|
عومه‌ر فه‌تاح وه‌ک واجیهه‌یه‌کی زۆر قێزه‌وه‌نی جه‌لال ده‌بینرێت ..
Nov 06,2008 00:00
by
kurdistanNL
کادیرێکی یه‌کێتی.. ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و رێکخستنی و کارکردن له نێو حکومه‌تدا ، به‌تایبه‌تی دوای ده‌رکه‌وتنی کوتله و ده‌سته‌گه‌ریی، که به‌رهه‌می جه‌لال بووه و هیچ که‌سی دیکه ده‌ستی تێدانه‌بووه ، راستییه‌ک بۆ من وه‌ک کادیرێکی یه‌کێتی ماندوو له شاخ و له شار ئاشکرابوو ، لێره‌دا ده‌مه‌ویت بۆ ئێوه‌شی ئاشکرا بکه‌م.. جه‌لال له سه‌ر ناکۆکییه‌کانی نێو که‌سه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و بنکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌با ، به‌مانا هه‌موو پارت و رێکخستنه‌کان که بۆ ئازادی و دیموکراسی هه‌وڵیانداوه یا ده‌یده‌ن ، نێوماڵ رێکوپێکردن وه‌ک پرینسیپ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی خه‌بات له پێناو ئامانجه پیرۆزه‌کان ده‌بێته ناونیشانی پراکتیکی ئه‌و رێکخستنه ، که‌چی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێکخستنه‌کانی دنیاێی ، جه‌لال ناکۆکییه‌کان بۆ باڵاده‌ستبوونی خودی خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئامانجه پیرۆزه‌کانیش وه‌کو نه‌بوو ده‌بینێ. سیفه‌تێکه ره‌نگه له نێو هیچ دیکتاتۆریک بوونی نه‌بێت ، به‌لام له که‌سێتی جه‌لالدا به روونی ژیان ده‌کا. بۆ ئه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له نێو خودی یه‌کێتی به‌رده‌وام بێت په‌نا بۆ هۆکاری ده‌ره‌کیش ده‌با و به‌لایه‌وه گرنگ نابێت بۆ ملشکاندنی که‌سه‌کانی نێو یه‌کێتی په‌نا بۆ دوژمنه ته‌قلیدییه‌کانی یه‌کێتی و ته‌نانه‌ت دوژمنانی کوردیش ببات. به‌کورتی بۆ باڵاده‌ستبوونی و سه‌پاندنی فۆرمی دیکتاتۆریی له نێو یه‌کێتیدا ، بۆ به‌رهه‌مهێنانی ناکۆکیه‌کان سیاسه‌تێکی زۆر دۆگما و ناواقیعانه به‌ڕێوه ده‌با.. بۆیه هیچ سه‌یر نییه که ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له باشوری کوردستان له پله و پۆستی خۆی ببینێته‌وه و خۆی وه‌ک ترۆپکی ئامانجه‌کان ببینێت. بۆ به‌رده‌وامبوون له دورستکردنی ناکۆکییه‌کان تا خۆی له پۆپی ده‌سه‌ڵات ببینێته‌وه پێویستی به چه‌ند ئامرازێکی چه‌په‌ڵ و ناشه‌رعی هه‌یه که ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بوونی جه‌لال وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن که‌ڕامه‌ته‌وه نییه.. ئامرازه‌کان زۆرن هه‌ر له پشتبه‌ستن به ده‌زگا جاسووسییهکانی داگیرکارانی کوردستان تا ده‌گاته به‌ستنی هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری بارزانی و به‌کاربردنی مرۆڤه بچووک و بێ به‌هاکانی نێو یه‌کێتی ده‌دۆزێته‌وه ، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه‌مان دیاره عومه‌ر فه‌تاحه. عومه‌ر فه‌تاح له هه‌ر رێکخستنێک یا ده‌سه‌ڵاتێکی دنیاێی بوایه ده‌بوو وه‌ک که‌سێتییه‌کی نه‌خۆش چاوی لێبکرایه ، نه‌ک نوینه‌ری ده‌سه‌ڵاتیک بێت و هی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت که هیچ نه‌ماوه له کاولکاری و کوشتن وبریی له به‌رامبه‌ر باکار نه‌هاتبێت و ئازاری گه‌وره‌ی نه‌چێشتبێت. بێ به‌هایی و بێ روومه‌تی عومه‌ر وه‌ک نوێنه‌رێکی کتومتی سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ناکۆکییه‌کانی جه‌لال ، ده‌بینرێت. خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی له بوونی که‌سێتی عومه‌ر فه‌تاح وه‌ک کاره‌کته‌رێکی سه‌قه‌ت و بڕهودهر به ئازاره‌کانی ، یه‌کێتی نیشتمانی وه‌ک هێزیکی نه‌خۆش و بیئیراده و بێ هیوا ده‌بینێ. به مانایه‌کی دیکه خه‌لکی عومه‌ر فه‌تاح وه‌ک نوێنه‌رێکی ده‌سه‌ڵات له نێو یه‌کێتیدا چاو لێده‌که‌ن.. بۆیه یه‌کێتی له نێو خودی خۆیدا به پشتبه‌ستن به هۆکاره ناوخۆییه‌کان و ده‌ره‌کییه‌کان ، له کارلێكیکی چاره‌نوسسازدا تێده‌په‌ڕێ. ره‌نگه له‌ریزبه‌ندی هۆکاره ناوخۆییه‌کان، عومه‌ر وه‌ک کاره‌کته‌رێکی نێگه‌تیڤی به‌هێز خۆی نیشان بدات ، به‌ڵام هه‌مووی نییه، هۆکارگه‌لێکی دیکه له پاڵ بوونی ئه‌ودا هه‌یه. عومه‌ر وه‌ک پارێزه‌ری پارهپوولی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال کارده‌کا: جه‌لال وه‌ک پێشتر باسمان لێوه‌کرد ، یه‌کێتی به‌کارده‌بات بۆ مانه‌وه‌ی له ترۆپکی ده‌سه‌ڵات ، ئیمرۆ هێزی ماددیش کۆڵه‌گه‌ی به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتییه‌تی ، ئه‌مه راستییه‌که له غیابی عه‌قڵ و مه‌نتق و یاسا ، پاره به بناخه وه‌رده‌گیرێت. جه‌لال له رێگای کۆمپانیای نۆکان و ئیداره‌ی گشتی کۆنتڕۆڵی هه‌موو داهاته‌کان و سه‌رمایه‌گوزارییه‌کان ده‌کات ، سه‌رپه‌رشتی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌م یه‌که گرنگه دیاره هێرۆیه ..ئه‌و ده‌زانێت رۆژانه چه‌نده پاره ده‌رژێته سه‌ندوقی بنه‌ماڵه و چه‌ندیشی لێ خه‌رجده‌کرێت بۆ مه‌رامه‌کانیان که دیاره کۆکردنه‌وه و کرینی ویژدان یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کان که پاره‌ی تێدا خه‌رجده‌کرێت..له جیاتی لا کردنه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان یا چاره‌سه‌رکردنی وهبهرکهوتوانی چه‌کی کیمیاوی ، سه‌ره‌ک عه‌شیره‌ت و چه‌کدار و ماستاوچی به‌و پاره‌یه ده‌کڕن. هه‌رچی حکومه‌تیشه ، عومه‌ر فه‌تاح وه‌ک سه‌گێکی هار دانراوه به دیار ماڵێکه‌وه ، کێ بڕوات به ته‌نیشتییه‌وه پێی ده‌وه‌ڕێ.سه‌رباری هه‌ڵگرتنی سیفاتی وه‌ڕین به هه‌موو مرۆڤێک ، به‌رامبه‌ر به رێژه‌یه‌ک له پاره‌ی مۆڵدراو یا ته‌رخانکراو بۆ پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌کان له کۆتاییدا ، که جه‌لال بۆی سه‌رف ده‌کا ، وه‌فادار ده‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌و ماڵه!. چه‌ندی بوودجه بگه‌ڕێنیته‌وه له ئیداره‌ی یه‌کێتی ئه‌وه‌نده رێژه‌که‌ی بۆ دهچێتهسهرێ.. ئه‌مه رێکه‌وتنێکه له نێوان جه‌لال و عومه‌ر کراوه .باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و رێکه‌وتنه دیاره ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی عومه‌ره ده‌رهه‌ق به پڕۆژه‌کان و باری خزمه‌تگوزارییه‌کانی شاری سلێمانییه. خۆ ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌کیش ، کۆمپانیای نۆکان جێبهچیی نه‌کات ، نه‌ک هه‌ر ناهێڵێ ته‌واوبێت به‌ڵکو کۆمپانیاکه‌ش ئیفلاس پێده‌کا ، نمونه چه‌نده‌ها کۆمپانیا له شاری سڵێمانی ئیفلاسیان کردوو بار و بارگه‌یان بۆ به‌غدا و هه‌ولێر گواسته‌وه . جه‌لال له رێگای عومه‌ر فه‌تاحه‌وه گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ری به ژێرخانی ئابووری ئه‌وشاره دا.هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ش که حاڵی حازر به پێوه‌ن ، هه‌مووی یا زۆربه‌ی هی بنه‌ماڵه‌ن له رێگای گروپی کۆمپانیاکانی نۆکان جێبه‌جێ ده‌کرێت. نممونه زۆرن ناکرێت لێره ئاماژه به هه‌مووی یا هه‌ندێکی بده‌ین. که‌واته جه‌لال له ده‌ڤه‌ری کۆنترۆڵی یه‌کیتی روویه‌کی ناشیرن و قهبیحیی هه‌یه ، زۆر ناشرینتر له رووی قه‌بیح و قێزه‌وه‌نی به‌عسییه‌کانی ئه‌وێ رۆژێ . ئه‌م دیارده‌یه به رووهته ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ده‌بێته هۆکاری به‌خێراکردنی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانێکی رێشه‌یی له نێو یه‌کێتیدا ، که پێمانوایه نه ته‌مه‌نی و نه کاره‌کته‌ر ونه ئامرازه‌کانی ده‌ستی جه‌لال ده‌بنه رێگر بۆ تێهه‌ڵدانیان بۆ نێو زبڵدانی مێژوو ، له باشترین حاڵه‌تدا به‌دادگایی گه‌یاندنیان له دزینی ته‌مه‌نی 17 ساڵی شارێک یا ده‌ڤه‌رێک له دادگایه‌کی عادیلانه ده‌بێ زوو یا ده‌رنگ به سزایی خۆیان بگه‌ن . |