|
کوردستان موڵکی مسعود بارزانی نیه تا بیبه‌خشێته داگیر که‌ران
Nov 05,2008 00:00
by
kurdistanpost
رفعت هه‌ڵه‌بجه‌یی: له‌وه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا هاتۆته عێراق و داگیری کردووه چه‌ندین جار‌و به‌شێوازی جیاواز ده‌سه‌ڵات ده‌ستاو ده‌ست کراوه‌و ده‌م وچاوه‌کان گۆڕاون، هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی کاتی یه‌وه هه‌تا مه‌جلیسی حوکم و هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م و هه‌ڵبژاردنی دووه‌م . ئه‌مه بێجگه له گۆڕینی سێ کابینه‌ی حکومه‌ت و سێ سه‌ره‌ك وه‌زیر که ئاخرینیان مالکی یه. که‌چی به‌داخه‌وه‌و سه‌د مه‌خابن ئه‌وه‌ی که نه‌گۆڕاوه‌و وه هه‌رگیز ناگۆڕێت ده‌سه‌ڵاتی کوردیه به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم. ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده له‌ناو میلله‌تی کورددا نه‌مرن و پیر بوون و مردنیان بۆ نییه. ئه‌مه‌ریکا که عێراقی داگیر کرد هه‌موو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌کانی وه‌کو یهکو به‌بێ جیاوازی ڕزگار کرد له‌ده‌ست زوڵم و سته‌می صدام که‌چی بارزانی واده‌زانێت ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر خاتری چاوی کاڵی کورد هاتووه ده‌یه‌وێت خێرمان پێ بکات مسعود بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌کی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی نیه وته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك که ئه‌و عه‌وداڵیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیه‌تی ئاماده‌یه هه‌موو کوردستان هه‌رزانفرۆش بکات و بیداته داگیر که‌ران به‌رامبه‌ر به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی خۆی ئه‌گینا نه مسعود بارزانی هێنده‌ی باوکی به‌هێزه‌و نه هێنده‌ی ئه‌ویش خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه که‌چی ئه‌مه‌ریکا له چاو تروسکاندنێکدا ئاشبه‌تاڵی پێ کرد. هیچ که‌س وه‌کو شیعه سودیان له ڕووخانی ڕژێمی عێراق و سه‌دام حسین وه‌رنه‌گرت، چونکه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌مین له‌عێراقدا که‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین ئه‌وه‌تا که مه‌رامه‌که‌یان هاته دی له پلان داناندان بۆ ده‌رکردنی ئه‌مه‌ریکاو خاڵ به‌خاڵی ڕیککه‌وتنه ئه‌منیه‌که‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریکا تاو‌و توێ ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه به‌ر چاوی جه‌ماوه‌رو به‌رله‌مان و مه‌رجه‌عه‌کانیان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی پشتی به کورده‌وه نهێشاوه و به‌رژه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌که‌ی له‌به‌ر چاو ناگرێت بێ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌ی خوێندبێته‌وه‌و بزانێت باسی چی ده‌کات ڕاسته‌وخۆ پێ ی قایل بوو ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له ساده‌یی و ساویلکه‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات ئه‌گینا هه‌ر هیچ نه‌بێت با ته‌نها خاڵێكی ڕێککه‌وتننامه‌که هه‌ڵوێسته‌یه‌کیان له‌سه‌ری هه‌بوایه با ئه‌مه‌ریکا بۆ ته‌نها جارێك پرسی پێ بکردنایه، له‌وه‌ش گاڵته‌جاڕی تر ئه‌وه‌یه بێ ئه‌وه‌ی پرس به میلله‌تی خۆی بکات و ڕاپرسیه‌کی جه‌ماوه‌ری بکات ڕاسته‌و خۆ بۆ موزایه‌ده کردن به سه‌ر سوننه‌و شیعه‌وه و دژایه‌تی کردنی هه‌ڵوێستی ئه‌وان ده‌ڵێت با ئه‌مه‌ریکا بێته کوردستان و بنکه‌ی سه‌ربازی دابنێت، که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه چونکه بنکه دانان و ڕێککه‌وتننامه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان به‌تایبه‌تی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی مه‌رکه‌زه نه وه‌ك هه‌رێمه‌کان . دواتر به‌چ مافێك ده‌سه‌ڵات ده‌دات به‌خۆی که له جیاتی گه‌لی کورد بڕیاری وا ده‌دات له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراقیش ڕازی بێت ده‌بێت له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ڕاپرسی بۆ بکرێت چونکه دانانی بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له کوردستان په یوههندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه هه‌یه ده‌بێت میلله‌ت ده‌نگی بۆ بدات نه‌وه‌ك مسعود بارزانی. چونکه جه‌ماوه‌ر ڕای جیاوازی هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر چاوی مه‌سعود بارزانی ئه‌مه‌ریکا دۆست و ڕزگار که‌ری کورده ئه‌وه له‌لای زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌و ڕایه پێچه‌وانه‌یه. ده‌کرێت بڵێنن ئه‌مه‌ریکا پاسه‌وانی سه‌رۆکی پارتیه‌و له هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که تیایاندا به‌رامبه‌ر به په‌که‌که‌و یه‌کێتی دۆڕا له مردن وتیا چوون ڕزگاری کرد بۆیه سه‌رۆکی پارتی ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه پاداشتی ئه‌مه‌ریکا بداته‌وه . به‌ڵام له‌به‌رچاوی زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری کورد ئه‌مه‌ریکا دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده زیندووترین به‌ڵگه‌ش ده‌ست گیر کردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵه ئۆجه‌لانه بۆ تورکی فاشیست و دژایه‌تی کردنی په‌که‌که‌و یارمه‌تی دانی هه‌واڵگری بۆ هێزه‌کانی تورکیا دژی گه‌ریلاکان و وڵات پارێزان. ئێمه‌ی کورد نه‌وه‌ك هه‌ر ڕازی نین به بنکه درووست کردنی ئه‌مه‌ریکا له کوردستان به‌ڵکو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌مه‌ریکای هاوپه‌یمانی تورکی فاشیستین تاوه‌کو ئه‌وڕۆژه‌یی که ده‌ست له دژایه‌تی کردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی گه‌لی کورد هه‌ڵده‌گرێت. |