|
ئازادى علوج و وەستنا حەسەن كامیان ڕاست ئەكەن ؟
Nov 09,2008 00:00
by
kurdistanNL
ڕزگار كانى میرانى : ڕۆژنامەى ئاوێنە لە ژمارە 146 دا ڕۆژى 4/11/2008 هەواڵێكى بڵاو كردۆتەوە كە ئاسایشى سلێمانى باندێكى تیرۆریستیان گرتوە كە سەربە یەكێك لە دەزگا ئەمنیەكانى یەكێك لە حیزبە كوردیەكانە بۆ تیرۆر كردنى سەرنوسەرى گۆڤارى لڤین هاتون , ئاوێنە لە زارى سەرچاوەیەكى ئەمنیەوە ئەو هەواڵەى بڵاو كردۆتەوە و شوێن و كاتى گرتنەكەشى بە ووردى بڵاو كردۆتەوە , ئەم هەواڵە دیارە لە سەدا سەد ڕاستە بەڵام ئاسایش ناوێرىَ ئاشكراى بكات لەبەر ئەوەى دڵى جەماعەتى ئەو لایان لىَ زیز نەبێت , چونكە ئەوانەى كە گیراون , هەموویان سەر بە پاراستنى پارتین و ئەو هەواڵانەى كە لە ئاسایشەوە دزەى كردۆتە دەرەوە هەر ئەم تۆڕە بوون سۆرانى مامە حەمە و شێخ ستاریشیان شەهید كردوە , تا ئێرە هەواڵەكە یە , بەڵام ئەوەى هەموومانى توشى شۆك كردوە سەر لىَ شێواندنى خەڵكە , كەس تىَ ناگات یەكێتى بۆ ئەمە ئەشارێتەوە , بۆ لە دوو بەیاننامەى جیاوازدا یەكێكیان ئەڵىَ ئەو باندە گیراون و ئەوى تریشیان سەرجەم هەواڵەكە ڕەت ئەكاتەوە , جا بەكىَ بڕوا بكەین ؟ بە ئازاد ى علوج یان وەستا حەسەنى ئاسایش , مەكتەبە ڕاگەیاندنەكەى ئازاد حوندیانى لە بەیاننامەیەكدا كە لە سایتە ڕوو زەردەكەى مەلا بەختیاردا بڵاویان كردۆتەوە , دەست خۆشى لە ئاسایش ئەكەن و داوا ئەكەن پەلە بكەن لە لێكۆڵینەوە لەو مەلەفە و بدرێنەدادگا و بۆ هەموولایەكیش ئاشكرا بكرێن و ئیتر ئازاد لەو بەیاننامەیەدا خۆیان كردوە بە پارێزەرى ڕۆژنامەنوسان , هەر دوێنێش ئاسایشى سلێمانى لەسەرجەم كەناڵەكانى ڕاگەیاندندا بەیاننامەیەكیان بڵاو كردۆتەوە بەئیمزاى وەستا حەسەن و سەرلەبەرى ئەو هەواڵانە بەدرۆ ئەخەنەوە و ئینكارى گیرانى تۆڕێكى تیرۆریستى ئەكەن , ئەم بەشێكە لەو بەیاننامەى مەكتەبە ڕاگەیاندنەكەى ئازاد ((ههروا سهرچاوهكه ڕاشیگهیاند كه بهم ڕوونكردنهوهیه داوای خۆمان بۆ لایهنه بهرپرسهكان تهئكید ئهكهینهوه كه پێویسته ئهو دۆسیهیه به جدی بهدواداچوون و كاری یاسایی بۆ بكرێ و مهرام و ئامانجهكانی ئهو كهسانهی كه ههوڵهكهیان داوه دوای لێكۆڵینهوه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێن .ههروا سهرچاوهكه به پێویستی زانی سوپاسی خۆیان پێشكهش به ئاسایش بكهن دهستخۆشیان لێ بكهن بۆ سهركهوتنیان له ئاشكراكردن و دهستگیركردنی ئهو تیرۆریستانە )) هەروەها ئەمەش بەشێكە لە بەیاننامەكەى ئاسایشى سلێمانى كە هەموویان بە درۆ ئەخاتەوە ,(( ئەو هەواڵەش سەر لەبەری ڕەد دەكەینەوە و هیچ ڕاستیەكی تێدانیە و كەس دەستگیرنەكراوە و كە ڕۆژنامەكە باسی لێدەكات تائێستا لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە , لەكاتی تەواوبونی لێكۆڵنەوە هەموو ڕاستیەكان بە ڕاگەیاندنەكان و هاوڵاتیان دەڵێین , تەنها ئەوە بۆ هەموو لایەك ڕووندەكەینەوە كە تائێستا هیچ كەس و لایەنێكمان تاوانبار نەكردوە و دەستمان بۆ كەس درێژنەكردووە كە ئەم پلانەی بدەینە پاڵ و بەباشیشی دەزانین كە پێش لێكۆڵینەوە نەكەوین و بەپێی یاسا كاربكەین )) سەیرە ئێستا ئێمە بڕوا بە كێتان بكەین ,ئەوەتا ئاسایش خۆشیان دان بە بونى ئەو باندەدا دەنێن , كە گیراون ,هەواڵەكانیش كە لەناو ئاسایشەوە دزەیان كردوە باس لە ئەو كارە قێزەونەى پارتى پارتان ئەكەن , یەكەم ڕۆژیش ئەوانە كە گیراون ئیعترافیان لەسەر ئەوە كردوە كە پارتى ئەمانى ناردوە بۆ كوشتنى ئەحمەد میرە ئیتر ئاسایش بۆ ئەترسىَ بڵاوى بكاتەوە , تەنها ئەوەى ڕێگرە لەمە ئەو ڕێككەوتنە ستراتیژییەى نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەیە . |