لە بەهرۆز گەڵاڵی بۆ ماڵپەری كوردستان پۆست
Nov 04,2008 00:00 by kurdistanpost

بەهیوای خۆشی و شادیتانین .
بەڕێزان
لەماڵپەرەكەی ئێوە كەسێك، بێ ئەوەی ناوی خۆی بدات ، نوسینێكی جنێو ئامێزو پرلە بوختان و ئیتیهاماتی گەورەی داوەتە پاڵ ئێمە .گوایە لەسەر وتارێكی بەندە كە لەڕۆژی 2-11 لەكوردستانی نوێ لاپەرە 6 بڵاومكردۆتەوە.داواتان لێدەكەم ئەم نوسینەی ئێمەش لەماڵپەڕەكەتان بڵاوبكەنەوە ، سوپاستان دەكەم .
 بۆ ئەو كەسەی كەجورئەتت نیە تەنانەت ناوی خۆت بڵێی !
  لێرەدا نامەوێ  وەڵامی تۆ بدەمەوە.چونكە مادام ناوی خۆت نەداوە ،بەپێویستی نازانم وەڵامی ئەم جۆرە نوسینانە بەهیچ شێوەیەك بدرێتەوە. هەر ئەوەندە بەتۆش و ئەوانەشی كە  ئەوجۆرە ئیتیهامات و درۆو دەلەسانە دەهۆننەوە و هەوڵی ناوزڕاندنی تێكۆشەرانی گەلەكەمان دەكەن ، دەڵێم :
 یەكەم: ئەو كاتەی من پێشمەرگەبوم و لەشاخو كێوی كوردستان، هەرلەمنداڵییەوە شانبەشانی باوكم و كەسو كارم  لەدژی  ڕژێم و فاشیستەكانی بەغدا خەباتمان دەكرد و دەجەنگاین و لەسەركوردو كوردایەتی شەهیدمان دەداو ماڵمان دەسوتاو  بۆجنوبی عێراق دووساڵ و سێ ساڵ نەفی دەكراین! ئەوكات ئەی قارەمان ؟ جەنابتان   لەكوێ بوون؟
 دووەم : من تەحەدای تۆش و هەموو ئەوانەش دەكەم هەتا دونیا ماوە. ئەگەر ڕۆژی لە ڕۆژان بۆچركە ساتێكیش لەسەنگەری كوردایەتی دوركەوتبێتمەوە! تۆش و  هەر كەسێكی تریش شتێكتان لە سەر من هەیە؟ فەرموون (ئەمە ئەرز و ئەوەش گەز)!
 سێیەم: ئیتیهامی منت كردووە بە میتی تورك !
 كاكی جنێو فرۆش ئەو كاتەی كە من شانبەشانی پێشمەرگەكانی یەكێتیی لە دۆڵی هیران و نازەنین و سەرشاخی سەفین و سەری شیلانە بە (ئاربی چی) لە زنجیری دەبابەی توركمان  دەدا و پشتیوانیمان لە كوردی توركیا دەكرد و وەستابوین لەبەرانبەر تۆپ و تانك و فڕۆكەكانی تورك ؟ جەنابتان  ئەو كات لەكوێ  كوردایەتیتان دەكرد ؟پێم باشە واز بێنن لەم قسە پڕوپوچانەی كە خۆشتان باوەڕتان پێی نیە؟ من لە توركیا نوێنەری پاراستنی بەرژەوەندییەكانی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەرێمی كوردستانی عێراقم ! پانزە بیست ملیۆن كورد  لەم وڵاتە دەژی ؟ یەكێتی نیشتمانی و  كوردی توركیا دەتوانن كارەكانی من هەڵسەنگینن! نەوەك  دۆڕاوێكی وەك تۆ؟ من حەوت ساڵە لێرەم هەشت پەرتوكم نوسیوە؟
 پێم وایە ئەوەندە بەسە بۆ كەسێكی جنێوفرۆشی وەك تۆ كە جەسارەتی ئەوە ناكەیت  تەنانەت ناوی دروستی خۆت بنوسیت؟ ئەگەر من و كەسوكارەكەی منیش باش بناسیت  دڵنیام پەشیمان دەبیتەوە لە ئیتیهاماتەكانت! چونكە  ئەم جۆرە ئیتیهاماتانە قورسن؟ پێشم وا نیە دۆزینەوەی تۆ كارێكی  زۆر قورس بێت ؟
 بە برایانی كوردستانپۆستیش دەڵێم بە بەردەوامی لە ماڵپەرەكەتان دەنوسن مەكتەبی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنكەرە میت بەڕێوەی دەبا ؟ باشە ئێوە شەرم ناكەن لە خۆتان؟ ئێوە كێ هەڵدەخەڵەتینن؟ خۆتان یان خەڵك ؟ فەرموون داوەتتان دەكەم وەرن بۆ ئەنكەرە و مەكتەبەكەمان بە چاوی خۆتان  ببینن ؟ ئەمشتانەی نوسیوتانە هەمووی درۆ و دەلەسەیە . زۆر بەداخەوە ئێوە چ سودێك وەردەگرن لەم جۆرە نوسینانەتان؟

 لەگەڵ ڕێزماندا
بەهرۆز گەڵاڵی
نوێنەری ی ن ك لە ئەنكەرە

مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی لە ئەنقەرە , میت بەرێوەی ئەبا