|
مام ڕۆسته‌م له گفتوگۆیه‌کی ئازاده‌وه بۆ ژوورێکی داخراوی حیزبی
Nov 08,2008 00:00
by
kurdistanpost
ئارام ئه‌حمه‌د:
مام ڕۆسته‌م له ئاوێنه‌دا چاوپێکه‌وتنێکی کردبوو، قسه‌کانی ڕاستگۆیانه و نه‌ترسانه بوون، من له لایه‌ن خۆمه‌وه هه‌ستم به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی ئازای سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی مام ڕۆسته‌م له‌و گفتوگۆیه‌دا ده‌کرد، بۆیه بۆ ڕێزلێگرتن له ڕابردووی خۆی و له قسه‌کانی ئیستای، پێم خۆش بوو، خه‌ڵکی تر به‌و قسانه ئاشنا بکه‌م، چونکه هه‌ڵوێستیی هه‌ر وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ئۆپۆزیسیۆن وابوو، بۆیه به باشمزانی له پاڵتاڵک (ژووری ئۆپۆزیسیۆن) به ده‌نگی خۆم ته‌واویی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌که بخوێنمه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌رم بکه‌ین. دوای ئه‌وه داوام له چه‌ند براده‌رێک کرد، هه‌وڵ بده‌ن، ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌که‌یم بۆ په‌یدا بکه‌ن، تا په‌یوه‌ندیی پێوه بکه‌م و داوه‌تی بکه‌م بۆ ژووری ئۆپۆزیسیۆن. پاش ئه‌وه‌ی ته‌له‌فونیان بۆ کرد، په‌یمانی دا، که له شه‌وی هه‌ینی 7 - 11- 2008 خۆی ئاماده ده‌کات، تا بێت و موانداری بکه‌ین، هه‌روه‌ها بۆ خۆشم ته‌له‌فونم له‌گه‌ڵیدا کرد، په‌یمانه‌که‌شی بۆ من تازه کرده‌وه. لێ به‌داخه‌وه، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ته‌مابوو بێته لامان، ئاگادارییه‌کم خوێنده‌وه، که‌وا بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو، مام ڕۆسته‌م، له ژوورێکی حیزبی (سه‌ر به یه‌کێتیی) بانگکراوه و قسه‌یان بۆ ده‌کات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به ته‌له‌فون قسه‌م له‌گه‌ڵدا کرده‌وه، وتی ناتوانم بێم، ده‌چم بۆ که‌رکوک بۆ پرسه‌ی خزمێکی خۆم. ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ستمه ئاشکرای بکه‌م، ئه‌وه‌یه، که ده‌بوو مام ڕۆسته‌م ڕاست و ره‌وان پێی بگووتمایه، که من په‌شیمان بوومه‌ته‌وه، نامه‌وێت میوانداری ئێوه قبوڵ بکه‌م، هه‌روه‌ها په‌شیمانبوونه‌وه‌که‌شم مه‌به‌ستێکی سیاسیی تێدایه، هه‌روه‌ها دروست پێی بگوتمایه‌که ئه‌و که‌سێکی ئۆپۆزیسیۆن نییه و دژی گه‌نده‌ڵیی نییه، به‌و جۆره‌ی که ئێمه‌و مانان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من یه‌کێتیم به هه‌موو شتێکییه‌وه پێ قبووله. ئه‌و قسانه‌ی له ئاوێنه‌دا کردم بۆ بازاڕگه‌رمیی بوو، نه‌ک بۆ چوونه پاڵ میلله‌ت و ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌م، نه‌ک بۆ تووره‌بوونم له سه‌ر دۆڕاندنی که‌رکوک. مام ڕۆسته‌م، که‌سێکی حیزبییه، که‌سی حیزبی قسه ده‌کات له ژوورێکی داخراودا ده‌په‌یڤێ، ئازادیی تێدا نییه، گۆییان لێی نییه و گوێشی له‌وان نییه، ژووری ئازاد کراوه‌یه، هه‌موو ده‌نگه‌کان ده‌بیسترێن. من بۆ خۆم ئه‌زموونم هه‌یه له سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئیستاش ده‌مارێکی پارتیی، یه‌کێتیی، جه‌لالی یان مه‌لاییان تێدایه، ئه‌و کاتانه‌ی زویرن، تووڕه ده‌بن، ئه‌وه ئه‌و کاتانه‌یه، که ڕوو ده‌که‌نه خه‌ڵکی و ئاوڕ له میلله‌ته‌که‌یان ئه‌ده‌نه‌وه، ده‌نا له ناخه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ن که پێشتر وابوون، پاساویشیان هه‌یه، گوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هید و قوربانییان داوه، که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌که‌یان شه‌هیدی ئه‌و حیزبه‌یه، بۆیه خیانه‌ت له حیزبه‌که‌یان ناکه‌ن، به‌ڵام به ڕه‌وای ده‌زانن، یان پرسیار له خۆیان ناکه‌ن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر حیزبه‌که‌یان خیانه‌تی له میلله‌ت کرد، چی؟ ئه‌مانه کاتێک ئه‌و قسانه ده‌که‌ن، شه‌هیده‌کانیان به شه‌هیدی کورد نازانن، به‌ڵکو به هی حیزب و سه‌رکرده‌کان. من ڕێزی زۆرم بۆ خه‌بات و تێکۆشانی مام ڕۆسته‌م هه‌یه، لێ ده‌بوو ئه‌مڕۆ وه‌ک که‌رکوکییه‌ک، نه‌فره‌تی له ده‌سه‌ڵاتی کوردیی بکردایه، چونکه حیزب و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و شار و وڵاته‌که‌یان فرۆشت، به خۆێنیی برا و که‌سوکاری، ئه‌وان ناویان ده‌رکرد، به خه‌باتی ئه‌م ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون، ده‌بوو، بۆ خاتری که‌رکوک، کوردێکی تا سه‌ر ئێسقان کوردبوایه، نه‌ک کوردێکی تا سه‌ر ئێسقان حیزبی. کاتێکێش مام ڕۆسته‌م له‌وه په‌شیمان ده‌بێته‌وه، یان په‌شیمانی ده‌که‌نه‌وه، که‌وا پچێته ژوورێکی حیزبی و له‌وێ قسه‌یان بۆ بکات، ئه‌وه به‌ڵگه نه‌ویسته، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قسانه‌دا که بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه کروویه‌تی، که ئه‌و که‌سێکی حیزبی، ناگۆڕێته‌وه به هه‌زاران کوردی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی شه‌ریف، که دژی ده‌سه‌ڵات و حیزب قسه ده‌کات. دیسان سوپاس بۆ مام ڕۆسته‌م، بۆ ئه‌و گفتوگۆیه و قسه خۆشه‌کانی. ئارام ئه‌حمه‌د پاڵتاڵک (ژووری ئۆپۆزیسیۆن) |