سەرۆكى شارەوانى هەڵەبجە لە نێوان پۆستى نوێ و فڕۆكەخانەىسەربازى
Nov 08,2008 00:00 by kurdistanNL

 ناسح عبدالڕەحیم_هەڵەبجەىشەهید:
 Nasehh2007@yahoo.com
          لەپاش بڵاو بوونەوەى  هەوڵى وەرگرتنى پۆستى جێگرى یەكەمى سەرۆكى"ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى"لەلایەن خدر كریم سەرۆكى شارەوانى هەڵەبجەوە,ناو بازاڕو دیوارى دائیرە حكومیەكانى هەڵەبجەى شەهید یەكپارچە بوو بە لافیتەى پیرۆزبایى,ئیتر هەر لە بەقاڵ و وشكە فرۆش و قەسابەكانى ناو بازاڕەوە بۆ كتێبخانەى گشتى و كۆمەڵەى خۆێندكاران و یادگارى هەڵەبجە و و ئاگر كوژێنەوە و  ......هتد,لافیتەى پیرۆزبایى خۆیان و خۆشى و شادمانى خۆیان بۆ خدر كریم دەربڕیوە بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستى جێگیرى شارەوانەیەكانى جیهان بۆ ئاشتى.
        دیارە ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى,ڕێكخراوێكى جیهانیە و شارو شاروشارەوانەى ئەو ناوچانە ئەندامن تیایدا كە بوونەتە قوربانى جەنگ و ماڵوێرانى,واتە شارەوانى ئەو شارانە دەبنە ئەندام كە قوربانى شەڕو پێكدادانەكان و ئەیانەوێت كار بكەن بۆ ئەوەى هیچ شارێكیتر وەك ئەوان نەبێتە قوربانى شەڕو ماڵوێرانى ,یەكێكە لەو ڕێكخراوانەى كە كار بۆ گەیاندنى پەیامى ئاشتى دەكات بەسەر زەویدا,ئەم ڕێكخراوە لەسەر زمانى ئەو شارانەى كە قوربانی جەنگن دەیەوێت بە هەموو دونیا بڵێت ئێمە قوربانى شەڕین وەرن سەیرمان بكەن چیمان بەسەرهاتووە وەرن با هەموومان پێكەوە نەهێڵین چیتر هیچ شارێكیتر بە هۆى شەڕو پێكدادانەكانەوە وەك ئێمەى بەسەر بێت و وەك ئێمە ببێتە قوربانى شەڕ,ئەمەیە فەلسەفەى كاركردنى ئەم ڕێكخراوەیە,ئێستا با بڕۆینە سەر شارەوانەى هەڵەبجە و  سەرۆكەكەى بزانین تا چ ڕادەیەك بە پێوەرى ئەم ڕێكخراوە جیهانیەى ئاشتى حەقى بوون بە ئەندامى هەیە؟بە ووشكە فرۆش و بەقاڵ و قەسابەكانى هەڵەبجەش بڵێین ئەو هەڵاهەڵاو لافیتە نوسینەتان بەچ مەبەستێك نووسیوە؟ئایا ئەزانن پێویستە خدر كەریم چى كردبێت تا ئەو پۆستە وەربگرێت؟ئایا ئەزانن بوونە ئەندام لەو ڕێكخراوە یانى چى؟ئایا لە خۆتان پرسیوە كە پێویستە یەكەم كارى خدر كریم دواى وەرگرتنى ئەو پۆستە چییە؟ئایا ئەزانن وەرگرتنى ئەو پۆستە واتە شەڕ لەگەڵ شەڕ بەڕێگاىئاشتى؟
 
        بە بڕواى من هیچ كام لە خاوەن لافیتەكان بیریان لەوە نەكردووەتەوە كە بوون بە جێگیرى یەكەمى ڕێكخراوێكی وەك ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهانى بۆ ئاشتى یانى چى؟حەز ئەكەم دواى خوێندنەوەى نوسینەكەى من خاوەن لافیتەكان بە خۆیاندا بچنەوە بزانن بەچ بیركردنەوەیەكەوە ئەو لافیتەیان نووسیوە؟ئایا سۆز و عاتیفەبى هەڵەبجەی یان بەرژەوەندى یان بێئاگایى؟
 خدر كەیم سەرۆكى شارەوانى هەڵەبجە ڕەزامەندى دەربڕیوە بۆ دابینكردنى زیاتر لە 1500 دۆنم زەوى بۆ دروستكردنى فڕۆكەخانەیەكى سەربازى لە نزیكى هەڵەبجەى شەهید,لێرەدا پێویستە لە خاوەن لافیتەكان بپرسین ئایا دابین كردنى زەوى لە سنورى شارەوانى هەڵەبجە بۆ دروست كردنى فڕۆكە خانەیەكى سەربازى تا چ ڕادەیەك لەگەڵ پەیام و مەهامى ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى یەكدەگرێتەوە؟ڕێكخراوێك فەلسەفەى كارى بژى ئاشتى و نەفرەت لە شەڕبێت,چۆن كارو كردەوەى ئەندامێكى خۆى  قبوڵ دەكات كە بە پێچەوانەى فەلسەفەى ڕێكخراوەكەوە كار بكات و بە ئاشكرا بڵێت بەڵێ بۆ شەڕ,نەفرەت لە ئاشتى,چونكە ڕەزامەندى سەرۆكى شارەوانى هەڵەبجە بۆ دروستكردنى فڕۆكەخانیەكى سەربازى لە نزیكى هەڵەبجە بەتەواى پێچەوانەى فەلسەفەى كارى ڕێكخراوەكەیە كە كە خدر كەریم بووتە جێگیرى,بۆیە پێویستە لەسەر خدر كەریم بۆئەوەى ئیحراج نەبێت ,بەئەو بڕیارەى خۆیدا بچێتەوە,چونكە ئەمڕۆ یان سبەى دروستكردنى فرۆكەخانەى سەربازى لە نزیك هەڵەبجە بە ئیمزاو ڕەزامەندى تۆ زەوى بۆ دابینكراوە,هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارە تاكە شتێكە كە لە ئیحراجى و ئیزدواجیەتى جەنابت كەمدەكاتەوە,چونكە ڕێكخراوەكانى جیهانى بۆ ئاشتى ئەمە فبوڵ ناكەن,وەك ڕێكخراوەكانى كوردستان نیین.كە ئاسایی بێت بەلایانەوە پیاوكوژێكى دوێنێ بكەنە بەرپرسى ڕێكخراوێك بەناوى فڵان وفڵان .
 یەكەم كارێك كە پێویستە خدر كریم لەدواى وەرگرتنى ئەو پۆستە بیكات ئەوەیە كە  بكەوێتە شەڕ بە عەقڵێكى ئاشتىخوازانە دژى ئەوانەى بەناوى ئاشتیەوە شەڕ دەكەن.
 تێبینى /  هەردوو ڕۆژنامەى  هاووڵاتى و ئاوێنە ئامادە نەبوون ئەم وتارە بڵاو بكەنەوە ..