|
جه‌وانان ، له ناوه‌ڕاستی شاری سنه، چالاکی ڕێپێوانیان پێک هێنا
Nov 02,2008 00:00
by
kurdistanNL
رۆژهه‌ڵاتنیوز : لاوانی شاری سنه له دژی ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕێژیمی تورکیه، له سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی کورد له زیندانی تاکه‌که‌سی جه‌زیره‌ی ئیمڕالی، چالاکیه‌کیان به ڕێوه برد. نزیکه‌ی 100 جه‌وانی ئاپوچی شاری سنه، جارێکی تر و به ئامانجی خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئوجا‌لان چالاکیه‌کیان پێک هینا. جه‌وانان له شه‌قامی شه‌شم به‌همه‌ن، له ناوه‌ڕاستی شاری سنه، چالاکی ڕێپێوانیان پێک هێنا و به سه‌دان تراکت و بڵاکراوه‌یان له ناو خه‌ڵکدا بڵاو کرده‌وه. جه‌وانانی ئاپۆچی شاری سنه، به دانی درووشمه‌کانی ئازادیخوازانه‌ی خۆیان، پشتگیری و یه‌کبوونی خۆیان بو ئۆجه‌لان دووپات کرده‌وه و دا‌واشیان له جه‌وانانی شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان کرد که بێ هه‌ڵوێست نه‌مێنن و چالاکیه‌کانی خۆیان له پێناو ئازادی درێژه پێ بده‌ن. جه‌وانان هه‌روه‌ها دا‌واشیان کرد که له وڵامی ده‌ستپێشخه‌ری گه‌ل له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له دژی گوشاره‌کانی ئێران و تورکیا له سه‌ر کوردان و هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی کردن له ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان،له رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م حه‌فته‌یه، ده‌رگای دوکان و بازاڕه‌کانی خۆیان بگرن و نه‌چنه شوێنی کاره‌که‌یان. شایانی باسه که شه‌وی هه‌ینی ڕابڕدووش، جه‌وانانی ئاپۆچی شاری مه‌هاباد، له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره ، چالاکیه‌کیان پێک هێنا بوو. |