|
به مادده‌ی (24) كه‌ركوكیان دابڕان و به (53)یش كوردی ئێزدی و شه‌به‌ك..!
Nov 09,2008 00:00
by
kurdistanNL
جه‌وهه‌ر نامیق : له دانیشتنی رۆژی (3/11/2008) ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كۆماری عێراق، به 106 ده‌نگ له‌كۆی 150 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوی دانیشتنه‌كه، یاسایی هه‌مواركردنی ) یاسای هه‌ڵبژاردنی نه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاوناحیه‌كان ژماره 36ساڵی 2008 (ی په‌سند كرد كه تایبه‌ت بو به مافی كه‌مینه‌كان. یاسای (36) ساڵی 2008 ، هه‌ر له سه‌ره‌تا، وه‌كو پرۆژه‌یه‌ك، جێگای مشت ومڕ وناگۆكی لایه‌نه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق بو، سه‌رتایه‌كی دیكه بو له یه‌كته‌ره‌زاندنی تاڵه مویه‌كی باریكی تری نێوان ئه‌وان و هاوپه‌یمانی كوردستانی وبرا كلدۆئاشوریه‌كان كه له‌م یاسایه پێیان ئێژن (مسیحیه‌كان) له لایه‌كه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه، خودی ئه‌م یاساییه و به ته‌حدید ئه‌و دو مادده‌ی(24) ی، ماكی نزیكبونه‌وه و هۆكاری گردبونه‌ی هێزی 22/7 بو. مه‌علومیشه ئامانجی ئه‌و گردبونه‌وه‌یه، به هه‌مو ره‌نگه و وئینتمای نه‌ته‌وایه‌تی و ره‌گه‌زی ومه‌زهه‌بی، به ده‌ر له ناكۆكیه‌كانیان، به گشتی له پشت مادده‌ی(24) بون، وه‌ك سه‌رتاییه‌كی یاسایی بۆ مرداركرنه‌وه‌ی ماددی (140) و رێگرتنی له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر ئه‌وانیش دژی مادده‌ی( 50) بون سه‌باره‌ت به پشكی برا (مسیحیه‌كان) له ئه‌نجونه‌كاندا. له كاتی خۆیدا لایه‌نی كوردستانی له سه‌ر شێوه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌ی (24) (نه‌ك ناوه‌رۆك)ی، له دانیشتنه‌كه كشایه‌وه وه‌لی مادده‌كه و هه‌روه‌ها خودی یاساكه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا. ئه‌و ده‌م له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) وتارێكمان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوسی بڕوانه: مادده (24) چ وه‌ك ناوه‌ڕۆك چ شێوه و شێوازی ده‌ر‌بازكردنی و ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه وئیدای لایه‌نی كوردستانی و هه‌ڵویستی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا، شه‌قامی كوردستانی هه‌ژاند و هاوپه‌یمانیه‌تی كوردستانیه‌كان و لایه‌نه‌كای پڕۆسه‌ی سیاسی دیكه‌ی عێراقی، به‌وانه‌شه‌وه كه ریَككه‌وتنامه‌ی ئیستراتیجیان له گه‌ڵدا مۆر كرا بو خسته ژێڕ پرسیاره‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار یاساكه ره‌تكاته‌وه و داوای هه‌مواركردنی ماددی (24) ی بكات، یاساكه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌ران و له 24/9/2008 مادده‌كه هه‌موار كرا، به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ك ناوه‌ڕۆك زۆر له‌وه‌ی پێش تر پاش تر نه‌بو، له بابه‌تێكماندا له هه‌فته‌نامه‌ی (هاوڵاتی) تیشكمان خسته سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ش بڕوانه: هه‌فته‌نامه‌ی( هاوڵاتی ) ژماره 463 له 8/10/2008 لاپه‌ره (5). جارێكی دیكه یاسای(36)ی ساڵی 2008 هه‌مواركراو، نێرداریه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ جاری دوهه‌م داوای هه‌مواركرنه‌وه‌یان كرد وئه‌مجاره‌یان كێشه‌كه تایبه‌ت بو به مافی كه‌مینه‌كان. ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی له رۆژی 3/11/2008 یاساكه‌ی بۆ جاری دوهه‌م هه‌موار كرد مادده‌یه‌كی دیكه ئیزافه كرا به ژماره‌تی (53) وبه پێی برگه‌كانی ئه‌م مادده‌یه: اولاً: تمنح المكونات التالیە العدد التالی من المقاعد المخێێە فی مجالس المحافڤات: 1 . بغداد : مقعد واحد للمسیحین ومقعد واحد للێابئە. 2 . نینوى: مقعد واحد للمسیحین ومقعد واحد للأیزیدیین ومقعد واحد للشبك. 3 . البێرە: مقعد واحد للمسیحین. واته : • (3) كورسی بۆ مسیحیه‌كان (یه‌ك له پارێزگای به‌غدا و دو له موسڵ). • (1) كورسی بۆ سابئه‌كان له به‌غدا. • (1) كورسی بۆ ئیَزیدیه‌كانمان له موسڵ. • (1) كورسی بۆ شه‌به‌كانمان له موسڵ. دیاره هه‌مو ئه‌و پێكهاتانه ناڕازین و به توندی وفه‌رمی هه‌ڵویستی خۆیان پیشاندا سه‌ره‌ڕای كۆروكۆبونه‌وه وخۆپیشاندان، خه‌ڵكی كوردستان به گشتی پشتگیریان لێ ده‌كات. ئه‌م ناڕه‌زاییه كێشه‌ی زیاتر له(یه‌ك ملیۆن) مرۆڤه ومافێكی ره‌وای ئه‌وانه و ئێمه‌ی هاوهه‌ڵوێست وپشتیوانیان، كه سه‌رانی عێراق به گشتی و لایه‌نی كوردستانی له ناوه‌ند و له هه‌رێم به تایبه‌تی، ناڕه‌زایی ونیگرانی ئه‌و خه‌ڵكه به هه‌ندوه‌رگرێت، فشاربخرێته سه‌ر سه‌ر‌ۆكایه‌ی كۆماری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌مواركردنه په‌سند نه‌كه‌ن و به ده‌نگی برایانی( مه‌سیحی) وكوردی ئیزیدی و شه‌به‌ك و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌بین. ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا و لایه‌نه‌كانی گردبونه‌وه‌ی هێزی( 22/7)ی نێو پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و حكومه‌تی ناوه‌ند، له پاش چه‌سپاندنی مادده‌ی (24) له حاله‌تی هێرشدایه: • مه‌نده‌لی وبنار حه‌مرین و سه‌عدییه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په به ته‌واوی پاكراوه‌ته‌وه له هێز و ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی و رۆڵی سیاسی و حیزبی لایه‌نه كوردیه‌كان ته‌حجیم وته‌همیش كراوه. • خانه‌قین به چه‌ندین فرتوفیڵ و (بسماری جوحا) گه‌مارۆ دراوه، وا به‌ره‌به‌ره رۆلی كوردستانیه‌كان له پاشه‌كشێدایه. • كه‌ركوك وا به هێزی سه‌ربازی ناوه‌ندپێش و ( فرقه‌ی 12) ی نوێ و دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی (الێحوه) وبه‌نده‌كانی خودی مادده‌ی (24) یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كه ده‌سه‌ڵات و پۆ‌سته ئیداریه‌كان و هێزه‌كانی شورته و ئاسایش له سه‌ر ئه‌ساسی (32%)ه بێت. واته له هه‌مو ئه‌و بوارنه‌دا لایه‌نی كوردی یه‌ك له سه‌ر سیێ پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بێت. هه‌روه‌ها مرداركرنه‌وه‌ی ماده‌ی (140 ) و دواخستنی هه‌ڵبژارنه‌كانی ئه‌م پارێزگا، ئه‌ڵین هه‌ر هه‌مو ئه‌مانه به گشتی ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت، ناوه‌ند خۆی گلێركردۆ‌ته‌وه وبڕیاری خۆی داوه و به به‌رنامه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و پێی كرا فه‌رزی كرد وا سه‌رقاڵی قوت دانێتی. شان به شانی ئه‌مه ناوه‌ندی به‌غدا هه‌رچۆن له ژێر په‌رده‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ئیرهاب له پارێزگای دیاله و كه‌ركوك هه‌یبه‌ت وبونی لایه‌نی كوردستانی به یاسا و به‌هێز، ته‌حجیم و گلێركرده‌وه وا به هه‌مان شێوه له موسڵیش ده‌ستی پێ كردوه. مادده‌ی (53- یه‌كه‌م ) یاسای 36 ی ساڵی 2008 هه‌مواركراو و ته‌سبیت كردنی : • ئیَزیدی و شه‌به‌ك وه‌كو (مكونات - پێكهاته) نه‌ك وه‌كو كورد سه‌ره‌تایه‌كی خه‌ته‌رناكه له جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م كورد ره‌سننانه له نه‌ته‌وه‌كه‌یان، كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره كورد خۆی به‌شداره له داڕشتنی به‌ند و مادده‌ی یاسایی بۆ جیاكرنه‌وه‌ی ئه‌م تۆیژه كورده، ده‌نگیشی بۆ بدات و هه‌وڵی ته‌سویقكردنیش بدا، ئه‌مه‌ش زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ داكۆكی نه‌یارانی كورد له سه‌ر گومانخستنه سه‌ر ره‌سنایه‌تی ئه‌م دو توێژه‌یه و ده‌رگایه‌كه بۆ ده‌ستێوه‌ردان و یاری كردنی به ئیحساساتی ئاینی و مه‌زهه‌بی و خێڵه‌كیان. • ته‌حدید كردنی ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورده ئیَزیدی و شه‌به‌كه‌كانمان هه‌ر‌یه‌ك به‌یه‌ك (كورسی) وته‌نها بۆ پارێزگای موسڵ غه‌درێكی گه‌و‌ره‌یه، چونكه به هه‌مو حیساباتێك كورده ئیَزیدیه‌كانمان له پارێزگای موسل و دهۆك به گشتی لای كه‌مه‌وه له سنوری ( 400000) كه‌سن و پشكیان له نێوان(5-6) كورسیه. • نفوسی شه‌به‌ك دور نییه خۆی له (250) هه‌زر كه‌س بدات، پشكیان له سنوری (3) كورسی ده‌بێت له موسڵ. مادده‌ی(53 – یه‌كه‌م) ته‌نها ئه‌و هه‌وڵه ره‌گه‌زپه‌رستیه نییه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوردی ئیَزیدی و شه‌به‌كمان له نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ڵكو نه‌خشه‌یه‌كی جه‌هنمیانه‌ی نه‌یارانی كورده بۆ په‌رتوبڵاوكرنه‌وه‌ی زیاتر له (200) هه‌زار ده‌نگی كوردستانیه‌كان، ته‌رخانكردنیان ته‌نها بۆ (2) كورسی، ئه‌مه‌ش به ته‌ئكید هه‌وڵێكی جیدیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیه‌كانی لیستی كوردستانی چ له پارێزگای موسڵ و چ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی ئاینده. له ماوه‌ی (6) ساڵی قۆناغی داگیركردنی عێراق له لایه‌نی ئه‌مریكاوه، مه‌له‌فی ئه‌منی پارێزگای موسل وگشت ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانی كوردستان لای ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئه‌مریكایه، له مه‌یانه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌دا، به هۆی كاری توندتیژی ئیرهابی و به‌عسی و شۆڤیَنی، تاكو حه‌دێك ناوشاری مۆسڵ له كورد پاكراوه‌ته‌وه (له سنوری (100) هه‌زار كوردی شاره‌كه هه‌ڵهاتوه و به‌سه‌دانیش لێی شه‌هید كراوه جگه له برا (مه‌سیحیه‌كانمان)، پرۆسه‌كه وا خه‌ریكه چڕتر ده‌به‌بیَته‌وه و ناوه‌ند له رێگای مرداركرنه‌وه‌ی مادده‌ی (140) و مادده و به‌نده یاسایه‌كانی دیكه، پشتگیری له به‌عس و شۆڤیَنی و مه‌زهه‌بیه‌كان، دروستكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی (الێحوه = فورسان و جاش)، نه‌ك ناو شاری موسڵ، به‌ڵكو ناوچه‌كانی ده‌ورورپشتی خسوه‌ته به‌ر مه‌ترسه‌كی گه‌وره. بۆ رێگرتن له‌م پیلانه، له بارودۆخی وه‌هادا، وه‌ك كاردانه‌وه‌یكی به په‌له، چی بكرێت باشه: به دیدی به‌نده باشه هاوپه‌یمانی كوردستانی پێ داگرێـت له سه‌ر ئه‌م خاڵانه: 1. سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌م یاسایه ره‌تكاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نۆینه‌ران و رازی نه‌بێت به ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی(53) چ له فه‌رز وته‌ێنیفی(برایان كلدۆئاشور و ناساندنیان به_ مه‌سیحیه‌كان) و چ فه‌رزی كوردی ئیَزیدی و شه‌به‌كمان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی كورسیه‌كیان.. 2. ژماره‌ی كورسیه‌كانی برا(مه‌سیحیه‌كان) زیاد بكرێت له به‌غدا و به‌سره به‌و رێژه‌یه كه خۆیان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و پشتگیریانیش بكرێت له ژماره‌ی كورسیه‌كانیان له موسڵ. 3. له كوێ ناوی برا(ئیزیدی و شه‌به‌ك)مان دێت به (كوردی ئیَزدی و شه‌به‌ك) تۆمار بكرێت (نه‌ك ئیَزدی و شه‌به‌ك) به‌ته‌نها هه‌روه‌كو له‌م یاسایادا هاتوه. 4. ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچار بون ده‌بێت كورسی تایبه‌تی بۆ كوردی ئیَزیدی و شه‌به‌ك ته‌رخان بكرێت، ئه‌وه پێ دابگیردرێت له سه‌ر ژماره‌ی كورسیه‌كانیان كه له گه‌ڵ ژماره‌ی نفوسیان كه‌متر نه‌بێت. 5. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه سور بو له‌ناو و كورسی بۆ كوری ئیَزیدی و شه‌به‌كمان ئه‌وه ده‌بێت داكۆكی له‌سه‌ر ناو ژماره‌ی كورسی برایانی كوردی فه‌یلیمانیش بكرێت به تایه‌بتی له به‌غداو كوت و دیاله. هیچ كات ژماره‌ی برایانی كوردی فه‌یلیمان له برایانی ( كلدۆ ئاشوری و كوردی ئیَزیدی و شه‌به‌ك) له به‌غدا و به‌سره و موسڵ كه‌متر نییه. 6. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی نێو پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق به ده‌نگی ناڕه‌زای و نیگه‌رانی برایانی (مه‌سیحی) و كورد ئیَزیدی و شه‌به‌كه‌مانه‌وه نه‌ین، كۆی له ناڕه‌زایی شه‌قامی كوردستان نه‌گرن، له‌م باریه‌وه پشتیوان و هاوكاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی نه‌كه‌ن، با لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بكشێته‌وه. هه‌ڵمه‌تێكی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتی مه‌ده‌نی و شارستانی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ده‌ره‌وه ده‌ست پێ بكرێت، له‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانیشه، به‌رامبه‌ر ئه‌م ناحه‌قیه و ئه‌و پیلانه نه‌گریسانه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت. نیازی ناوه‌ندی به‌غدا و نه‌یارانمان له مێژه‌وه رونه، هیچ نه‌ته‌وه میلله‌ت و گروپێك به گوێنه‌دان و سازش و سازشكاری نه خۆیان پاراستوه و نه‌گه‌یشتونه‌ته ئامانج، كوردیش به‌بێ ده‌نگی و بزاو ماڵی خراپتر ده‌بێت..! |