|
وەڵامێک بۆ محەمەد ئەحمە د کاکەیی
Nov 08,2008 00:00
by
kurdistanNL
پێشمەرگەیەکی کەم ئەندام: بەڕێز کاك محەمەد بەڕێزتان بە نوسینەکەتدا دیارە کە جەنابت بە تەمەن زۆر گە ورە نیت.یان دنیات وەك خۆی نەدیووە ئە وە ش هۆی ئەوەیە یان مێژوت نەخوێندۆتەوە یان نەت ویستووە بزانی مێژوی ئە و بنە ماڵەیە واتە بنە ماڵەی برایم ئەحمە د بخوێنیەوە ئە وجا لە گەڵ مێژووی جەلال تاڵەبانی خەزووری کۆی کەیتەوە داخوا دەکاتە چەند..؟ ئەگەر جە نابتان نەختێك شارەزای بیرکاری بێت. تۆ خۆت لە نوسینەکە تدا کە وەڵامی کاك عە بدووڵا عە لی کەریمت داوەتەوە دەڵێیت با تفەنگ نە نێ بە تاریکی یەوە هە ڵبە ت کاك عە بدووڵا تا جوان نیشانەی لێ دیار نەبێت مە رەکەبی نوسینی خۆی بە خۆڕایی بە هەدەر نابات . بە ڵام ئە وە بە ڕێزتە بە بێ ئەوەی شارەزای کاك هەڵۆو بنەماڵەکەی و بنەماڵەی زواکەی بیت تفەنگ بە تاریکی یەوە دەنێت یان دەڵێت من نە کاك هەڵۆ دەناسم نە لە حیزبە کە ی ئەویشم کە واتە جەنابت بە قسەی خۆت بێت کاك هەڵۆ هە ر لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و نوسینەکانی دەناسیت. ئە ی ئە گە ر لە وحیزبە نیت ئە وە چی موعجیزەکەت هەیە وا شارەزای کە ڕەوتی یەکبوون هێندە چالاک بووە.؟ هەوڵی بۆچاك سازی داوە بە بێ ئەوەی خاڵێك وەك نموونە لە و چاك سازی یە ڕوون بکەیتە وە. بۆ جەنابت پێت وایە ئەم سەرانی بنە ماڵەیە ئە وەندە دیموکڕاتین تا بێن باسی خراپەکانی کە لە ساڵانی 1966 و1982 و1984 دواتریش ڕاگەیاندنی نەفیرعام لە شەڕی ناوخۆ لە گەڵ ئە و حیزبەی کە ئێستا لە سەر دزینی بودجەی کوردستان پشتیان لە تەواوی خەڵکی کوردستان وبنەماڵەی شەهیدوو ئەنفالەکان و هەزاران پێشمەرگەی دێرین و کە م ئەندام کردووە و وا ئاوێزانی یەك بوون موویان بە بەیندا ناچێت. وابزانم لە و ماوەی ڕابوردوو کاك هەڵو چەند وتارێکی نووسی کە لە نوسینەکانیدا زۆر خۆی بە پەرۆشی خەڵکی کوردستان نیشان دا پێدەچێت بەڕێزت ئە و نوسینانە کاری تێ کردبیت بۆیە ئێستا هاتووی داکۆکی لە کاك هەڵۆ دەکەی کە کابرایەکی واو وایە وئەکادیمی یە ئە ی باشە ئە و کاتەی بە ڕێز نەبەز گۆرانی ڕۆژنامە نووس لە نوسینێکدا تەنها ئەوەندەی نوسی کە خەڵکی کوردستان بە تایبەتی خەڵکی سلێمانی کارەبای نی یە بەڵام مەزاری برایم ئە حمەد بە ڕۆژی ڕووناك24 سەعات کارەبای لێ نابڕێت ئە ی هە ر ئە و کاك هەڵۆ ئەکادیمەی کە تۆ باسی دەکەی ،، کێچ نەکەوتە کەوڵی هەڕەشەی کوشتنی لە کاك نەبەز گۆران نە کرد .؟ تا بەدەستی خۆی گوللە بنێ بە تەوێڵی یە وە. ئەی ئەگەر کاك هەڵو ئەوەندە خەم خۆری خەڵکی کوردستانە بۆ لە هێرۆی خوشکی ناپرسێت ئە رێ تۆ بۆ هەموو بناری گۆیژە و دەباشانت لە سە ر خۆت تاپۆ کردووەو بۆ بوی بە مڵۆزم بە سە ر سە ری خەڵکی سلێمانی یەوە .؟ ئایا بناری گۆیژە موڵکی باوکیانە.؟ ئایا ئە و هەموو دزی و گەندەڵی فرتوو فێڵە ی کۆمپانیای نۆکان لە خەڵکی سلێمانی دەکات و نە وتی ئەم کوردستانە ڕۆژانە هەرزان فرۆش دەکات و ئاوەدیوی ئێرانی دەکەن ئە وە کاك هەڵۆ بۆ لە خوشکەکەی ناپرسێت .؟بۆ وادەکات یان کۆمپانیای نۆکان کام زەوی باش و ڕووکنە لە ناو شاری سلێمانی بە زۆری زۆرداری داگیری دەکات چۆن کۆمپانیای نۆکان هی بنە ماڵەی برایم ئەحمەدوو تاڵەبانی نی یە.؟ ئە ی شوقەکانی قڕگە هی کێ یە بە پارەی کێ دروست کراوە ئە وە ڕوون و ئاشکرایە هەمووی بە پارەی دزراوی ئەم میللەتە بنەماڵەی جەلال و برایم ئە حمە د دروستیان کردووە کارەباو ئاوی پاكوو هەمیشەییان بۆ دابین کردووە لە کاتێکدا خەڵکی سلێمانی بە تەنکەر ئاو دەکڕن .... ئە ویش هە ر بۆ سودوو قازانجی خۆیان بەڵام تائێستاش هە ر ڕیکلامی بۆ دەکەن بەڵام شوکر کەس لێێان ناکڕێتەوە نیوەی ئە و شوقانە ئێستاش بەتاڵن. ئە ی هە ر ئە و هە ڵۆ فەقیر پەر وەرە نەبوو لە سەر زە وی یەکەی پشتی ئوتێل ئەبوو سەنا لە گەڵ مچە چاو ڕەشی فایل دار شەڕیان بوو کە ئە و زەویە کۆمەڵێك ما ڵە هەژار تیایدا نیشتە جێ بوو دەیان ویست بە زۆری دەریان پەڕێنن هە موو ڕۆژێ لە ڕێگەی عە سابەکانیان هەڵیان دە کوتایە سەر ئە و ماڵانە تا چۆڵی بکەن ئە ی هە ر ئە و جەنابە ئە کادیمە یە نەبوو دەعوای لە سەر کوردستان پۆست تۆمار کردبوو دەیەویست بە ڕێگەی ناشەرعی پارەی دەست بکە وێت.؟ با شە جەنابی کاك محە مە د ئە حمە د کاکەیی من تەنها ئەوە ندە لە بەڕێزت دەپرسم کاتێك کاك هەڵۆ لە دایك بوو بە پارە وە لە دایك بوو.؟ یان ئەو سەر وەت و سامانەی هەیەتی و لە کۆمپانیا خستوویە تیە گە ڕ بە حەماڵی و کرێکاری پەیدای کردووە ؟ یان هە مووی ماڵ و موڵکی ئەم میللە تە یەو ئە و دوو بنە ماڵە دزیو یانە بەڵام یان ئە مڕۆ کاك هەڵۆ خۆی بە مە غدوور دەزانێ و بە بە شەکەی خۆی ڕازی نی یە و خۆشی دەزانێت بە تەنیا هیچی پێ ناکرێ لە گەڵ زاواکەی و خوشکەکەی بۆ یە لە و ڕێگەوە دەیە وێت سۆزی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و هە ر ڕۆژەو جاری حیزبێك دەدات یان ووتاری پڕ لە سۆزوو پەخشان ئامێزو حەماسەت هێن دەنووسێت تا لە و ڕێگەوە بتوانێت هەستوو سۆزی کەسانی وەك بە ڕێزت ساویلکە بۆلای خۆی ڕابکێشێت دیارە تۆ یەکەم کە سیت کە نوسینەکانی کاك هەڵۆ وەك تەڵە قاچتی پێوە بووە . بۆ یەش ناهە قت ناگرم چوونکە بەڕێزت ئاگاداری مێژووی پڕ خیانەتی بنەماڵە نیت یان هە ر لە دەستی ئەنقەست خۆتی لێ گێل دەکەی من بە س ئەوەندە بە بە ڕێزت ئەڵێم لە مە و دووائە گە ر ویستت هە ر کەسێک بناسیت و بە شان وو باڵیدا هەڵ بڵێ ی سەرەتا بچۆ بزانە کوڕی کێ یە ڕابووردووی بنە ماڵەکەی چی بووە چی بۆ کورد کردووە.؟ ئە و جا هە ڕۆ بە ئارەزووی خۆت بە شان و باڵیدا هەڵ بڵێ هەر چەندە ئە و بە شان و باڵ هەڵدانەت ئە وەندە بەهێز نی یە تاسە ر قەڵەمانە پارەیەکی موفت وەر بگریت ..با هەر لە ئێستاوە ئەوەش بزانی ئە و شینەی کاك هە ڵۆ دە یکا بۆ خەڵکی ڕەش و ڕووت و زوڵم لێکراوی کوردستان نی یە بە ڵکوو تەنها شینی گیرفانە...... |