|
هێمن هەورامی ئێستا رۆژنامەنوسە یان..،، سەندیكای رۆژنامەنوسان تكایە وەڵام؟؟
Nov 05,2008 00:00
by
kurdistanNL
نیهاد بەرواری : ئایا یاسای رۆژنامەنووسی كوردی رێگە ئەدات ئەندامێكی خۆی واز لە پیشەكەی بهێنێ و بێتە سیخور؟ ئەمرۆ پارەو پۆست و مەكانەتی هەزیل و رزیو هەموو شتێك بە مرۆڤ ئەكات و وا ئەكات قەڵەم و ویژدان و هەموو موقەدەساتێك بفرۆشێ، كورد گەلێكە قەت هیچی نابێ بە هیچ چونكە خودان قەڵەم و هزرڤانی چالاكڤان نیە، لێرەدا و بە بیانووی هەواڵە ووتارەكەی كوردستان پۆستەوە كە لەسەر ئەو هێمن ناوە نوسیبووی كە گوایە بە هاوكاری پاراستن هاتۆتە سلێمانی بۆ چاوەدێری رۆژنامەنوسان و مقەریان كردۆتەوە حەزمكرد منیش ئەم داتایانە بخەمە پێش چاوتان لەسەر هێمنی هەورامی تەنزیلات، ئەم قەڵەمە لەرزۆكە نەك نەیوێراوە تا هەنوكە ووشەیەك لەسەر پارتی و ناعەدالەتیەكانیان بڵێ، ووشەیەك لەسەر دزی و تاڵانی پارتی بڵێ، بەڵكو بیری چوو كە خۆی پێشتر رۆژنامەوان بووەو ئێستا لە چ شوێنێكی هەزیل و زاویەیەكی "مردوو"دا خەریكی چنینی تەون و تابووتە بۆ هاورێكانی، یان بۆ ئەوانەی كە بە باشی و پاكژی ئەنوسن، هەڵبەت لای ئێمە ئەو شوێنە مردووە رەنگە خۆی نەیگۆرێتەوە بە تاقی كیسراو رۆم، چونكە هێمن كە لە لیژنەی ناوچەی پارتی هەڵَەبجە ئەوەندە زەعیف و لەڕڕ بوو نەی ئەتوانی مونافەسەی ساڵحی حەمەزلەو حەمەتەقی و ئەحمەو بەڵخەیی و بەشارەتی بكات ئێستا چۆن ئەتوانێ رووبەرووی قەڵەمە جددیەكانی سلێمانی وەك بەختیار عەلی و رێبین و ئاراس فەتاح و دەیان كەناڵی باڵابەرزو موقەدەس بوەستێ؟ ئێستا ئەم كورە هەورامییە خۆی خزاندۆتە باوەشی خراپترین و ترسناكترین دەزگای تۆقێنەری بكوژی سۆران مامە حەمە، ئەو كورەی كە ئەندامی ناوچەی هەڵەبجەی پارتی بوو لە هەولێرو پارتیەكی ئاوارەبووی نەداربوو بە چ روویەكەوە دێتە سلێمانی و هەرەشە ئەكات لە پایتەختی روناكبیری، بەڵام رووی یەكێتی نیشتیمانی و ئاسایشەكەی رەش بێت كە رێگا ئەدەن ئەمانە "مقرات" بكەنەوە بۆ گیانی رۆژنامەنوسە ئەهلیەكان!! ئەو یەكێتیەی كە بانگەشەی سۆسیالدیموكرات و ئازادی قەڵەم ئەكات، هێمن كە كوری ئەحمەد تەنزیلاتیان پێ ئەووت و بە فێڵ و خۆڵكردنە چاڤی هەمی كەس ووتی من ئیستیقالەمدایە لە پارتی كەچی ئەم قسەیەی درۆیەكی "بحت" بوو، پێشتریش لە چالاكیە خوێندكاریەكان و سەردەمی شەری ناوخۆ ببویە كۆمۆنیست لە زانكۆی سلێمانی و ئەسڵەن باوەری بە بنەماڵەی بارزانی و پارتی و خواش نەمابوو" قوتابیانی زانكۆ شاهدی ئەم راستیەن" پاشان هەفتەگیەكیان بە ناڤی جەماوەر وەك رۆژنامەیەكی ئەهلی و بەناو ئازاد لەبەرانبەر هاووڵاتی دەركرد و بوویە جێگری سەرنوسەرو ئەگەرچی هەر بە گومان بوو لای خەڵكی كە كار بۆ كێ ئەكات و كێ تەزویدی ئەكات بە پارەو خەبەری گەرم و پۆلیسی و موخابەراتی، پاش 9ی نیسانیش لە دوای عەمەلیەی ئازادی عیراق بە قودرەتی پاراستن بویە موتەرجیم لای هاری شووتی بەرپرسی CPA دەسەڵاتی كاتی هاوپەیمانان لە كوردستان، ئەوەبوو هاری شووت ژنێكی هەولێریانی هێناو بوویە راوێژكاری براگەورە كاك نێچیرو CPA هەڵوەشایەوەو ئەم رۆژنامەنووسەش بوویە نێچیری پاراستن و ئێستا لە مەكتەب سەرۆكی پارتیەو ماوەیەكە بێدەنگەو لەگەڵ مەسرور بارزانی كوڕە مەرغوبەكەی بارزانی خەریكی كاری سیخوڕگەرییەو تێكەڵی بنەماڵەبووەو ئەوەی پەیامی رۆژنامەنووسی بێت لای ئەم هێمنە تەنها تەنزیلاتەو بەس، جا نازانم ئایا سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئاگای لەم كەین و بەینانەی هێمنی ئەندامیان هەیە؟ ئایا قانون سەحافەی كوردی رێگە ئەدات ئەندامێكی خۆی واز لە پیشەكەی بهێنێ و بێتە سیخوڕو دژی سەرەتاترین مەبادیئەكانی رۆژنامە بوەستێ؟ وەك چۆن وەستا حەسەنی بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانیش ئێستا ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانەو دەیان پیاوكوژو جەللادو ئاسایش و سیخوری دیكەش ئەندامن لەو سەندیكایەدا* ئایا هێمن ئەندامێتیەكەی لە سەندیكا چ لێ هاتییە ماوە یان دەولیەكەشیان بۆ تازە كردۆتەوە؟ بەداخەوە فێڵ لای ئەم كوڕە لە چڵەپۆپەدایەو بۆ مەتاعێكی دنیایی خۆی ئامادەیە دەیان نوكە قەڵەم بكاتە هەراج و ملی دەیان نوسەریش بشكێنێ و بە ترۆركردنی بداتن، سەندیكاش باهەر باوێشكی خۆی بدات، بەڵام رەنگە هێمن بێئاگابێت لە فێڵەكانی پارتی كە دەیان كەسی وەكو ئەویان كردۆتە سوتەمەنی بنەماڵەكەیان و ئەسڵەن سوكترین بونەوەر لای ئەوان هەورامییە ئینجا سۆڕانی بە نالە هەورامیشەوە كە لەوەتەی پارتی هەیە ئەو پارتییە كەچی تائێستا هیچ نییە، ئەوە جەوهەر نامیقیش نموزەجەكی زیندووە. * تێبینی ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئەوەی پێ گۆتم كە خەریكی كۆكردنەوەی ناوی ئەو رۆژنامەنوسانەیە كە لای ئەوان ئەندامی كاران و هەمانكات حیزبی و سەرۆك حیزب و ئاسایش و مولازم و نەقیب و پاراستن و زانیارین و بە فێڵ بوونەتە رۆژنامەنوس وەك هێمن هەورامی و دژوار فەیەق و م.عەبدوڵاو فارس نەورۆڵی پاراستنی لقی 4 و وەستا حەسەن و سالارعەزیزو كەریم سنجاری و سەرباز هەورامی و حەمەی حاجی مەحمود و دەیان ئاسایش و پیاوكوژی دیكە كە ئەم ناوەندەشیان بۆگەن و تاپۆكردووە كە هەندێكیان بە ناوی ترەوە ئەندامن وەك وەستا حەسەن، بە هیوام ئەو ناوانەتان بۆ وەرگرم و بۆتان بنێرم. |