|
ئەى مام ڕۆستەم نەبوو ووتى خوایە لەتەمەنى من هەڵگرى بیخەیتە سەر تەمەنى تاڵەبانى !!
Nov 09,2008 00:00
by
kurdistanNL
كوڕە شەهیدێكى دوێنێیى یەكێتى :. لەسەر ناكۆكیەكانى ناو یەكێتى و ئەو دۆخە ئاڵۆزەى ئەمڕۆ یەكێتى تێیى كەوتووە و دوایى دابڕانى بەڕێز كاك نەوشیروان مستەفا لەیەكێتى و قەیرانەكانى ئەم دوایەیى یەكێتى ، بەرپرسانى یەكێتى لەهەموو ئاستەكاندا چ ئەوانەى كاربەدەستن و چ ئەوانەى لەدەرەوەى یەكێتین دیمانە و چاوپێكەوتن ئەنجام ئەدەن بەڵام بەداخەوە دوایى ماوەیەك هەر یەكەیان بەجۆرێك ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ پەشیمانى دەردەبڕن و پۆزش دەهێنەوە بۆ دیمانەكە یان كاتێك ڕۆژنامە و گۆڤارێكى تر دەچنە لایان ئامادە نین چیتر لێدوان و دیمانە ئەنجام بدەن ، بەداخەوە زۆر جار ئەم جۆرە چاوپێكەوتنانە بەسەر كۆمپانیاى وشە و بەرەى ڕیفۆرم و بەڕێز كاك نەوشیروان دا دەشكێنەوە گوایە ئەمانە سەربە ئەون كە دەتوانم بڵێم یەكێك لەخاڵە هەرە لاوازەكان و بەشكستى بەڕێزكاك نەوشیروان مستەفا تەواو دەبێت ئەمەیە ، چونكە بەڕاستى خەڵكى پاك و دڵسۆزى وەك جەنابیان بەپەنجەكانى دەست دەژمێردرێن بەداخەوە سەیر دەكەى ئەوانەى لەجەنابیان كۆبوونەتەوە یان ڕۆژانە سەردانى جەنابیان دەكەن بەداواى لىَ بوردنەوە ئەم قسەیە دەكەم هەندێكیان سیفەتى دووڕوویى و دووفاقیان هەیە . سەیردەكەى ئەوانەى كورسى و دەسەڵات و پارەیان لەكیس چووە ئەمڕۆ سەردانى بەڕێزیان دەكەن بۆئەوەى لەئایندە شتێكیان دەست بكەوێتەوە یان هەیە دەبینى زۆر گەندەڵ و پاشەڵ پیسە سەیر دەكەى ئەمڕۆ دەچێتە ئەوىَ و ئەو گردە پیرۆزە گڵاو دەكا بۆ ئەوەى بەیانى ئەگەر هەر گۆڕانێك هاتە پێشەوە لەسەر دەستى جەنابى كاك نەوشیروان ئەوان ببەخشىَ ، هەیە زۆر پاكە و زۆر دڵسۆزە و لەخۆشەویستی بۆ یەكێتى و بۆ كاك نەوشیروان دەچێتە ئەوىَ و بەفیعلى حەز دەكا گۆڕان ببێت و ئەو میللەتە ئاسودەبێت ؟ . بۆ نمونە كەسێكى وەك مام ڕۆستەم كەئەمڕۆ ڕۆژانە زۆربەى كاتەكانى لاى جەنابى كاك نەوشیروانە و لەكۆمپانیاى وشەیە نازانم ئەو سەركردەیە دوایى ئەو هەموو خەبات و تێكۆشانە دوایى ئەوەى دووبراو باوكى بونەتە قوربانى ئەمڕۆ لەچى سڵ دەكاتەوە و لەچى دەترسىَ ؟ من ڕێزى زۆرم هەیە بۆ خەبات و قوربانى دان و ماندووبوونى مام ڕۆستەم من حەدم نیە خوانەخواستە بێم سوكایەتى بەخەبات و ڕابردووى جەنابیان بكەم ، من تەنها مەبەستمە وەك كوڕە شەهیدێك وەك بچوكێك لەئاست مام ڕۆستەم ڕەخنەى لىَ بگرم و سەرەتاش پێیى بڵێم مام ڕۆستەم چۆن دڵت هات ئاوا دەست بنێیى بەڕووى برایانى ژوورى ئۆپۆزسیۆن لەپاڵتاك و ئامادە نەبیت سیمیناریان بۆ بكەى ؟ چۆن دڵت هات دڵى ئارم ئەحمەد بشكێنى ؟ ئەو ئارم ئەحمەدەى خوێنەرى كوردستانپۆست نیە بەنووسینەكانى و بەقسە ڕووبەڕوو و ڕاستگۆیەكانى لەپاڵتاك ئاشنا نەبووبێت و دڵى پێیى شاد نەبێت . من هەر لێرەوە هەردوو چاوى كاكە ئارام ماچ دەكەم ؟ سەیرە نازانم چۆن دڵى هات مام ڕۆستەم كىَ ئاوا هانیدا ؟ دوایى ئەو هەموو ماندووبوونەى ئەوان بۆ دەسكەوتنى ژمارەى تەلەفۆنەكەى و هیمەتى كاكە سەباحى قارەمان و ڕێز و خۆشەویستى ئەوان بۆ خەبات و دیمانەكەى ئاوێنە ؟ كەچى نازانم چۆن ڕووى هات مام ڕۆستەم دەست بنێ بەڕووى ئەواندا و لەهەمان كاتدا ئامادەبى لەژوورى پێشمەرگە دێرینەكان سیمینار سازبكەى ؟ ئەو ژوورەى كاكە سەباح عەلى قارەمان پێناسەى كردووە چۆن ژوورێكە ؟ تازە من وەك كوڕە شەهیدێك چ جیاوازیەك بكەم مام ڕۆستەم لەنێوان تۆ و ئەوانەى بەتەنیا بەناوهێنانى ژوورى ئۆپۆزسیۆن ترسیان لىَ دەنیشىَ و لەشیان دەلەرزىَ و ئامادەنین بۆ ساتێكیش سەر بنێن بەو ژوورەو گوىَ بیستى قسە حەقبێژ و ڕاستگۆیەكانى ئارام ئەحمەد و هاوەڵەكانى بن ؟ . بڕوا بكە مام ڕۆستەم گیان من ئەمڕۆ نیە تۆ دەناسم و ڕەخنەم هەیە لەجەنابتان ؟ من ئەو كاتە تۆم ناسى و تۆم لەبەر چاو كەوت ئەها لەسەر و بەندى نەخۆشیەكەى تاڵەبانى چۆن نامەیەكت ئاڕاستەى تاڵەبانى كرد ؟ بیرتە خۆت چەند بچووك كردەوە و چەند جارێك لەبەر قاپى خوا پاڕا بویتەوە كەلەتەمەنى تۆ هەڵگرىَ و بیخاتە سەر تەمەنى تاڵەبانى ؟ بیرتە ئازاد جوندیانیە داوێن پیسەكە چۆن قسەكەى تۆى قۆستەوە و لە ڕۆژنامە ڕووزەردەكەى كوردستانى نوىَ بەمانشێتى گەورە وتارێكى لەسەرئەم نامەیەیى تۆ نووسى بەناونیشانى ( مام ڕۆستەم دەردە دڵى هەموومانى هەڵڕشت ) دوایى هەر لەدڕێژەى نووسینەكەدا نووسى بووى ... مام ڕۆستەم لەجیاتى هەموومان هاتە ئاخەوتن و ئەوەندە قسەى مام ڕۆستەم بەسە بۆ تالەبانى و نازانم چى و چى ...... دووساڵى نەبرد بەسەر ئەو لێدوان و نامەیە حەزینەتدا ئەگەر هەڵەنەبم لەئەڵمانیاشەوە ناڕدبووت و كوردستانى نوىَ كردى بەمانشێت و هەر ئەوكات سەدانى وەك من نەفرەتیان لىَ كردى ووتیان .... بەڕاستى عەیبە مام ڕۆستەم چۆن ئاوا خۆى سووك دەكات بۆ تاڵەبانى ؟ خۆ ئەو زۆر لەتاڵەبانى پڕخەباتر و تێكۆشەرترە ، سەیرە مام ڕۆستەم ئەمڕۆش دێیى لەئاوێنە هەزار و هەشتا پلە قسە و لێدوانى پێچەوانە ئەدەى بەرامبەر ئەو تاڵەبانیەیى كەدووساڵ بەر لەئەمڕۆ خۆزگەت ئەخواست خوا لەتەمەنت هەڵگرێت و بیخاتە سەر تەمەنى تاڵەبانى . من ئێستاش دەڵێم ناتوانم لەئاست گەورەیى جەنابیان هیچ بڵێم ، چونكە من لەمینبەرێكى پیرۆز دەنووسم كەناوى كوردستانپۆستە دەبىَ بەرلەهەموو شتێك حورمەتم هەبێت بۆكوردستانپۆست ئینجا بۆ مام ڕۆستەم چونكە جەنابیان لەمن گەورەترە . بۆیە من تەنها ئەوەندە بەمام ڕۆستەم ئەڵێم ... ئەڵێم ئەكرێ جەنابتان لەخۆتان بپرسن ئەو دوو لێدوانە جیاوازەتان چەندى بەچەند ؟ قەد قەد ئاواش لەجەنابتانم ڕانەدەبینى كەئەوە وەڵام و هەڵویست و دەبڕتان بێت بۆ ئەو برایانەى ژوورى ئۆپۆزسیۆن لەپاڵتاك بەتایبەت بۆ كاك ئارام و كاك سەباح ؟ . بۆیە دەڵێم كاك ئارام گیان ببورە ئێمە داواى لىَ بوردن دەكەین لەجەنابتان وەك كەسوكارى شەهیدان وە ئەبىَ هەر ئەوەیان لىَ چاوەڕىَ بكەین ئارام گیان ، بڕوا بكە كاك ئارام گیان ئێمە ڕۆژانە تووشى سەدان ڕووداوى لەم جۆرە ئەبین و بەسەدان بەرپرس كە نیشتیمان پەروەر و قارەمان و شۆرشگێڕى دوێنىَ بوون ئەمڕۆش بەرپرسى دووڕوو و دووفاق و گەندەڵ و داوێن پیس و دابەستى ئەمڕۆن ئاوا بەناوى پرسە و بۆنە و كۆبوونەوە دەست ئەنێن بەڕووى داواكارى سەدان بنەماڵەى شەهید و پێشمەرگەى دێرین و كەم ئەندام و خەڵكى دڵسۆزى لادێكانەوە .. دووبارە ببورە ئارام گیان ... |