نامەیەكی كراوە بوَ بەڕێز مەلا سعید سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
Nov 03,2008 00:00 by kurdistanNL

  دانیشتوانی دێی سەرقزڵ : 
 هەموو بەرپرسانی سنووری خانەقین و گەرمیان ئاگادارن لە وەزعی بی ئاوی گوندی سەرقزلً  بەلام بە هیمەتی بەپرسانی ئیداری گەرمیان و وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی هەرێم  توانرا دوو كارێز لە  بناری شاخی بێشكان. بەلام بە داخەوە ئەو دوكانیاوە لە لایەن كەسێكەوە دەستی بە سەردا گیراوە ناو براو ئیدعای ئەوە دەكات كە بەڕێز مەلا سعید موڵەتی داوە پێی كە ئاوی ئەو دوو كارێزە  وەكو كارێكی خێری بوَ گوندەكە رابكێشی . ئێمە پرسیارێ لە بەڕێز مەلا سعید دەكەین ئایا پرسیارت كردوە لە ئەنجومەن و خەڵكی دێكە بزانیت رەزامەندی نیشان دەدەن لە سەر ئەوەی مستەفا عزیزی تازە بەگزادە ئەو ئاوە راكێشێت یان نەْ؟ لە وەلامدا دەڵێم نەخێر جەنابی مەلا سعید بێ ئەوەی كەسێكی گوندەكە  ئاگادار بكاتەوە ئەم دووكانیاوەی  داوە بە كابرایەك كە بە تەزویر عقدی زەراعی كردووە لە سەر پارچەیەك زەوی ماڵی كویخا ڕەشیدی سەرقزڵی . وە ئەم كابرایە بێئەوەی پرس وڕا بە ئەنجومەن یان بە خەڵكی دێ بكات  دەستی گرتووە بە سەر ئەو  دوو كارێزەدا تەنانەت یەك ماڵ لە دێكە رازی نیە لێی . بوَیە بە پێوستی ئەزانم ئەم پرسیارە لە مەلا بكەم ئایا ئێوە ئەو كارێزەتان بوَ دێكە هەڵكەندووە  یان بوَ مستەفا بەگ . ئایا جەنابت وەكو كەسێكی یاسایی ئاو لە ناو زەوی لەوەڕگای گشتی (مرعى) هەڵبكەنێ هی خەڵكە یان هی زوَردارێك و كوَنە جاشی وەكو مستفا بەگە . حەزئەكەم پرسیارێكی تر لە جەنابت بكەم توَ   ساڵێك وەكو پارتیزان لە هەردەو دەشتی كاكی بە كاكی گەرمیاندا لە پیناوی ئازادیدا تێ دەكوَشایت كەچی ئێستا پشتیوانی لە كابرایەك دەكەیت و ئەتەوێ بیكەی بە كوێخا بە سەرمانەوە و ئازادی لە ئێمە زەوت بكەیت بوَیە داواكارم لیژنەیەك پێك بهێنیت وە پرسیار و راوێژ لە گەڵ ئەنجومەن و دانیشتوانی دیكە بكەیت بوَ ئەوەی كێشەكان بە ئاراستەی مەترسیدار نەروات و خەڵكیش هەست بكەن كە لە ولاتێك دەژین یاسا تیا سەروەرە!.