|
بۆبه‌هرۆز گه‌ڵاڵی منیش ده‌ڵێم ده‌ك درۆزن ڕوی ڕه‌ش بێت به جه‌نابتانیشه‌وه !
Nov 02,2008 00:00
by
kurdistanNL
درۆزن ناسێك: له ژماره 4714 ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كه له 02.11.2008 ده‌رچوه بابه‌تێكیان بڵاو كردۆته‌وه له لایه‌ن به‌هرۆزی گه‌ڵاڵی گه‌وره درۆزن ئاماده كراوه له‌ژێر ناوی ( به هۆی درۆ كردن دۆست په‌یدا نابێت)، به‌ڕاستی مانشێتی بابه‌ته‌كه زۆر جوانه‌و پڕ به پێستیه‌تی به‌ڵام نوسینی بابه‌تگه‌لهایه‌كی ئاوا نابێت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بنوسرێت كه سه‌ره‌تاپای ژیانی له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ كردن دروست بوبێت ، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی وردی ئه‌و نوسینه بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵ له دڵ بده‌ین و سه‌یری ناوی نوسه‌ر بكه‌ین ده‌زانین كه نوسه‌ره‌كه درۆزنێكی پڕۆفیشناڵه هه‌روه‌ك خۆی شێوه‌كانی درۆی ڕیزبه‌ند كردوه‌و دابه‌شی چوار جۆری كردون له هه‌ر به‌شێكدا وه‌سفی تایبه‌تی بۆ كه‌سی درۆزن كردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س بێنێت یان مه‌به‌ستێكی دیاری كراوی ڕاشكاوانه‌ی هه‌بێت، دیاره ته‌نها مه‌سه‌له‌ی درۆكردنی به خه‌یاڵدا هاتوه چونكه هێنده لای پیرۆزه به‌شه‌ووو به‌ڕۆژ له هزرو خه‌یاڵی ده‌رناچێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر مه‌بده‌ئی درۆ كردن په‌روه‌رده كراوه بۆیه هه‌رده‌م حه‌زی پێیه‌تی ،خۆشبه‌ختانه له‌هه‌ر چوار جۆره‌كه‌یدا جه‌نابیان به‌شی شێریان به‌ر كه‌وتوه ، دیاره خه‌ڵكانێك كه باسی شتێك بكه‌ن به‌خۆیان خزمه‌تێكی باڵا‌و ئه‌زمونێكی دورو درێژیان هه‌بێت له‌م بواره هه‌ڵبه‌ته زۆر جوان ده‌توانن لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و بیهۆننه‌وه، كورد وته‌نی دۆم بێت و كڵاش بۆ خۆی بچنێت ده‌بێ چۆنی بچنێت،خۆ شتێكی ئاشكرایه هه‌رچی ئه‌زمونێكی كه هه‌یه‌تی له‌بواری كڵاش چنیندا به‌كاری ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كڵاشێكی ڕێك و پێك دروست بكات و ناو بداته‌وه له‌نێو بازاڕی كڵاشفرۆشاندا ، به‌هرۆزی گه‌ڵاڵی باس له نه‌فس نزمی ده‌كات! كه خۆی نه‌فس نزمترین كه‌سه هه‌روه‌ك ده‌بینین چۆن بوه به خزمه‌تكارێكی زه‌لیلی به‌ر ده‌ستی میتی توركی، له‌وانه‌یه ئێستا شانازی به ووشه‌ی میتی توركیه‌وه بكات چونكه لای ئه‌و كارێكی زۆر پیرۆزه واده‌زانێت ئێستا خه‌ڵك حه‌سودی پێده‌بات شه‌وو ڕۆژ ده‌ست به دوعا وه‌ستاوه ده‌ڵێ خوایه له‌م قه‌راره‌ی ڕابگریت و لێم تێك نه‌ده‌یت یه‌كێتیش هه‌تا ماوه وه‌زعی له‌وه باشتر نه‌بێت نه‌وه‌ك منیان به‌بیر بێته‌وه‌و لێم تێك بچێت، منیش ده‌ڵێم مه‌ترسه جارێ هه‌تا كوتله‌و كوتله‌بازی هه‌بێت و مام جه‌لال مابێت تۆ هه‌روا ده‌مێنیته‌وه دوای ئه‌ویش خوا كه‌ریمه، وه‌ستای نه‌جاڕ بنوه به‌بێ خه‌م و خه‌یاڵ خودا یه‌كه‌و ده‌رگای هه‌زار ، گه‌ڵاڵی باسی درۆزنه‌كان ده‌كات گوایه ئه‌و به‌حه‌یا‌تی باوكی درۆی نه‌كردوه، من لێره‌وه سوێندی ئه‌ده‌م به مه‌رگی مامه كاردۆی گه‌ڵاڵی كه هه‌تا ئێستا كه‌س نازانێت گۆڕه‌كه‌ی له كوێیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ كه له سێداره درا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌درایه‌وه به خانه‌واده‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده جه‌وهه‌ر قه‌هاری برای پێچێك شاییشی بۆ سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ كرد كاتێك كه له گوندی دۆڵه به‌كره توانی دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی سه‌دام خۆی بگه‌یه‌نه‌ته ئه‌و ماڵه‌ی كه لێی دابه‌زیبوه به‌ڵام سه‌دامیش وه‌كو به‌هرۆز درۆی له‌گه‌ڵ كرد‌و دوای ئه‌وه‌ی وه‌عدی پێدا وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، ئه‌و كاردۆیه‌ی كه به‌هرۆزی برازای جاران لاف و گه‌زافی له‌سه‌ر خوێنی ئه‌و لێده‌دا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش بوو توانی خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌ندێ شوێن و هه‌ندێ كه‌سی ناسی و ئه‌وانیش گرنگیان پێدا له‌به‌ر خاتری پیرۆزی ناوی شه‌هیدان براده‌رانی سۆشیالیست ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانن، هه‌رچه‌نده كاردۆ گه‌ڵاڵی هیچ خه‌باتێكی ئاشكرای نه‌بوو له‌ڕیزی سۆشیالیسته‌كان به‌ڵام وا دیاره له‌كاتی خۆی له‌گه‌ل خوالێخۆشبوو عه‌لی هه‌ژار به یه‌كه‌وه له شار كاری رێكخستنیان كردبوو هه‌ربه‌یه‌كه‌وه‌ش له‌ناو بران وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌هرۆز ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌و ژنێكی ئه‌ندازیاری له‌و بنه‌ماڵه‌یه هێنا گوایه كاك به‌هر‌ۆزیش كۆلێجی ئه‌ندازیاری له نه‌مسا ته‌واو كردوه بۆیه ئه‌بێ ژنه‌كه‌شی هه‌ڵگری هه‌مان بڕوا نامه‌بێت كه ئه‌و هه‌یه‌تی تاكو پله‌ی ڕۆشنبیری و خوێنده‌واری له ئاستی جه‌نابیاندا بێت ، كه‌چی ئه‌و درۆزنه یه‌كه‌م كه‌س بوو درۆی له‌گه‌ڵ خوێنی مامه شه‌هیده‌كه‌ی كرد ئه‌وه‌بو هه‌روه‌ك له‌م دواییانه‌دا بۆمان ئاشكرا بوو ده‌ستی له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی عێراقی له ڤێنا تێكه‌ڵ كردبوو جاسوسی بۆ ده‌كردن له پێناو بڕێك پاره‌ی چڵكنی گڵاو، له‌كاتێكدا كه به‌هرۆز گه‌ڵاڵی هاته وڵاتی نه‌مسا له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری بوو سه‌ری له سیاسه‌ت ده‌رنه‌ده‌چو هیچ مه‌جبوری ئه‌وه نه‌بوو جاسوسی بۆ رژێم بكات، ئه‌و ته‌نها پێویستی به پاره‌و پوڵ هه‌بوو بۆیه خۆی خزانده نێو زه‌ڵكاوی خیانه‌ت ، ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ك خۆی وته‌نی درۆزنێكی پڕۆفیشیناڵ نه‌بوایه چۆن ده‌یتوانی فێڵ له‌و هه‌موو سه‌ركرده درۆزنانه بكات كه به‌رپرسن له ناو حیزبه‌كاندا ئێستا‌و له‌كاتی خۆشی‌دا ئاوا خۆی پێیاندا شۆڕ بكاته‌وه ئه‌وان له بواری درۆكردندا هه‌زاری وه‌ك به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ده‌به سه‌ر زێی بادینان و به تێنویه‌تی ده‌یهێننه‌وه،باشه چۆن توانی ئاوا شوێنی خۆی بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئاوا كڵاو بنێته سه‌ری مام جه‌لال ، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌ندێك خه‌ڵكی پاك و قاره‌مان كه ئه‌و ته‌عریفه ئه‌وان ناگرێته‌وه ،دیسان لێره‌وه سوێندی به‌هرۆز ئه‌ده‌م به گۆڕی ئه‌تاتورك كه ئێستا به‌هرۆز گه‌ڵاڵی بوه به پیاوی پیاوه‌كانی ئه‌و ، لێی ده‌پرسم ئایه جه‌نابت ده‌توانی به درۆ گه‌وره‌كانت دۆست بۆ یه‌كێتی نیستیمانی كوردستان په‌یدا بكه‌یت؟ له ڕێگای ئه‌و كاره ئا‌ست نزمانه‌ی كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌یت ، زۆر شه‌رمه بۆ پارتێكی خاوه‌ن خه‌باتی خوێناوی دژ به دوژمنانی گه‌لی كوردستانی وه‌ك یه‌كێتی له ئه‌نكه‌ره كه‌سێكی وه‌ك و به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری بێت له وڵاتێكی دژ به ووشه‌ی كورد‌و كوردستان ، ئاخر به‌درۆ نه‌وتراوه یه‌كێتی خاوه‌نی به‌هرۆز گه‌ڵاڵیه بۆیه حاڵی گه‌یشتوه به‌م حاڵه و پیرێژن وته‌نی كافریان پێ موسوڵمان ده‌بێت هێنده وه‌زعیان شپرزه‌یه ، به‌هرۆزی درۆزن ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ڕاست گۆیه فه‌رمو با بزانین خوێندنی چی ته‌واو كردوه له نه‌مسا ؟ با بزانین كاتێك له‌ویانه ده‌ژیا به چی كارێكه‌وه خه‌ریك بوو ؟ به‌هرۆزی گه‌ڵاڵی چۆن هاته‌وه هه‌ولێر دوای راپه‌ڕینی ١٩٩١؟ كاتێك كه حیزبی سۆسیالیست هه‌ڵوه‌شایه‌وه چه‌ند كه‌سی له گه‌ڵدا بوو ؟كێ بون ئه‌و‌یان گه‌یانده لای كاك كۆسره‌ت و مام جه‌لال ؟ بابزانین كاتێك كه ناویان له‌گه‌ڵ فایلداره‌كان ئاشكرا بوو چۆن توانیان قه‌ناعه‌ت به مام جه‌لال بێنن كه ئه‌وان جاسوس نه‌بون پاكانه‌یان بۆ خۆیان كرد؟ ئایه كه‌س ده‌توانێت درۆ له‌گه‌ل مام جه‌لال بكات ؟ ئایه ئێستا كاری به‌هرۆز چیه له توركیا؟ تۆبڵێی وه‌عدی به مام جه‌لال دابێت هێنده‌ی سه‌فین دزه‌یی پێبكرێت خزمه‌تی كه‌مالیسته‌كان بكات و نهێنیه‌كانی كوردستانیان بۆ به‌رێت!! ئایه ده‌توانێت ڕژێمی توركیا ڕازی بكات به تانك و فڕۆكه هێرش بكاته سه‌ر ناحه‌زانی یه‌كێتی نیشتیمانی و به‌سه‌دان كه‌سیان لێ بكوژێت ؟ ئه‌و گه‌له پرسیارانه پێویسته له‌لایه‌ن به‌هرۆز گه‌ڵاڵی درۆزنی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵام بدرێته‌وه یان ئه‌وه‌تا هه‌تا ماوه نابێ ناماقولی به‌رامبه‌ر نه‌فسی خۆی بكات چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سانی وه‌ك به‌هرۆز ده‌رگای درۆیان لێ دابخه‌یت خاوه‌نی هیچ سه‌روه‌ریه‌ك نامێننه‌وه، جه‌نابیان دیاره له‌بیری چوه كه به هۆی درۆ شاخداره‌كانیه‌وه پێگه‌یشتوه‌و له‌سه‌ر درۆش درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی ئه‌دات، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیش ناكه‌ن فه‌رمون له كاك سه‌عدی پیره بپرسین كه خۆی ده‌ڵێ من درۆزن نیم به‌ڵام درۆ زان و درۆزن ناسم، هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕی باوكت كاكه سه‌عدی ده زه‌حمه‌ت نه‌بێت وه‌سفێكی كاك به‌هرۆزی گه‌ڵاڵیمان بۆ بكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ باشی ده‌ناسی با خه‌ڵكی كوردستانیش ماهیه‌تی ئه‌و زاته بناسن كه ئێستا بوه به ده‌مڕاستی حزبی شه‌هیدان له توركیا، هه‌زار حه‌یف و مه‌خابن یه‌كێتی ئاوا به كز‌و لاوازی ده‌بینین . |