|
کورد نه‌هامه‌تییه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌ی داوێته ئه‌ستۆی کێ ؟
Nov 06,2008 00:00
by
kurdistanNL
سابیر که‌ریم : ئه‌م تروسکاییه ، نه‌ک تاریکی و بێ ئومێدی لای ئه‌وان ڕه‌وانده‌وه ، به‌ڵکو هیواو گه‌شبینی به‌خشیوه به کورد به‌گشتی له هه‌موو به‌شه داگیرکراوه‌کانی دی کوردستان که خۆی ده‌نوێنێ له شۆڕشه مه‌زنه‌که‌ی ڕزگاریخازی کورد له باکوری کوردستان به پێشه‌نگی خه‌بات پارتی کرێکارانی کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رکرده‌ی لێهاتوو و دڵسۆزی گه‌لی کورد به‌ڕێز ( عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ) . ئه‌م ئه‌زموونه پڕ کاره‌ساته له مێژووی هاوچه‌رخی کورد ، هیچ سوود و په‌ندێکی لێوه‌رنه‌گیرایه تا جارێکی دی کورد خۆی له قه‌ره‌ی نه‌داو دووباره‌ی نه‌کاته‌وه ! گه‌لی کورد له کوردستانی باشووردا هه‌مان هه‌ڵه‌ی مێژوویی دووباره ده‌کاته‌وه. له‌و کاته‌ی هه‌شتا ساڵ زیاتره ، هه‌ر له دامزراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له ( 1921 ) دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیز به لکاندنی کوردستان به ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سره‌وه . باس باسی ئه‌وه‌یه که کورد به زۆری زۆرداری و زۆره‌ملێ لکێندراوه به ده‌وڵه‌تی عێراق ، به‌بێ گوێدان به ویست و ئیڕاده‌ی ئه‌وان . تاوانه‌کش ئینگلیز ئه‌نجامی داوه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیدا . به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ، کورد له‌م به‌شه‌دا گله‌یی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه و زۆرجار کاره‌ساتی وای لێکه‌وتیته‌وه که له مێژوودا که‌م وێنه‌یه ،له کیمیا باران و ئه‌نفال و سووتان و ته‌ختکردنی هه‌زاران گوندی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا . به‌ستنه‌وه‌ی کورد و خاکه‌که‌ی به عێراقه‌وه ، جۆره‌ها کاره‌سات و نه‌هامه‌تی که لێکه‌وتیته‌وه ، نه‌بووه هه‌وێن و هانده‌ر بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ل و زروفه مێژووییه‌ی که بۆی ڕه‌خسا ، به تایبه‌تی دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری ( 1991 ) . پاشان داگیرکردنی عێراق له ( 2003 ) له لایه‌ن ئه‌مریکاوه که بووه هۆی هه‌ره‌سهێنانی ڕژێمی به‌عس و له‌یه‌ک ترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به ته‌واوی . ئا له‌م کات و ساته مێژوویه ناسکه‌دا که عه‌ره‌بی شیعه و سوننه که‌وتنه گیانی یه‌کدی و پاشماوه‌ی به‌عس و تیرۆڕستانیش له‌لایه‌کی تر کاریان ده‌کرد . هه‌ر لایه‌نێک هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای خۆی چڕتر ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی پشکی شێری به‌رکه‌وێ له‌م میراته‌دا . ته‌نیا کورد بوو له ڕێگای به‌ناو سه‌رکرده‌کانی،کاکه و مامه‌وه قۆڵیان لێهه‌ڵماڵی وه‌کو ڕیش سپی و پیاو ماقوڵی کورد بۆ ناوبژی کردن و ئاشته‌وایی له نێوان ئه‌م لایانانه‌دا و دروستکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و قوربانی دان به کورد و مافه ڕه‌واکانی و په‌لکێش کردنی کورد به‌ره و به‌غدا به‌بێ هیچ مه‌رجێک و ده‌سته‌به‌رکردنی که‌مترین مافی و به‌شداری پێکردنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیسێمبری ( 2005 ) دا بۆ سه‌لماندنی به عێراقی بوونیان و یه‌کێتی خاکی ئه‌و وڵاته. ده‌نگدان بۆ ئه‌و ده‌ستوره‌ی که له سایه‌یدا که‌رکوک له کوردستان دابڕا به‌ته‌واوی ! ئه‌و ده‌ستوره‌ی که ماف ده‌دات به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند جه‌خت بکات له‌سه‌ر داگیرکردن و زه‌فت کردنی ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌سه‌ر ده‌می ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو له کوردستان دابڕاون ! ده‌نگدان بۆ ئه‌و ده‌ستوره‌ی که له سایه‌یدا تاوانبارانی جینۆساید و کیمیا باران و ئه‌نفال له سێداره نادرێن ! هه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌یه که له‌ژێر سێبه‌ریدا دیکتاتۆرییه‌تی ئیسلامی سیاسی ئاینزایی گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێ به‌ناوی عێراقی فیدڕالی، دیموکراسی ،فره حیزبی . کورد ئه‌م جاره به ویست و ئیڕاده‌ی خۆی بوویته به‌شێک له گه‌لی عێراق و خاکه‌که‌شی پارچه‌یه‌که له‌م وڵاته‌دا ، ئه‌میش به گه‌ل و خاکه‌وه به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نیشتمانی عه‌ره‌بی. ده‌بێ کورد ئه‌م که‌تن و تاوانه مه‌زنه‌ی ئه‌م جاره له ملی کێ بشه‌تێنێ ؟ وا چاکه چۆن شیعه هه‌موو ساڵێ له ڕۆژی کوشتنی ( حوسێن ) و بنه‌ماڵه‌که‌یدا که عه‌ره‌ب خۆی تاوانه‌که‌ی ئه‌نجامداوه ، ده‌یکه‌نه شین و واوه‌یلا و سینگ کوتان و له‌خۆدان تا خوێن له جه‌سته‌یان ده‌چۆڕێ سه‌باره‌ت به‌و غه‌درو زوڵم و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به خۆیان کردوویانه ! کوردیش به‌هه‌مان شێوه ، هه‌موو ساڵێ له یادی ڕۆژی ده‌نگدانه‌که‌ی ( 2005 ) دا بیکه‌نه شین و سینگ کوتان و گریان وفیغان که به‌ده‌ستی خۆان چیان به خۆیان کردییه ! جارێکی دی نیری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و باڵاده‌ستیان خسته‌وه سه‌ر ملی خۆیان ، کۆت و زنجیری کۆیلایه‌تییان ئاڵانده‌وه له ئه‌ستۆ و ده‌ست و پێیان ! ئینجا با هه‌ر بڵێن و بڵێنه‌وه : کاکه و مامه پێیان کردین ، له بێ ئیڕاده‌یی و بێ هه‌ڵوێستی و ساویلکه‌یی و نه‌زانیمان هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندین و له خشته‌یان بردین . گه‌لی وشیار و سه‌رکرده‌و ڕێبه‌ری بلیمه‌ت و دڵسۆز و خاوه‌ن ڕێباز و ستڕاتیژ له‌سه‌ر هه‌ل بازناده‌ن . هه‌ر وه‌کو دیتمان له کاتی هه‌ره‌سهێنانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و یۆگسلافیا ، چه‌ندین نه‌ته‌وه لێیان جیابوونه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان دروست کرد ، نه‌چوون هاوکاری و هاوبه‌شی بنیاتنان و دروست کردنه‌وه‌یان بکه‌ن . له‌و کاته‌ی یه‌ک له هه‌زاری ئازار و کاره‌ساته‌کانی کوردیان نه‌دیتییه . له کۆتاییدا هه‌ر گه‌لێک ئازادی لای نه‌بێته ناموس ، که‌رامه‌ت ، ئابڕو ، شه‌ره‌ف ، مێژووی هه‌مووی ده‌بێته تێهه‌ڵدان و ڕیسوایی و سووکایه‌تی پێکردن و سه‌یرکردنی به چاوی خزمه‌تکار و کۆیله ده‌بێ کورد هه‌ر خۆی ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر جاری یه‌که‌م فێڵت لێکردم خوا بتگری ، جاری دووه‌م خوا بمگری . که‌چی ئه‌وه جاری چه‌نده‌مه فریوت ده‌ده‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵدێرت ده‌به‌ن که کاره‌سات و نه‌هامه‌تی دی به‌دواوه‌یه و بۆ ده‌یان ساڵی دی باجه‌که‌ی ده‌ده‌ی . ئوسترالیا 2008-11-02 |