|
ئایا زیاد كردنى دەوام لە نا و زانكۆى سلیمانى شمولى كێ ئەكات؟!!!!
Nov 06,2008 00:00
by
kurdistanNL
مامۆستایهکی زانکۆ: ماوەیەك لەمەو بەر بریارێك دەرچوو لە ئەنجومەنى وەزیرانەوە كە دەوامى زانكۆكانى كوردستان زیادى كردووە,ئەویش لەبەرئەوەى كە دەرماڵەى زانكۆیى سەرف ئەكرێت بۆ كارمەندانى زانكۆ بە هەموو چین و توێژێكەوە واتە ( دكتۆر ,مامۆستا, معید ,فەرمانبەر,كارگوزار) ,بەڵام ئایا ئەم زیاد كردنە شمولى كى ئەكات لە ناو زانكۆى سلیمانیدا ؟ بێ گومان تەنها شمولى ئەو فەرمانبەرانە ئەكات كە ناویان هەیە لە دەفتەرى ئیمزادا , دەنا دكتۆرو مامۆستاو معیدەكانى زووربەى كۆلێژەكان دەوامى ئاسایی خۆیان ئەكەن و وەكو رۆژانى پێش ئەم بریارە چۆن هاتوون بۆ دەوام ئاواش دێن وئەرۆنەوە ,بە بێ ئەوەى هەست بەوە بكەن كە ئەو دەوام زیاد كردنە شمولى ئەوانیش ئەكات لە كاتیكدا بریارەكەى ئەنجومەنى وەزیران كە دەرچووە تیادا هاتووە كە هەرچى دكتۆرو ,ماستەر هەیە ئەبێت رۆژانە لە كاتژمێر 8 بۆ 4 ى پاش نیوەرۆ لە ناو زانكۆدا بن وە فەرمانبەریش لە كاتژمێر 8 بۆ 3 بەلام هەرچى دكتۆرو مامۆستاى زانكۆ هەیە بە هیچ شێوەیەك ئەو دەوام زیاد كردنە نایانگرێتەوە كەى بیانەوێت دێن بۆ دەوام و كەى بیانەوێت ئەرۆنەوە بێ ئەوەى كەس محاسەبەیان بكات ,چونكە ئیمزا شمولى ئەمانە ناكات تەنها ئەوەى شمولیان ئەكات وەرگرتنى پارە زیادەكەیە سەرف كردنى دەرماڵەكەیە بۆیان كە رێژەكەى % 100 بۆ مامۆستاو دكتۆرەكان وە هەندێ لە مامۆستاو دكتۆرەكان هەر ئاگادار نین كە دەوامى زانكۆ زیادى كردووە . وە هەرچى معیدى زووربەى كۆلێجەكانیشە ئەوانیش بە هەمان شێوە ئەم بریارە نایانگرێتەوە چونكە ناویان لە دەفتەرى ئیمزادا نییە ,تەنها ئەو كاتانە دێن بۆ دەوام كە دەرسى مناقشە یان مختەبەریان هەبێت. ئەمە لە كاتێكدا كە زۆرترین موچەى فەرمانببەرێكى زانكۆ نیوەى موچەى مامۆستایەك یان دكتۆریك نیە كەچى ئەو بریارە بەسەر فەرمانبەرەكەدا جێ بەجێ بووە بەلام بەسەر دكتۆرو مامۆستاكەدا جێ بەجێ نەبووە , ئەوەى من لێرەدا ئەمەوەێ باسى لێوە بكەم ئەوەیە كە بریارەكە لە ئەنجومەنى وەزیران كە دەرچووە شمولى هەموو ستافى زانكۆ ئەكات ,بەلام وا دیارە بریارەكە لە سەرۆكایەتى زانكۆ دەسكارى كراوە ناوى دكتۆرو مامۆستاى لێ جیاكراوەتەوە ,منیش لێرەدا بە سەرۆكى زانكۆ ئەڵێم با ئەمەشت بچێتە سەر هەموو گەندەڵیەكانى ترت ,هەتا تۆ سەرۆكى زانكۆ سلیمانى بیت ئەبێت چاوەرێى لەوە ناعەدالەتترت لێ بكەین , لەبەر ئەوە داواكارم لە ئەنجومەنى وەزیران و ئەوەى ئەو بریارەى دەركردووە چاوێك بە بریارەكەدا بخشێنێتەوە چونكە ئەم بریارە بە شێوەیەكى زۆر نا یەكسان لە ناو زانكۆدا پەیرەو ئەكرێت وە ئەوەى زەرەر مەندە لێرەدا تەنها فەرمانبەران و كارگوزارەكانن . |