|
له وه‌رامی به‌ڕێزێک به‌ناوی هه‌ولێریه‌ک
Nov 04,2008 00:00
by
kurdistanpost
بورهان هه‌ژار به‌رلین ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه که‌ده‌کاته، یه‌کی ئه‌م مانگه به‌ڕێزێکی ئازیز به‌ناوی( هه‌ولێریه‌ک )له‌ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆستدا ئاماژه‌ی به‌نوسینێکی به‌نده‌کردووه‌و باری سه‌رنجێکی ناحاڵیبوونی خۆی له‌مه‌ڕ نوسینه‌که‌ی پێشترم له‌سه‌ر( مامه‌و زه‌که‌ریای لۆتی )وه‌شان کردووه، به‌سانایی وێڕای له‌وه‌ی تۆمه‌تبارم ده‌کات به‌وه‌ی سوکایه‌تیم به‌هه‌ولێرییان کردگێ و ته‌نانه‌ت بۆنی ناوچه‌گه‌رییم لیدێت و بگره‌لێشمده‌خوازێت بێم داوای( لێبووردن له‌هه‌ولێرییه‌کان )بکه‌م وه‌کا ئه‌وه‌من بووبێتم که‌به‌درێژایی ساڵانی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی شه‌ڕی چه‌په‌ڵ ونه‌گریسی مه‌رگه‌ساتی کورد کوژی هاونیشتمانانی هه‌ولێرم به‌سزای مه‌رگ گه‌یاندبێ و تۆیی شارگه‌رییم له‌دژییان چاندبێت..!ئینجا سه‌ره‌تا ده‌خوازم به‌راشکاویی دوور له‌هیچ هه‌ڵچوونێک سه‌باره‌ت به‌و تێڕوانینه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌و ره‌ووینه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌ناحاڵییه‌ژیربه‌ند( لۆجیک )ییه‌ی لای چه‌که‌ره‌بووگێ، بڕه‌وێنمه‌وه به‌وه‌ی که‌من هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌گه‌ر خوێن و سه‌ری خۆشمی تیاچووبێت له‌هیچ هه‌ڵوێست و په‌یڤێکی خۆم په‌ژیوان نابمه‌وه‌و داوای لێبووردنیٍش له‌گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌م دنیایه‌ناکه‌م بگره‌به‌باوکی ده‌سه‌ڵاتی کوردیشه‌وه کاتێ‌که‌ده‌زانم سه‌د ده‌ر سه‌د‌هه‌ڵه‌م نه‌کردبێ و تۆمه‌تم بۆ دروستبکرێ ..! حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و ئازیزه‌که‌خۆی ناو ناوه(هه‌ولێریه‌ک )وله‌هه‌مانکاتدابه‌ناوی هه‌ولێرییانه‌وه‌هاتۆته‌مه‌یدان و سه‌رله‌به‌ری وان دیئاخفێ و بیئه‌وه‌ی به‌ئاشکرا خۆی به‌من و تێکڕای خوێنه‌ران بناسێنێ که‌ئه‌و له‌چ‌مینبه‌رێکی داکۆکیکار له‌مه‌سه‌له‌و باسێكی ره‌واببێژیدا دێته‌په‌یڤین..؟کامه‌یه‌ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی ئه‌ز به‌هه‌ولێرییانم کردگه‌وله‌کام دێڕدا ئاماژه‌م به‌تانه‌وته‌شه‌رو پلارکردووه‌ده‌رهه‌ق به‌هه‌ولێرییان نه‌ک خودی زه‌که‌ریا..؟!له‌کاتێکدا ئه‌ز به‌ماف و ره‌وای خۆمی ده‌زانم بێژم که‌ئه‌وپه‌ڕی نه‌نگیی و ناسه‌غڵه‌مییه‌بۆ سه‌رۆکێکی ئێڕاقی عروبه‌با کوردیش بێت و ناوی مام جه‌لالیش بێت، خاک و زه‌وی شاره‌که‌مان به‌که‌ماڵی پشووی خۆی له‌سه‌رگازه‌رای پشتی سه‌دانی وه‌ک من بگره‌وهه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دێریین و خه‌ڵکی شار ته‌خشان وپه‌خشان به‌سه‌ر که‌سێکی بازرگان وپه‌ره‌وه‌رده‌ی ده‌ستی میتی تورکی ئاواز و ستران تێکده‌ری کوردییدا بکات ..ئه‌ز هه‌رگیز ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم که‌ناهه‌قی ده‌رهه‌ق به‌هیچکه‌سێ بکرێ له‌هه‌ر باژێڕو ده‌ڤه‌رێکی ئه‌م کوردستانه‌دا بێت. ئه‌مان له‌کوێنده‌رێ ئه‌ز گوتوومه‌جا قه‌یچێکه‌با‌سه‌دان که‌سیتری سلێمانیان و که‌رکوکیان و کێ و کێ وهتد، له‌هه‌ولێرێ زه‌وییان بدرێتێ..؟!ئه‌وه‌ئاکامی ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی کورد بوو که‌له‌دوایی 31ئابی 1996 به‌سه‌ر ساباتی کورددا هات و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌هونده‌ریدا ئاواره‌کردو له‌که‌نده‌ڵان گیرییان خواردوو که‌وتنه‌به‌ر شاڵاوی تۆله‌ی ناردروست..بۆ که‌مبوون ئه‌وانه‌ی له‌شاری سلێمانی مال و حاڵ سامانیان هه‌ڕاج کرا به‌فه‌رمانی کۆسره‌ت ره‌سول له‌سلێمانی ده‌رکران و خانووه‌کانیان درا به‌و هه‌ولێرییانه‌ی له‌دووی وی که‌وتبوون..؟!ئێدی چ حیکمه‌تێکی تیدایه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش له‌هه‌ولێری ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا زه‌وییان وه‌رگرتبێ هه‌رچه‌نده‌ئه‌ز به‌شبه‌حالی خۆم خوازیار نیم ده‌رهه‌ق به‌و باسانه‌بدوێم، لێ ته‌نگ پێهه‌ڵچنین له‌ده‌مێکی ئه‌وهادا مایه‌ی خۆشنیهادی نیه‌که‌به‌ڕێزتان به‌وجۆره‌داخوازی ئه‌وه‌م لێبکه‌ن که‌داوای لێبووردن بکه‌م و به‌وشێوه‌یه‌تێگه‌یشتوویت که‌سووکایه‌تیم کردووه..دیاره‌شانازی کردن و خۆشه‌ویستیم له‌هه‌رکوردێکیتر زیاتر له‌هه‌مبه‌ر باژێڕه که‌م(سلێمانی ) مایه‌ی سه‌ربه‌رزیمه و له‌کانگای دڵمه‌وه، ێژم‌باوه‌ڕکه‌ن که‌کوردبوونی خۆم به‌گه‌وره‌یی و به‌رخوادنی سلێمانییه‌وه‌ته‌ماشاده‌که‌م وه‌ک کوردێکی ئه‌م نیشتمانه، چونکی وێڕای له‌وه‌ی ئه‌نگۆش باشزان ده‌که‌ن باژێڕی سلێمانی به‌بارتاقای ئه‌م 224 ساله‌ی دروستبوونی له‌سه‌رده‌ستی بابه‌نه‌کان و بنیاتنانی پێکهاته‌ی به‌ته‌ندروست و ته‌واوی راستینه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیه‌تی وه‌ک کورد نه‌ک پێکهاته‌یه‌کی تێکه‌ڵه‌وپێکه‌ڵه‌ی بێجگه‌کوردی وه‌ک زۆربه‌های باژێڕه‌کانیتری کوردستان..برای به‌ڕێزم دکاری پێـمبێژیت ئه‌ز له‌کوده‌رێ هه‌ولێرییانم به‌کورد هه‌ژمار نه‌کرده‌گه؟!وێڕای له‌وه‌ی تورکمان و کلدوئاشور ته‌ژیین‌له‌هه‌ولێردا، ئائه‌مه‌یه‌ده‌ڵێت مرۆڤ له‌خۆڕا سه‌ری سپی ده‌کرێتن..!کامه‌بۆنی ناوچه‌گه‌ریم په‌خشکردووه..؟!خۆزیا به‌س ته‌نێ شێوازی نوسینم به‌رێچکه‌و زاربه‌ندیم سلێمانی بوایه‌تا ئه‌وکاته‌بمزانیایه‌ئه‌وه‌چ کوردێکی هه‌ولێره‌یان ده‌ڤه‌ره‌کانیتر به‌و شێوازه‌ی به‌نده‌دکارێ بنوسێ تاکوته‌رایه‌ک نه‌بێت، که‌هیچ بوارێک به‌ته‌سکی ناوچه‌گه‌ری نه‌هێڵێته‌وه‌ئه‌گه‌ره‌کی ده‌شخوازیت ناوی ده‌یان نوسه‌ری هه‌ولێریت بۆ هه‌ژمار ده‌که‌م له‌شێوه‌زاری ده‌شتی هه‌ولێر بترازێ ناکارن وه‌ک به‌نده‌بنوسن..خۆزیا ئه‌وه‌نده‌ی من له‌سه‌ر هه‌ندێک هونه‌رمه‌ندی هه‌ولێرییانم له‌وه‌به‌ر نوسیگێ، نیو هه‌نده‌هه‌ولێری هه‌بووبێتن له‌سه‌ر سلێمانییانیان نوسیبێت..؟!رووپه‌لی دیرۆکی بارتاقای نزیکه‌ی 25 ساڵی له‌وه‌به‌رم له‌بواری ره‌خنه‌و رووپه‌لێک له‌دیرۆکی(هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ری شێوه‌کاری هاوچه‌رخی کوردی )راستینه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره .براله‌باپه‌له‌نه‌که‌ین له‌تۆمه‌تکردن و ناوزڕاندندا..هه‌رگیزاوهه‌رگیز ناخوازم هه‌رچی گه‌نده‌موویه‌ک هه‌س گه‌ر خه‌ڵکی شاره‌که‌شم بێت زیده‌ڕۆیی له‌هه‌مبه‌ر که‌سانیترا بکات..ئێدی جارێکی‌تر به‌راشکاوانه‌ده‌یڵێمه‌وه‌زێده‌ئازیز ئه‌ز ناشایسته‌ییم له‌هه‌مبه‌ر نه‌ک هه‌ولێرییان به‌ڵکه‌هیچ ده‌ڤه‌رێکی کوردستان نه‌کردووه‌جانه‌خاسمه‌چما داوای لێبووردنم لیده‌که‌یت..ئه‌وه‌من نیم، هه‌روا به‌سانایی ئه‌وه‌م به‌سه‌ردا قڵپبێته‌وه..هیوادارم جارێکی‌تر ئه‌وهابه‌دحاڵ نه‌ببت به‌درێژایی ته‌مه‌نیشم باجی کوردستانیه‌تی تێهزرینی خۆشم داوا و ده‌یده‌م چه‌پکه‌گوڵی پڕ رۆمه‌ت بۆ به‌ڕێزتان..له‌لام نه‌نگی نییه‌هه‌موو کوردێک به‌هه‌ولێریی بزانم لێ دڵنیابه‌هه‌موو هه‌ولێرییه‌ک به‌کورد نازانم، چونکی که‌هه‌ولێرییه‌ک هه‌بێتن خۆ به‌تورکمان ناسبکات یانژی به‌کلدوئاشور، ئێدی ئه‌وانه‌دانیشتووی هه‌ولێرن نه‌ک هه‌ولێری کورد.. |