عارفى بىَ مەعریفە!
Nov 09,2008 00:00 by kurdistanNL

 سیپان دۆسكى :
 سەردەمانێك خەڵكى كوردستان بە هەموو شێوەیەك ئامادە بوو  گیان و ماڵى خۆى لە پێناوى ئازادى و سەربەخۆى و پێشمەرگە فیدا بكات و زۆرێك لە خەڵكیش ئەمەیان كرد و كەس و كار و دۆست و ئازیز ز ماڵ و مناڵى خۆیان لە دەستدا،چونكە كۆمەڵێك كەسى دڵسۆز و بە وەفا لە نێو ریزەكانى حیزبە كوردییەكان بە تایبەت پارتى و یەكێتیدا بوون،بەڵام هەر ئەو خەڵكانەى كە دووچارى ئەو سەرگەردانیەدا بوون و ماڵوێران بوون لە پێناو دورست كردنى ئەمرۆ، ئیستا بە هەزار و یەك شێوە ئاخ و پەشیمانى هەڵدەكێشن و پەنجەى پەشیمانى دەگەزن،لەبەرچى؟
 چونكە دوایى بە دەسەڵات گەیشتنى  ئەحزابى كوردى كۆمەڵێك دز و بەدئەخلاق و بىَ لیاقەى هیچ لەبارە نەبوو  پۆستى گەورە گەورەیان پێدرا و چارەنوسى ئەو خەڵكەیان خرایە بەردەست و لە ئیمكانیات و سەروەت و سامانى ئەو میلەتە بەهرەمەند بوون،ئیستاش بە ئازووى خۆیان سات و سەدا  و یارى بەم خەڵكە دەكەن.
 ئەوەى گەرەكمە لەم نوسینەدا باسى بكەم جەنابى كاك (عارف رشدى)جێگرى بەرپرسى مەكتەبى رێكخستنى یەكێتیە،رەفتار و مامەڵەى ئەو كادیرەى یەكێتى بۆتە هۆى رەنجان و دڵًشان و وازهێنانى سەدان كادیرى پایە بەرزى یەكێتى .
 كاتێك مامەڵەى لەگەڵدا دەكەیت واتێدەگەیت ئەو مرۆڤە (واتە كاك عارف  رشدى) دوو ووشەى بۆ كورد و كوردایەتى و خزمەتكردنى خەڵك لا نیە و تەنها بۆ تەكەتول و قۆرخكارى و ئاژاوە دورست كردن لەم شوێنەى داندراوە، چونكە سەرى زوبان و بنى زوبانى(تەسفیە كردن و لەناوبردن و ئەتك كردن و دەركرن و تەدمیركردن......، ئەو كەسانەیە كە وەكو ئەو بیرناكەنەوە  )واتە كوتلەكانى ترى ناو یەكێتى،چونكە عارفى بىَ مەعریفە هیچى لە باردا نیە  و لە بەرامبەر نەیارەكانى دەرەوەى یەكێتى هەمیشە ئاڵاى سپى بەدەستەوەیە.
 بۆ ئاگاداریتان ئەو عارفى بىَ مەعریفەیەى كە خۆى بە خەتى سیراتەن مستەقیم  دادەنێت لە ژیانیدا هەمیشە كارى تەكەتول و سیخورى و كارى هێنان و بردن و بەد ئەخلاقى  بووە ، هەر لەسەر ئەو رێگایانەش دەیەوێت تەرمى مردووى خۆى بۆ سەرەوە رابكێشێت و مێژووى شەرمەزارییەكانى زیاد بكات.
 هەر كاكى بىَ مەعریفە لەكاتى گرنى مەڵبەندى ئاكرىَى یەكێتى لە جەولەكانى شەرى ناوخۆ لەلایەن پارتیەوە،مووچەى(600)پۆلیسى دزى،لە كاتێكیشدا لەكاتى گیرانەكەى لە ئاكرىَ بەناوى(عبداللرحمانەوە)خۆى ناساند لە ترساند،خۆى و حیزبەكەشى شەرمەزاركرد لە بەرامبەر لێپرسراوانى پارتى لە ئاكرىَ.
 ئێوە سەیر كەن عارفى بىَ مەعریفەى مەكتەبەكەى رێكخستنى بەكێتى شانازى بە چیەوە دەكات؟دەڵێت من لە كاتى هەڵبژاردنەكانى ناو یەكێتى(500)جۆرى چەك و(200000)هەزار دۆلار و (17)سەیارەم بەسەر كادیران دابەش كرد و بۆشم هەبووە رۆژانە 500 كەس داوەت بكەم بۆ ئەوەى ملیان بشكێنین و توانیشمان!!بەراستى گوناهە مبلەتێكى بەشەرەفى وەكو كورد ، بىَ ئیعتبارێكى وەكو عارفى لەناودا بێت نەوەك سەركردە و رىَ نیشاندەرى بن.
 كاتێكیش بەرپرسى مەڵبەندى نەینەواى یەكێتى بوو لە ساڵى 2003 دەستى لە هیچ شتێكى بەد ئەخلاقى نەپاراست و چەندین لیژنە و لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا كرد،هەتا جارێكیان لەسەر نوسینى مەسروفاتى كەل و پەلى خێزانەكەى لە نەسرییەى مەڵبەند و ئاشكرا بوونى ئینزارێكى راستەوخۆى لە مەكتەبى تاڵەبانى وەرگرت.
 پێویستە یەكێتى بە زووترین كات فریاى خۆى بكەوێت لە مەكتەب رێكخست و عارف رشدى دووربخاتەوە،ئەگەرنا ئەو مەكتەبە دەبێتە مەقسەڵەیەك بۆ كادیرانى یەكێتى ،ئەوانەى تەنها بە درۆكانى ئەو ناڵێن ئامین و گوىَ لە فشە فشەكانى ناگرن.