|
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ جه‌نابی وه‌زیری ڕۆشنبیریی
Nov 03,2008 00:00
by
kurdistanNL
باوکی زمناکۆ: جه‌نابی وه‌زیر دڵنیابه، دڵنیام له‌وه‌ی له پۆسته‌که‌تدا ده‌ستت له ده‌ستی که‌روێشک کورتتره، ته‌نها ئه‌و کاتانه ده‌ستت درێژه، که بگاته ده‌می ئه‌و نووسه‌ره‌ی ده‌یه‌وێت ده‌مدرێژی بکات، من تێتده‌گه‌م ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می ده‌مدرێژی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایله بۆگه‌نه‌کانی مێژوو نین، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می ڕه‌خنه و پلارگرتن نین، سه‌رده‌می ڕاستگووتن نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌رده‌مێکی زۆر ناسک و ئه‌زموونێکی تازه‌دا ده‌ژین، که هه‌موو شته‌کانی به ئێمه نامۆ‌و نوێن، به کورتییه‌که‌ی ئه‌زمونی ئێمه گۆمێکی مه‌نگه ژێره‌وه‌ی ده‌مێکه بۆگه‌نی کردووه، که‌چی هه‌ندێک نووسه‌ری نابه‌رپرس ده‌یانه‌وێت بیشه‌ڵه‌قێنن. هه‌روه‌ها تێده‌گه‌م ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می به خواوه‌ندکردنی سه‌رۆکه تا له ئاست دوژمنه‌کانماندا هه‌یبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌گینا به بێ سه‌رۆک ئێمه به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ده‌بینه پۆڕی خوراو، که‌چی هه‌ندێک ڕۆژنامه نووسی هه‌رزه ده‌یانه‌وێت له شکۆی سه‌رۆک که‌مبکه‌نه‌وه‌و ناوی بزڕێنن تا دڵی دوژمنه‌کانمان خۆش بکه‌ن. جه‌نابی وه‌زیر من له حاڵ و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه باش تێده‌گه‌م، بڕوا بکه کاتێک ده‌تبینم له‌به‌رده‌م سه‌رۆکدا ئه‌وه‌نده شه‌رمنیت، شه‌رمنتر له‌وه‌ی، که‌سه‌رۆک له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارێکی بیانی‌دا ده‌بینم کزه له‌جه‌رگمه‌وه دێت، سوێ ده‌چێته دڵمه‌وه، به‌ڵام بۆ تۆ‌و سه‌رۆک نا، به‌ڵکو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه داماوه ساویلکه‌یه هه‌موو پشت و په‌نایه‌کیان ئێوه‌ن، چاوی هیوایان له‌و کۆشکه‌یه سه‌رۆک و تۆ له‌به‌رده‌م ده‌رگاکه‌یدا چاوه‌ڕوانی جه‌نه‌راڵێکی سه‌ربازی ووڵاتێکی بێگانه ده‌که‌ن، په‌یامێکی توندی ووڵاته‌که‌ی بۆ هێناون، تووندتر له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێوه بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره ده‌مدرێژه نا به‌رپرسه‌کان. وه‌ک گووتم: من نامه‌وێت وه‌ک ئه‌و نووسه‌ره نابه‌رپرسانه‌ی دێن و ئه‌مڕۆ کای کۆن به با ده‌که‌ن، بکه‌ومه پلارگرتن، چونکه هه‌م لایه‌قی ئه‌و سوکایه‌تیی و ڕه‌خنه لێگرتنه نین هه‌م ئێوه شایسته ڕێزوخۆشه‌ویستین، ئه‌وه نییه ناهێڵن شه‌وێک پایته‌ختی ووڵات بێ جڕت و چه‌قه‌نه بێت، ئه‌و هه‌موو ئاهه‌نگ و گۆرانی و شادییه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بێ ئه‌مه‌گه ساز ده‌که‌ن و شه‌وی وا هه‌یه سه‌دان هه‌زار دۆلار خه‌رجییه‌تی، که‌چی هه‌ر پێنازانن و له گله‌یی و گازنده ناکه‌ون، ئه‌وه باسی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رلێشێواوه له‌خۆ گۆڕاوه‌ی هه‌نده‌ران مه‌که، "له‌ته‌ڕ ئه‌خۆن و له وشک ئه‌خه‌ون" و له‌و دووره‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له هیچ بێت له خۆیانه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌قورتێننه ناو مه‌سه‌له سیاسییه‌کان و ئامۆژگاری سه‌رۆک ده‌که‌ن، من تێده‌گه‌م ئێوه له‌به‌ر خاتری ئه‌وان ئه‌و حه‌وت هه‌شت ته‌له‌فزیۆنییه ئاسمانییه‌تان، که خه‌رجی مانگانه‌یان ملیۆنه‌ها دۆلاره داناوه تا خۆیان و نه‌وه‌کانیان له کولتور‌و نه‌ریتی باو باپیرانیان دانه‌بڕێن، ئاهه‌نگی وا هه‌یه هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌زم و شادییه‌کانی نیشتیمان بێبه‌ش نه‌بن، ئه‌وه باسی میوان و میوانداری و نیوه‌ڕۆخوان، ئێواره‌خوان، شه‌وخوان و به‌یانیخوانی ناو په‌رله‌مان و پالاسته‌کان هه‌رمه‌پرسن، که به‌ڕاستی بۆ هه‌موو لایه‌کتان ده‌رخست کورد چه‌ند میوان دۆست و سفره ده‌وڵه‌مه‌نده. جه‌نابی وه‌زیرهه‌موو لایه‌ک ئاگاداره، که ئێوه لیستێکی ملیۆنه‌ها دۆلاریتان بڵاوکرد‌ه‌وه، ئه‌مه ته‌نها تایبه‌ت بوو به هاوکاری گۆرانیبێژان، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک گۆرانیبێژی به‌رچاوته‌نگ و نمه‌ک به‌حه‌رام نکولییان لێکردو ڕێزی ئه‌و دڵسۆزییه‌ی به‌ڕێزتانییان پێ نه‌زانی، به‌ڵام ئێوه هیچ گوێتان به‌مسه‌له‌که نه‌داو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بانگهێشت و دروستکردنی ئه‌تمۆسفێر بۆ گۆرانیبێژان نه‌کا خه‌می نیشتیمان بێتاقه‌تیان بکات، چونکه بڕواتان به‌و فه‌لسه‌فه‌یه ده‌ڵێت: گه‌لی بێ هونه‌ر زوو ده‌مرێت و له‌ناو ده‌چێت و ئه‌و گه‌له‌ی هونه‌ری باڵای هه‌بێت ووڵاتیشی نه‌بێت له دونیادا جێگای تایبه‌تییان هه‌یه وه‌ک کاتالۆنی بێ ووڵات، ته‌نها به کولتوره‌که‌یان له جیهان ناسراوون... جه‌نابی وه‌زیر بمبوره درێژدادڕیم کرد و کاتێکی زێڕینی جه‌نابیشتانم به فیڕۆدا، ئێمه‌ی نووسه‌ر هه‌روا چه‌نه‌بازین و بۆ ئه‌وه‌ی شتێک بڵێین پێویستمان به هێنانه‌وه‌ی هه‌زاران حیکایه‌تی ڕاوه‌ڕێوییه. ماوه‌یه‌که هه‌ست ده‌که‌م خه‌ڵکانێک به‌زۆر خۆیانکردووه به ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو قسه‌ی زل زل ده‌که‌ن، دڵنیابه ئه‌مانه وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی تر ده‌ستێکی ده‌ره‌کی دوژمنکارانه‌یان له‌پشته‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئه‌زمونه جوانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌میشه وه‌ک نمونه‌یه‌کی باڵای ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت ناوی دێت له‌که‌دار بکه‌ن. جه‌نابی وه‌زیر من خۆم به‌م گوێچکانه‌ی خۆم گوێم لێ بوو سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی: "پێویسته هه‌موومان له‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه فێری شتی نوێ بین" ئه‌م قسه‌م له ئه‌وروپاییه‌کانیش به‌رگوێ که‌وتووه، جا من ده‌پرسم، تو خوا گوناح نییه ئێمه خاوه‌ن ئه‌زموونێکی ئاوا جوان و بێگه‌رد بین و که‌سانی به‌کرێگیراو بێن لێمان تێکده‌ن یان وێنه‌که‌مان له‌به‌رچاوی دۆست و دوژمن بشێوێنن و ناشیرینی بکه‌ن؟. بۆیه ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه ئێستا پیلانێکی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌زمونه به‌ڕێوه‌یه ئه‌مه‌ش به هه‌ندێک نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی به‌کرێگیراو ده‌کرێت، ئه‌وانه‌ی وه‌ک گووتم: قسه‌ی زل ده‌که‌ن، ئه‌وه‌شی ئه‌مڕۆ قسه‌ی زل بکات و بۆی بچێته سه‌ر ئه‌وا سبه‌ینێ په‌لاماری شتی زلیش ده‌دات... جه‌نابی وه‌زیر ده‌ڵێن: کۆمه‌ڵێک پیاوکوژ له سلێمانی ده‌سگیرکراون، که به نیازبوون سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین "ئه‌حمه‌د میره" هه‌ر له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا تیرۆر بکه‌ن ڕێک وڕاست وه‌ک سیناریۆکه‌ی "سۆران مامه حه‌مه"ی هاوڕێی و هاوپیشه‌ی به‌ڵام شوێنه‌که جیاوازه، کێ ده‌ڵێت: هه‌مان ده‌ست و هه‌مان که‌س نییه له‌پشتیانه‌وه، هیوادارم و وه‌ک ئه‌وه‌ی من جه‌نابیشتان بناسم هه‌روا ده‌که‌ن چۆن له‌مه‌سه‌له‌ی تیرۆرکردنی "سۆران مامه حه‌مه" چ خۆت وه‌ک وه‌زیرو چ حکومه‌ته‌که‌شتان خۆی لێ تێنه‌گه‌یاند له‌م مه‌سه‌له‌شدا هه‌روا بکه‌ن بێده‌نگ بن، ئه‌مانه کۆمه‌ڵه ڕۆژنامه‌نووسێکن قه‌ت ڕۆژێک قسه‌یه‌کی باشیان له‌سه‌رتان نه‌کردووه، گۆڤاره‌که‌یان لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه بکه‌ره‌وه جگه له ڕه‌خنه‌و پلارگرتن له ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌که‌تان و بوختانکردن به مێژووتان تاقه وشه‌یه‌ک چیه نایدۆزیته‌وه په‌سنی سه‌رۆک یان حکومه‌ت بکات، ئه‌ی ئه‌مانه وه‌ک دارکونکه‌ره هه‌میشه ده‌نوکیان له‌سه‌رسه‌رتانه بۆ تیرۆرکردن نه‌بێت بۆچی باشن!. جه‌نابی وه‌زیر وابزانم سه‌رم ئێشاندن بۆیه داوای لێبووردن ده‌که‌م، به‌ڵام بیرتان نه‌چێت وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییتان هه‌ر به بێده‌نگی بمێننه‌وه، هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێت ده‌ستی ئێوه له پشتی ئه‌م تیرۆرانه‌وه نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دۆخێکی وادا هه‌ر بێده‌نگی باشتره. 2.11.2008 سویسرا |