|
کێن ئه وانه یه کێتی به ره و ئیفلیج بوونی ئه به ن !!!!
Nov 06,2008 00:00
by
kurdistanNL
ستارکوڵه جۆیی: ئه و حزبه ی که ململانی و کێش و کێی بڕکێکانی شاراوه بێت و که س بۆی نه بێت باسی له سه ر بکات ئه وه ڕۆشنه ،که ئه و حزبه ده زگایه کی سه رکوتوو داپلۆسێنه ر به ڕێیه وه ی ده بات و هه موو جمو جۆڵه کان به ڕیمۆت، کۆنترۆڵ کراون ، ئه ندامانی حزبه که یانیش له چه شنی سه ربازی یاری شتره نج شوێنه کانیان بۆ دیاری کراوه و ته نها بۆیان هه یه خۆیان قوربانی مه لیكه که یانه بکه ن، تاوه کو ته خت و تاجه که ی له ده ست نه دات . له چه شنی ئه م ئه حزابانه و مه لێك و سه ربازه کانی یاری شترنج ، له ڕۆژ هه ڵاتی ناوین زۆره . به رهه می ئه و جۆره حزبانه بۆ گه له که یان جگه له شه ڕو برسیتی و کاولکاری و دیارده دزێوو خرابه کان هیچ به رهه مێکی خۆش گوزه رانی و ئه من و ئاسایش وخۆش به ختیان نه بووه بۆ خه لکه که یان . گۆ ڕانکاری له ئه م هزره فکریه که له مۆراڵیکی قه بیله گه ریه و کڵتورێکی کۆنه خوازه وه سه ر چاوه ی گرتووه . ئه م دا هێنانی ده سه ڵاتگه ریه دواکه وتووه ئه گه ڕیته وه بۆ چه ند سه ده ی له مه و پێش وه کو یاری برید هه ر یه که و ته سمیلی ئه وه ی پێشی خۆی کردوه . جا بۆیه گۆ ڕان له ئه م سیاسه تی ئامانه تگه ریه له ئه م نا وچه یی ئێمه زۆر کارێکی سه خت و گرانه پێویستی به گه له کۆمه یه کی نوخبه وی جه ماوه ری هه یه . نوخبه و پێشه نگیکی بوێورو یه کگرتو که بتوانی خۆی ئاماده بکات بۆ به رنگاربوونه وه و ڕێکخستنی و وریا کردنه وه ی جه ماوه ر له ماف و داواکاری و واجباتیان له کۆمه لگا دا. دیاره عه قڵێتکی به ر ته سکی کۆڵانه کانی ئه حزابه ئستائیله کلاسیکانه ی له ئه مڕۆکه ی کوردستان ئه یانه وێت میلله تی کورد له ئه و کۆڵان ته سکه ی حزبه کانیان به خنکانیان ده ن، هه ر وه کو چۆن خۆیان گیریان کردوه له نیوانی ئه و کۆڵانه ته نگه به ره بۆ 17 ساڵه نه یان توانیوه تا قه هه نگا وێ بنێن به ره و گۆڕه پانه گشتی و شه قامه کانی ئه م وڵاته بێ شه نسه ی که پێی ده ڵێن کوردستان . خۆش به ختانه ئه مڕۆ به شی زۆری یه کێتیه کان کۆکن له سه ر ئه وه ی ئه بێت یه کێتی له ئه م تنگه به ریه دا ڕزگار بکرێت هه نگاوه کانی چڕکاته وه بۆ ناوه وی جه ماوه ر وه له نزیکیانه وه گێوی بۆ دواکاریه کانیان بگرێ و خۆی به گونجێنێ له گه ڵ ئاستی ڕۆشنبیری و بیرکردنه وه یان که ئه مڕۆکه ته وژمی ئه م پێشکه وتنه ی جیهان و کوردستانیشی گرتۆته وه. ئه م ململانی ئه مڕۆکه ی ناو یه کێتی که به کتله گه رێتی و تاقم و تاقمگه ری خۆی پێناسه کردوه له ناو جه ماوه ر دا ' وه لی له ئه سڵ دا ململانێه له نێوان دوو بیر کردنه وه ی جیاواز دا، بیرێکی پێ باشه یه کێتی پێش بڕکێی هاوشێوه یی هه ڵبژێرێ که بگونجی و ڕێک بێت له گه ڵ پێش بڕکێکانی ئه حزابه کانی تر واتا له سایی کردنه وه یان . زیاتر ڕۆشنتر یه کێتی بکه نه به برا شه ڕیکی پارتی هاو شێوه ی پارتی بێت له سیاسه ت وکارو چالاکی و بیرکردنه وه هه ڵس که وت دا له گه ڵ جه ماوه ردا. وا تا دوو جه سته و یه ک مێشک. هه ر بۆیه ڕه خنه گرتنوو ئۆپۆزسیون بوون به ئاژاوه گێڕو تێکدرو نانه وه ی دوو به رکی له نێوان یه کێتی و پارتی دا تاوانبار ئه که ن به ئه مه هه ڕه شانه یان ده می خه ڵکی کوردستانیان ته قه ڵ ڕێز کردوه . بێ گومان ئه و هه موو چه ند ساڵه پرۆڤه کردنه ی هێندی له پایه دارانی ناو د ه سه ڵاتی یه کێتی له پێناوی ئه وه دا بووه که یه کێتی بکه ن به حزبیکی بنه ماڵه یی تا وه کو له ژێر سایوو سێبه ری بنه ماڵه دا مانه وه ی پله و پایه کانیان گرنتی بکه ن . هه ر ئه م به شه' ئه مڕۆکه زیاترکێشه کانی ناو یه کێتیان ئاڵۆزکردوه و له پرۆڤه ی ئه وه دان له ناو یه کێتی دا که س بۆیی نه بێت نوزه یه کی نا ڕه زایی لێوه بێت' ئه گه ر هه ر یه کێکش هه بێت ئه وه به گێره شێون و سه رلێشێواو له ناو کیه کێتی دا دووری خه نه وه و تسفیی بکه ن. ئه میش تکتیکی ئه م تاقمه ییه بۆ دوورخستنه وه ی کادرو ئه ندامه دڵسۆزه کانی ناو یه کیتی نشتمان کوردستان. ڕیفۆرم و ڕه گ و ئه وانی ده ی ناو یه کێتی زاده ی ئه و هه موو هه ڵانیه که له ناو یه کێتی دا که ڵکه ی کردوه و په نگی خواردوه ئه وه تا' ڕۆژ له دوای ڕۆژ یه که یه که سه ر هه ڵده هێنێ ئه گه ر له کات و ساتی خۆیی دا ڕێگه چاره یان بۆ بدۆزایه ته وه ئه م پا شا گه ردانه ی ئه مڕۆ لێی نه ئه که وته وه. دیاره ده نگه پنگ خو ردوه کانی ناو یه کێتی به ته قینه وه یان به ده یان کادره وئه ندامه ی نا ڕازی له ئه و وه زوی یه کێتیان بۆ خۆیان ڕاکێشا هه رچه نده ئه و قیرانانه ی ناو یه کێتی به سه ر ئه م چوار کادره که به ناو ڕه گ وه خۆیانیان به یان کرد وه کو ئۆپه زسیون ساغ کرایه وه ' ئه گه ر ئه مانیش خوانیان به یان نه کردایه هه ر ئه م ته قینه وه یه ڕوویی ده دا' پێش وه ختیش چاوه ڕوان کرابوو بۆیه هه ر زوو مه ڵبه ندی ده روه یان برد ه وه بۆ کوردستان. لێره دا ئه پرسین کێن ئه وانه ی یه کێتیان به ره و ئفلیج بوون بردوه ؟ ئه وانه ن که دوای ڕیفورم و چاکسازی وگۆڕانکاری و نوێی بوونه وه ی یه کێتی ده که ن و ئه یانه وێ یه کێتی قورتاربکه ن له ژێر کۆنترۆڵی پیاوه کانی بنه ماڵه وده سه ڵاتی تاک ڕه وی و ها توون به ده ست نیشان کردنی سیاسه ته هه ڵو و سه قه ته کانی ناو یه کێتی ؟؟ یان ئه وانه ی که ئاماده ن له پێناوی مانه وه ی خۆیان وبه رژه وه ندیه کانیان یه کێتی ئیفلیج وله ت له تکه ن؟ . |