|
هه‌واڵه‌كانی هه‌فته‌ی كوردستانپۆست
Nov 05,2008 00:00
by
kurdistanpost
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره ئاماده‌ی ده‌كات نێچیر جاڕ به جه‌هه‌نه‌م! له ماوه‌ی پێشوودا كه سه‌رۆكی به‌ناو حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ وه‌رگرتنی بڕوانه‌مه‌ی ختوکه فه‌خریه‌كه‌ی، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا قسه‌وباس گه‌رم ده‌بێت كه نێوان كاك نێچیرو ئاماده‌بوانی كوردانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریكا، به ئاماده بوونی قوبادی جه‌لال تاڵه‌بانی. قسه‌و باس زۆر ده‌کرێت و پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كانیش زۆر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه . له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كاندا، نێچیر زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین و سووکایه‌تیپێکردن به کو‌رد، وه‌ڵامی ئاماده بوانی دده‌ایه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و پرسیارانه‌ی به دڵی سه‌رۆك و شه‌ریكه دزه‌كه‌ی قوباد نه‌بوون! له‌هه‌مووشیان خراپتر وه‌ڵامێکی یه‌کێک له ئاماده‌بووانی دایه‌وه، که ئه‌و پرسیاری له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وت و ئاودیوكردنی نه‌وتی ڕه‌ش، ئه‌و که‌سه وتیی: ده‌رهێنانی ئه‌و نه‌وته، بۆ پاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌کانمان خراپه و ده‌بێت بیر له نه‌وه‌ی داهاتوو بکرێته‌وه. نێچیر به تووڕه‌ییه‌وه، به جارێك سه‌نته‌ری قسه كردنی له‌ده‌ست دا، له وه‌ڵامدا وتیی: به‌ڵی ئێمه ئه‌و نه‌وته ده‌رده‌هێنین و ده‌یفرۆشین نه‌وه‌ی داهاتووش جاڕ به‌جه‌هه‌نه‌م ! دیاره نێچیر ئه‌م قسه‌یه‌ی له خۆیه‌وه نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر نه‌زانێت بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌چێته سه‌ر، خۆ باپیری ڕه‌حمه‌تیشی هه‌ر وای ده‌گووت، کاتێک ئاشبه‌تاڵی کرد، نه‌ک نه‌فره‌تی له نه‌وه‌ی کو‌رد کرد، که دوای خۆی چی لێبه‌سه‌ر دێت، به‌ڵکو نه‌فره‌ت و تفی له هه‌موو کوردیش کرد. ئیدریسی باوکیشی خۆ له باوکیی و له کوڕه‌که‌ی ئه‌گه‌ر زیاتری نه‌کردبێت، خۆ که‌متری نه‌کردووه، تا له ئێران بوو، ئه‌میش کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌کووشت و ده‌یناردن بۆ چه‌هه‌نه‌م، ئیتر بۆ نێچیر نه‌وه‌ی داهاتوو نانێرێ بۆ جه‌هه‌نه‌م؟ دیاره نێچیریش ئه‌و گیایه‌یه که له سه بنجی خۆی ده‌بێت بڕوێته‌وه. ئه‌وه با باسی کاک مه‌سعودی مامی نه‌که‌ین. په‌رله‌مانی کوردستان له به‌ر فره ژنی کاتی جگه‌ره کێشانیان نییه، لی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانیش ڕه‌به‌نه!
پارساڵ له‌كاتی هێرشه شوومه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی باشور و تێكشانی له‌سه‌ر ده‌ستی كیژ و كوڕه گه‌ر‌یلاكان، له‌و كاته ناسك و چاره‌نووس سازه‌دا، ئه‌ندامانی په‌له‌مان، به خه‌وتوویی خۆیان گرمۆڵه کردبوو، که خه‌به‌ریان بووه‌وه، هه‌ڵده‌له‌رزین و خۆیان سه‌رگه‌رمی مووچه زیادیی خۆیان كرد، هه‌روه‌ها شوقه‌ی نایاب و جوانیان وه‌رگرت، به دوایدا چه‌ند ڕۆژێكیشیان ته‌رخان كرد بۆ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره له شوێنه گشتیه‌كاندا، زوربه‌ی چاودێره سیاسیه‌كانی بازاڕی شێخه‌ڵای هه‌ولێر له‌و‌باوه‌ڕه دابوون، كه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان زوربه‌یان پیر و كه‌نه‌فتن، به دوكه‌ڵ ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بن وه‌ك چۆن به باسكردنی فایل و كۆنه جاش و كۆنه به‌عسی ته‌نگاو ده‌بن! كاتی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه زۆری له‌سه‌ر نووسرا، به‌ڵام ئه‌ندامه خۆڕاگركانی چایخانه‌كه‌ی هه‌ولێر، زۆر له‌وه گه‌وره ترن گوێ به‌و قسه و باسانه بده‌ن. چه‌ند ڕۆژێكیش له‌مه‌ر له‌هه‌مان ته‌مبه‌ڵخانه و گه‌لۆرخانه‌یه‌دا یاسایه‌كی پڕاو پڕ كۆنه‌په‌رستییان په‌سه‌ند كرد، كه هێرشێكی ڕاسته‌وخۆ بوو بۆ سه‌ر مافی ژنان. به‌و ده‌نگدانه‌ش سه‌لماندیان كه تا چه‌ند پێشكه‌وتوخواز و مۆدێرن و دیمو‌كراسین، به‌ڵام زۆر نمه‌كبه‌حه‌رام بوون ،به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكه به‌ڕێزه‌که‌ی په‌رله‌مان (كاك عه‌دنان موفتی) كه تا ئێستا ئه‌و نه‌گبه‌ته بێژن و ڕه‌به‌نه، ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامانه بیر له سه‌رۆكیان ناكه‌نه‌وه و خه‌مێكی لێناخۆن. به‌ڵام دیسان چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌مجاره عه‌دنان موفتی له‌م به‌زمه‌دا، ره‌نگه ناچار بکرێ تا ئه‌گه‌ر دوو سێ ژن نه‌هێنێ، ئه‌وا شه‌رم بیگرێ و ژنێک بهێنێ. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ . عه‌دنان موفتی بڕیاری داوه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه خۆی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكات، كه به‌ڕاستی موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه! گیرفانه دڕاوه‌کانی نێچیر و عومه‌ر فه‌تاح له کاتی کردنه‌وه‌ی یه‌کێک له سه‌نته‌ره گه‌وره‌کانی شاری هه‌ولێر، سه‌رۆکی حکوه‌مه‌ت و جێگره‌که‌ی ئاماده‌ی ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره بازرگانییه گه‌وره‌یه بوون، به‌م لاو ئه‌ولادا گووڕیان به خۆیان ئه‌دا و به‌ناو به‌شه‌کانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌دا ده‌ڕۆیشتن، قاته‌کانی کاک نێچر هه‌ر بۆ ڕیکلام کردن بۆ بازاڕه‌که‌ی که هه‌موو دونیا ده‌زانێ ئه‌م سه‌نته‌ره گه‌وره‌یه، چه‌ند ملیۆنییه، هه‌رپاره‌که‌ی کاک نێچیری پێدرا و ئه‌و پاره‌يه‌ی چه‌ند ساڵه خۆی و بنه‌ماڵه ماندوونه‌ناسه‌که‌ی بۆ کو‌رد، به‌ڕه‌نجی شان و ئاره‌قه‌ی گه‌رمی ناوچاوانی بنه‌ماڵه په‌یدای کردوه ، وه‌ک شیری دایک و گه‌زۆ و مازوو حه‌ڵاڵیانه.. به‌ڵی له‌کاتی هاتنه ده‌ره‌ی سه‌رۆک و جێگره‌که‌ی کاک عومه‌ر ویستی پاره‌که‌ی کاک نێچیر بدا، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ری نه‌گبه‌ت، ووتی: لێره وێر نییه هه‌ر‌که‌س ده‌بێ پاره‌ی خۆی بدا، کاک عومه‌ریش به‌پێکه‌نینه سه‌وزه‌خه‌نه‌یه‌که‌یه‌وه، به فه‌رمانبه‌ره‌که‌ی ووت گیرفانه‌که ی من و کاک نێچیر هه‌ریه‌کێکه. لێره‌دا خه‌ڵکی ده‌بێ بپرسێ: ئه‌گه‌ر ئێوه گیرفانه‌که‌تان یه‌که، ئه‌ی بۆچی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م کورده‌تان دا به‌کوشت، له پیناو گیرفانی گومرگی برایم خه‌لیلدا، ئێستاش وه‌ک برا به‌شتان کردووه له بچوکترین شته‌وه تا بودجه له سه‌دا حه‌ڤده‌که‌ی به‌غدا نقه‌تان لێوه نایه‌ت؟ |