كاك كوَسرەت یەكیتى بەئاقارێكى ئەرێنى برد،بەلام بوودەڵەكان رێچكەى ئەو ئاقارەیان گوَریوە!!
Nov 07,2008 00:00 by kurdistanNL

ئیروَن بالیسانى:
  بەداخەوە ،جارێكى تر كەسێكى نەزان ونەفام،بێئەقڵ وخەلەفاو،بەراسپاردەوئیعازى ئەوان،ئەوانەى كە هەڵپەوزوویانە بوَ گەیشتن وچوونە ناوئەوبازنەیەى كە ناووناوبانگى كاك كوَسرەتى تیادا دەنگدەداتەوە.ئەم جارەیان وەك جارى جاران كەسێكى نەكادیرونە ئاگاداربوون لە سیاسەت وكارى حیزبى ورێكخراوەى دێت بەناوى (كادیرێكى یەكیتى) قسە لەسەر كاك كوَسرەت دەكات!ئەو جوَرە كەسانە ویستیان خوَیان بدەن لە (قولەى قافە) !بەلام نەك هەردەمیان كەوت بەئەرزا،بەلكو سەراوسەركەوتنەوە ناو ئەوقولایەیى كە قوڵترە لە زبڵدانى مێژوو.
  تازە نیە،كەسانى بێجورئەت ونەزان ونەفام وبەرژەوەندچى ودەبەنگ وناشوَڕشگێردێن لە پەناوپەسیووئەم لاوئەولادا بەدزى وچرپە چرپ قسەى ناراست وناڕەوا لەسەر (كاك كوَسرەت) دەكەن!بەلام كە دەگەنە لاى كاك كوَسرەت لە مێروولە مێروولەترن !كە رەنگە كاك كوَسرەت ئەم رەفتارەى ئەوانەى زوَر پێناخوَشیشبىَ.
  باشە كەسێك ئەوە ماهیەت وزەلیلى وتێگەیشتنبىَ چوَن هەق بەخوَى دەدات یا بەكەسانى جڵەوكراوى دەستى خوَى بێن قسە لەسەر كاك كوَسرەت بكە ؟لە كوێش لە (كوردستان پوَست)بوَ دەلێم كوردستان پوَست چونكە هەرئەوانە بوون نازناوى كوردستان پوَستیان بە (زبڵدان) شوبهاند!!ئەگەر هەڤالانى كوردستان پوَستیش هەر لە ئێستاوە دەلێن :نەخێر ئەمانە نین لەسەر كاك كوَسرەت دەنوسن.من دوو وەلامم هەیە بوَ ئەو بوَچونەى هەڤالانى كوردستان پوَست،خوَ ئەگەر واشیان نەوت ئەوا وەلامەكە بوَ ئەو كەسانەیە كەوادەلێن.
 *لەناوەروَكى بابەتەكەى (كادیرێكى یەكیتى) مەسەلەیى خەتى (ریفوَرم) زەقكراوەتەوە گوایە كاك كوَسرەت لەبەر بەرژەوەندى خوَى پشتى لە (كاك نەوشیروان) كردوە !یا لەكاتى ئیمزاكە بەلاى (مام جەلال) دا كەوتوەو فێلى لە ریفوَرمەكان كردوە! لەراستیدا ئەوە ئەسڵ وئەساسى نیە،چونكە كاك كوَسرەت تا ساتى نوسینى ئەم بابەتەش لەهەموو كەس پەروَشترە بوَ مانەوەى یەكریزى یەكیتى ولەكەدارنەكردنى شەخسیەت وتێكوَشان وفیداكارى كاك نەوشیروان.ئەو قسانەش لەخوَمەوە ناكەم،هەربوَ نمونە لەوەتەى كاك كوَسرەت لە فەرەنسا گەراوەتەوە هەم لە بەغداوهەم لە كوردستان لە كوَبونەوە تایبەت وگشتیەكان باس لە گێرانەوەى برایەتى ویەكریزى ناو یەكیتى دەكات بە بوون وبەشدارى بوونەوەى كاك نەوشیروان وهەڤالانى تر كە بەجوَرێك لە جوَرەكان توَراون یالادراون .لەو كوَبونەوانەشدا زوَرێك لە كادیرانى خەتى ریفوَرم بەشداربوونەودەزانن كە دەكرىَ پرسیاریان لێبكرىَ.
 *خەتى گشتى ئەمڕوَ لەهەموو كات زیاتر دەیەوىَ شەڕلەگەڵ كاك نەوشیروان بكات!خوَدیاریشە كێن ئەوانەى دەیانەوىَ ئاگرى ئەو شەڕە خوَشتروگەورەتربىَ؟كاتێكیش برادەرانى ئەو خەتە كە دەبینن كاك كوَسرەت وهاورێیەكانى ناخزێنە ناو مڵملانێیەكەوتەرەفى ئاشتى وپێكەوە ژیانیان كردوە بە ئامانج ودرووشم ،دێن لەو دیوو دەرگاوە دەیانەوىَ كاك كوَسرەت رابكێشنە ناو بازنەكەیان!!چونكە هەموومان ئەوە دەزانین ئەوەى ئەو نووسینەى نوسیوە (حەرام زادە) بووە!وەك كەسێكى باڵى ریفوَرم قسەكانى یەك بەدواى یەكە ریزكردوە!
   باشە خوَ ئەوانە باش دەزانن وجودوهەبوونى كاك كوَسرەت كێوێكە لە كێوەبەرزەكانى سیاسەت وتێكوَشان وغەمخوَرى وفیداكارى؟چوَن جورئەت دەكەن وهەق بەخوَیان دەدەن بێن لەپشت دەرگا داخراوژوورە بێهەست وماتەكان ،موَبایلەكانیان دابخەن ونوزە لە هەناسەیەن نەیەت ئینجا بێن وبتوانن قسەى ناراست ونادروست لەسەر كاك كوَسرەت یا هەركاكێكى ترى لەوێنەى كاك كوَسرەت بنوسن وبە دڕوَى شاخداربیهوَنەوە؟!باشە ئەگەر فعلەن ئەو شتانەى كەئەوان باسى لێوە دەكەن راست بوون؟ئەى بوَ ناچن ونایەن رووبەروو لەگەڵ كاك كوَسرەت ئەو رەخنانە بگرن؟ئەگەر ئەوەش ناتوانن ئەى بوَ بەناوى راستەقینەى خوَتان بابەتەكان نانوسن؟بوَیە ئەوەش ئاماژەیە كەكەس بەو دوعایەتەتان نالىَ ئامین.
   دەزانم ،دەزانم ،ئێوە هەرگیز ئەو جورئەت وئازایەتیان تێدانیە؟ ئەگەر جورئەت وئازایى بەپارەو سەرمایە بووایە دەتان توانى لەبازاربكڕن!بەلام  شوكرجورئەت بەپارەوسەرمایە نەبوو!جورئەت لە ئەزەلەوە دەبەخشرىَ ،ئازایى وفیداكارى ودڵسوَزى لەرێگاى بڕیارى (986) دابەش ناكرىَ!بەلكو ئەوە پاداشتێكى خوایى ودنیاییە،ئەوەش تەنیا بەو كەسانە رەوادەبینرىَ كە مساوەمەناكەن لەسەر گیان وروح وخوێن وماڵ ومنداڵ و...تا لە وێنەى ئەو كەسانەش كە هەڵگرى ئەو رەفتارانەبىَ خودى كاك كوَسرەتە كە پێویستە هەمووتان ئەوە باش بزانن.چونكە بوون ورابردوو مانەوەى كاك كوَسرەت بەحرێكە بەحر،كێوێكە كێو،بیابانێكە بیابان،داستانێكە ،قەڵایەكە نەك هەر من وتوَ یا ئەم وئەو یا ئەولاوئەم لا، بەلكو بوَهیچ كەس ولایەن ولایەنەكانى ترنیە پەرێزى خەبات وپاكى ودڵسوَزى وفیداكارى ئەو كەڵە مێرەمان بشێوێنن؟چونكە دەریایەك لە ئاوى پاك  بێگومان بەیەك دڵوَپە ئاوى پیس هەرگیز پیس نابىَ.
   ئەوانەى كە ئاراستەوئاقارى یەكیتى یان گوَریوە ئەوە كاك كوَسرەت نیە.ئەوانەن كە روَژبەروَژ لەناو حیزب ومیللەت ناشیرینتردەبن ووەزنەكەیان روَژبەروَژ لە كورتى دەدات!!

 Iron_2004@yahoo.com