!!) ئه‌مانه هه‌مووی پرسیار بوون (ئایا چۆن ئه‌مانه ده‌برێن بۆ هاوکاری سووپای ئه‌مه‌ریکی، به مه‌به‌ستی وه‌رگێڕ که ئینگلیزی نازانن یان خاوه‌نی هیچ بڕوانامه‌یه‌ک نین؟!!!)، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا له ساڵی 2003 ئه‌و بره پاره‌یه‌ی ده‌درا به هه‌ر وه‌رگێڕێک بریتی بوو له مووچه‌یه‌کی ساڵانه که خۆی له نێوان 60 – 80 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی ده‌دا، به‌ڵام ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌م بڕه پاره‌یه ڕووی له زیادبوون کردوه هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌ر ڕوو له زیادبوونه، باشترین ئاستی مووچه بۆ ئه‌م کاره به (کات3) به‌ناوبانگه نزیکه‌ی 225 هه‌زار دۆلاره بۆ ساڵیک و ئاستی دووه‌می موچه‌ش نزیکه‌ی 180 هه‌زار دۆلاره و ئاستی سێیه‌میشی نزیکه‌ی 150 هه‌زار دۆلاره، هه‌ریه‌ک له‌م سێ جۆره مووچه‌یه به هیچ جۆرێک زه‌ریبه‌ی لێ ناده‌ن، ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ژیابێت ده‌زانێت ئه بڕه پاره‌یه‌ی که ده‌درێت به‌م (وه‌رگێڕانه) له ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌نده‌ران له ئه‌مریکا بێت یان له ئه‌وروپا یان هه‌ر ووڵاتێکی تر، به ئاسانی په‌یدا ناکرێت به‌ڵکو هه‌ر مه‌حاڵه ساڵانه بتوانیت نیوه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش درووست بکه‌یت به کارکردن، مه‌گه‌ر کابرایه‌کی بزنسمانی گه‌وره‌بێت یان کاری زۆر باشی خۆت هه‌بێت واته خۆت خاوه‌ن کاربیت، یان بڕوانامه‌ی زۆر به‌رزت هێنابێت له‌و ووڵاته، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسووڕمانه ئه‌وه‌یه سه‌ربازێکی ما‌رینزی ئه‌مریکی یان سه‌ربازێکی هێزی تایبه‌تی سووپا یان هه‌ر ئه‌فسه‌رێکی نێو سووپاکه که ژیان و ڕۆحیان له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستیانه نیوه‌ی ئه‌م پاریه‌ش وه‌رناگرن، ئه‌مانه شتی شاراوه نین و وه‌ک کوردستانی لای خۆمان نییه هه‌ر خوێنه‌رێک بیه‌وێت ده‌توانێت له ڕێگای (ئینته‌رنێت)ـه‌وه بیدۆزێته‌وه که مووچه‌ی یه‌که یه‌که‌ی بهشهجیا جیاکانی سه‌رباز و ئه‌فه‌سه‌رانی سووپای ئه‌مریکا چه‌نده، که‌واته لێره‌وه پرسیارێک خۆی دهێنێته پێشه‌وه(( که له کاتی وه‌رگرتنی ئه‌م وه‌رگێڕانه‌دا ئاستی بروانامه و خوێنده‌واری و پله‌ی ڕۆشنبیری و زمانزانی ڕه‌چاو نه‌کرابێت و کاراکانیشیان زۆر ئاسان بێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م مووچه خه‌یاڵیانه بۆ بدرێت به‌م وه‌رگێڕه کوردانه؟؟!!!!))، وه ئه‌وه‌ی له هه‌ندێک سه‌رچاوه‌وه باسی لێوه ده‌کرێت که له‌زمانی وه‌رگێڕه‌کان خۆیانه‌وه وه‌رگیراوه که ژماره‌یه‌کی زۆریان کاره‌کانیان له بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکایه له کوردستان و شاری موسڵ، له‌وانه ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان له فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکووکن و ژماره‌یه‌کیان له بنکه‌ی سه‌ربازین لای فه‌رمانده‌یی گشتی پێشمه‌رگه‌وه له سلێمانی، کۆمه‌ڵێکیشیان له هه‌ولێرن له شوێنی تایبه‌تی و به‌رده‌وامیش وان له (عه‌نکاوه)، هه‌ندێکیشیان له (دهۆک) و (زاخۆ و خانه‌قین)، هه‌ندێکیشیان وان له (موسڵ)، وه چه‌ند شوێنێکی تری عێراق، ئه‌مانه وه‌ک له زمانی خۆیانه‌وه ده‌بیسرێت کاره‌کانیان زۆر ئاسانه و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ناو کوردستان و موسڵدان، ته‌نها گله‌یی و ناڕه‌زاییان له‌وه‌یه که له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانه‌وه به چاوی قورس سه‌یر ناکرێن و زۆربه‌ی کات تووشی ئیهانه‌کردن ده‌بن و سووکایه‌تیان پێ ده‌کرێت، به کورتییه‌که‌ی و به کوردیییهکهی وه‌ک (مراسل) و خزمه‌تکاره‌کانی ئامر و ئه‌فسه‌ره‌کانی سووپای عێراقی زه‌مانی به‌عس سه‌یر ده‌کرێن، ئه‌و پرسیاره بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه‌ی لێره‌دا خۆی ده‌هێنێته پێشه‌وه و خۆی ده‌کاته ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باسه‌که‌مان ئه‌وه‌یه: (ئه‌و هۆکارانه چین وای له هه‌ندێک له تاکی کورد کردووه له پێناوی پاره‌دا پشت بکه‌نه گشت هه‌موو ئه‌و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و دینی و ئه‌خلاقییانه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردی پێ ناسراوه؟!!)، ئه‌مه چ جۆره مافێکیه ئه‌م موته‌رجیمه کوردانه داویانه به خۆیان و به پێچه‌وانه‌ی گشت به‌ها پیرۆز و ئه‌خلاقییه جوان و ڕاسته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردهواریییهوه هه‌نگاو ده‌نێن!!. ئه‌م موته‌رجیمه کوردانه‌ی له ئه‌مریکاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌م کاره له عێراق، له ئه‌مریکا ژیانیان له ووڵاتێکدایه که خاوه‌نی به‌هێزترین ئابوورییه له جیهاندا و ووڵاتێکه فرسه‌تی کارکردن تیایدا زۆر زۆره ئه‌ویش به‌هۆی به‌هێزی و ئاست به‌رزی ئه‌و ووڵاته له بواره‌کانی (خوێندن) و (پیشه‌سازی) و (بازرگانی) و (ته‌کنه‌لۆژیای نوێ) و (کشتوکاڵ) و گشت بواره‌کانی تر، ئه‌م موتهرجیمانه له ووڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکادا ژیان و گوزه‌ران به‌سه‌ر ده‌به‌ن که تیایدا گشت مافه‌کانی مرۆڤ تیایدا پارێزراوه و یاسا له‌سه‌روو هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه‌و به‌هه‌ق نموونه‌ی به‌رزی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییه و دیموکراتیهتیش له لووتکه‌دایه، هه‌ر بۆیه دروشمی (نیشتیمانێکی ئازاد و گه‌لێکی به‌خته‌وه‌ر) پڕاوپڕی ئه‌و واقیعه‌ی ژیان و گوزه‌رانه له ووڵاتی ئه‌مریکادا، ته‌نانه‌ت نه‌ک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌فه‌ریقیا، به‌ڵکو زۆربه‌ی زۆری تاکی ئه‌وروپیش ئه‌مریکا به (ووڵاتی خه‌ونه‌کان) ناوزه‌ند ده‌که‌ن، که‌واته لێره‌دا ده‌پرسین ئایا پاره‌و ماڵی دنیا ئه‌وه ده‌هێنێت ئه‌م موته‌رجیمه کوردانه له ئه‌مریکاوه بگه‌ڕێنه‌وه له‌گه‌ڵ سووپای ئه‌مریکا بۆ کوردستان و ناوچه‌کانی تری عێراق و ئه‌م سووکه‌یه‌تی و ئیهانه‌کردنه به‌به‌ری خۆیان بدروون و به‌شێوه‌یه‌ک ملکه‌چی قبووڵ بکه‌ن تا کار بگاته ئه‌وه‌ی ئافره‌تی له‌شفرۆش بۆ سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان په‌یدا بکه‌ن و شه‌وانی سووریا‌ن بۆ برازێننه‌وه؟ ئه‌و ڕاپۆڕته‌ی ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)ی ئازیز له ئه‌نجامی واقیعێکی تاڵه‌وه هاتۆته نووسین که نامۆیه به کۆمه‌ڵگای کوردی و موتهرجیمهکان له پێناوی پاره‌ی گیرفانیاندا پیاده‌ی ده‌که‌ن و سوومعهی تاکی کوردی و نه‌ته‌وه‌یه‌کی پێ له‌که‌دار و ڕه‌ش ده‌که‌ن. وه ئه‌و ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ی که ده‌بێت موته‌رجیمه کورده‌کان باش بیزانن ئه‌و شێوه پاره په‌یداکردنه نه‌ک هه‌ر دووره له داب و نه‌ریتی میلله‌تی کورد، بگره هه‌مان شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه که ئه‌و ئافره‌ته له‌شفرۆشانه بیری پێ ده‌که‌نه‌وه، ته‌نها جیاوازییه‌که‌یان ئه‌وه‌یه‌ئه‌و ئافره‌ته له‌شفرۆشانه گیرفانیان به‌تاڵه‌و له‌پێناوی نه‌بوونی و نائارامی ناوچه‌کانیان ئه‌م کاره ده‌که‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆشیان خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌کی زه‌عیف و ئاست نزمن، به‌ڵام موته‌رجیمه کورده‌کان هه‌رچه‌نده له ووڵاتێکی پڕمواسهفاتی وه‌ک (ئه‌مریکا)شدا ده‌ژین و له هیچ شتیکیان که‌م نییه و گیرفانیشیان پڕه به‌ڵام ته‌ماعی پاره و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون زۆر به خێرایی وای لێکردوون ئه‌م سووکایه‌تی و ملکه‌چی و زه‌لیلییه به خۆیان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌ک که‌سایه‌تیان تێکشکاوه هه‌ندێک جار ئه‌وانه‌یان که له شاره‌کانی کوردستاندان له پێناوی مۆڵه‌تێکی (1-2) ڕۆژی بۆ سه‌ردانی که‌سوکاریان ئاماده‌ن سووکایه‌تی زۆر گه‌وه‌ره به خۆیان بکه‌ن!!!. ئه‌گه‌ر جاران له‌سه‌رده‌می سووپای به‌عسدا (نائیب زابته‌کان) به‌وه به‌ناوبانگ بوون که له ساڵێکدا (3-4) جار ده‌توانن مۆڵه‌تێکی یه‌ک دوو ڕۆژی وه‌ربگرن بۆ بینینی خێزانه‌کانیان، ئه‌وا ئه‌م موته‌رجیمه کوردانه‌ش له ساڵێکدا (یه‌ک ئه‌وپه‌ڕی دووجار) ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بینینی خێزان و منداڵه‌کانیان له ئه‌مریکا، هه‌ر بۆیه جێگای داخه ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان تووشی کێشه‌ی خێزانی و گرفتی ئه‌م لاو ئه‌ولا بوون!!!. وه ئه‌وه‌ی زیاتر پشت ڕاستمان ده‌کاته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان که به شێوه‌یه‌کی سووک و ڕیسوا سه‌یری ئه‌م موته‌رجیمه کوردانه ده‌که‌ن، ئه‌و ووته‌و قسانه‌یه که ئافره‌تێکی له‌شفرۆشی وه‌ک (ڕه‌شا) بۆ ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)ی باس کردووه که ده‌ڵێت: (شۆفێر و نه‌فه‌رێکی کورد و ئه‌مریکیه‌ک به ئوتومبێلێک هاتن، له‌به‌رامبه‌ر نرخی شه‌ش کچ هه‌زار دۆلاریان دا)، وه‌یان که ده‌ڵێت (ئه‌مریکیه‌کان وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی سێکسیان نه‌ده‌کرد، حه‌زیان له شتی شاز بوو له ڕێیی موته‌رجیمه کورده‌که‌وه داوایان لێده‌کردین به‌به‌رچاویانه‌وه کچ له‌گه‌ڵ کچ سێکس بکه‌ین)، وه‌یان که ده‌ڵێت (سه‌ره‌تا ئێمه‌یان دابه‌شکرد، هه‌ریه‌که‌و یه‌کێکی به‌رکه‌وت و یه‌کێکیان گووتی من دووانم ده‌وێ، به موته‌رجیمه کوردهکهشیان گووت تۆ بۆت نییه هیچ بکه‌یت تۆ کارت ته‌نها ته‌رجه‌مه‌یه!!!!!!!!!!!!)، وه‌یان که ده‌ڵێت (داوامان له وه‌رگێڕه کورده‌که کرد که بمانباته‌وه بۆ ماڵه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌کان له ئیشی خۆیان بوونه‌وه!!!). پێش ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌م باسه‌م بهێنم ده‌ڵێم: ((گه‌ر حاڵی موته‌رجیمه کورده ڕه‌گه‌ز نێره‌کان به‌م شێوه‌یه بووبێت، ده‌بێت حاڵی ئه‌و ئافره‌ته کوردانه چۆن بێت که هاتوون بۆ کاری وه‌رگێڕان له ئه‌مریکاوه؟!!!.)) کوردستانپۆست: دیاره هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌وه نه‌وه‌ستاون چاوپۆشی له‌و موته‌رجیمه کوردانه بکه‌ن بۆ دهلاڵیکردن به ناموس و که‌رامه‌تیان ، به‌ڵکو عومه‌ر فه‌تاح وکه‌ریم شه‌نگالی ئه‌وانیش ده‌ڵاڵی له‌شفرۆشین ، رۆڵیکی گه‌وره‌یان هه‌بووه بۆ دابینکردنی کچ و ژنی له‌شفرۆش بۆ ئه‌مه‌ریکییه‌کان، ئه‌مه‌شیان دیاره له رێگای هه‌ردوو ده‌زگای به‌دناوی زانیاری و پاراستن.عومه‌ر فه‌تاح وه‌ک نوینه‌ری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتیدا زۆری پێ ئاساییه ئه‌و کاره قێزه‌وه‌نه و سووکه بکات.جێگای باسه ده‌زگای زانیاری و پاراستن به‌شی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی له‌شفرۆشه‌کان و به‌کاربردنیان.به‌شیکیان له‌و له‌شفرۆشانه له نێو بردراون له سه‌ر دهرکاندی په‌یوه‌ندی خۆیان به‌و ده‌زگایانه‌وه. پاداشتکردنی زه‌که‌ریا له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه ده‌چێته ئه‌و چوارچێوه‌یه. ئه‌م فیدیۆیهش ئاهه‌نگی هێزی سه‌ربازانی ئه‌مریکییه که موتهرجیمهکانیان بۆیان ڕێکخستوون
|