|
کاریکاتێر بۆ زاخاوی ده‌روون(به‌شی دووه‌م)
Nov 07,2008 00:00
by
kurdistanpost







کوردستانپۆست، ئه‌و کاریکاتێره‌ی که سه‌رانی کورد که‌رکوک به‌ڕی ده‌که‌ن، لایبرد، له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێک نامه‌یه‌کی بۆ ناردین، ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێ له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و وێنه‌یه ئه‌و دروستی کردووه، بۆ ئێمه‌ی نه‌ناردووه، دیاره ئێمه له لایه‌ن خوێنه‌رێکه‌وه بۆمان هاتبوو. دیسان ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێ: من مه‌به‌ستم له‌وه‌دا له سه‌ر ماده‌ی 140ه، لێ ئێوه بۆ سووکایه‌تیی پێکردن به که‌سایه‌تی کورد (واته به سه‌رانی کورد) ئه‌وه‌تان کردووه، کردووتانه به کاریکاتێر، ئه‌مه کاریکاتێر نییه، به‌ڵکو من بۆ مه‌به‌ستێکی تر ئه‌وه‌م کردووه. کاتێک ئێمه نامه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌مان خوێنده‌وه، یه‌کسه‌ر وێنه‌که‌مان لابرد و له شوێنی ئه‌و ئه‌و کاریکاتێره‌ی دیه‌مان دانا. ئێمه ده‌مێکه وتوومانه، نه‌گبه‌تیی کورد له‌وه‌دایه کورد ڕووناک‌بیری نییه، ئه‌وانه‌ی که به ڕووناکبیر ناسراون، زۆربه‌یان ناوشیارن، ئه‌گه‌ر هه‌شبن که‌من، ئه‌وانی تر به زۆرینه له به‌ر پێی ده‌سه‌ڵاتدا که‌وتوون، ئه‌گه‌ر ئێمه هونه‌رمه‌ند و نه‌خشکێش و گۆرانی بێژ و هه‌تاد به ڕووناکبیر دابنێین، ئه‌وه زۆربه‌ی زۆریان که‌سایه‌تیی ترسنۆک و له‌رزۆک، خۆپه‌رست و ده‌ربارن. ده‌نا ئێوه دیوتانه، له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و ناپاکیی و دزی و وڵاتفرۆشتنه‌دا، که سه‌رانی کورد ده‌یکه‌ن، تێیدا هه‌ڵنه‌که‌وێت، هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی هه‌بێت و دژی ده‌سه‌ڵات و خیانه‌تکاران، ئاوازێک، گۆرانییه‌ک، تابلۆیه‌ک، نه‌ترسانه ناره‌زایی ده‌رببڕێت، به‌ره‌و رووی ئه‌و سه‌ره ناپاکانه ببێته‌وه، ئازاری میلله‌ته‌که‌ی، خیانه‌تی ئه‌و ناپاکانه، به هونه‌ره‌که‌ی بنه‌خشێنێ. سوپاس بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که وتی من ئه‌و وێنه‌یه‌م وا لێکردووه، به‌ڵام کوردستانپۆست کردوویه‌تی به کاریکاتێر تا سووکایه‌تیی به که‌سایه‌تیی و سه‌رانی کورد بکات. نه‌فره‌تی مێژووتان لێ‌بیت، هونه‌رمه‌ندان و گۆرانیبێژانی کورد، که جگه له ده‌ست پانکردنه‌وه و پیسخۆری ده‌سه‌ڵاتی کوردی، هیچی ترتان نه‌کردووه بۆ بینینی به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه: کاریکاتێر بۆ زاخاوی مێشک (به‌شی یه‌که‌م) |