ئازاد جوندیانى دواجار گرنگە نەك ئەمڕوَ
Nov 02,2008 00:00 by kurdistanNL

 شەپوَڵ ناوپردانى :
  دلنیام ئەوەى روَژێك ئاگادارى رووداومێژووىناو یەكیتى بووبىَ ،پێویست بەوە ناكات كەسێكى تر تاریفى رابردوو بەسەرهات ورووداوەكانى بوَ بكات.چونكە ئەو جوَرە كەسانە خوَیان لەناو رووداوەكان ژیاون وخوێندنەوەى دەقیقیشیان بوَ بابەتەكانى دوێنىَ وئەمروَى سیاسەت وكارى حیزبى ورێكخراوەى كوردستان هەیە.بەلام بەداخەوە هەندىَ كەسى نەزان ولەبلەبان ودووروودروَزن وتەلەكەباز دەیانەوىَ خوَڵ بكەنە چاوى روناكبیروكادیروهاولاتیانى كوردستان بەگشتى وخەلكى حیزبى بەتایبەتى!لەناو ئەو كەسانەشدا بە وێنە (مەلابەختیاروجوندیانى)ین.هەموومان ئاگادارى رەوشى تازەى ناو یەكیتین،هەمووشمان دەزانین(كەر لە كوىَ كەوتووەو كوندە لە كوَى دڕاوە) وە بەهەمان شێوە دەزانین (فلان كەس چەن ....بە ...وەیە) بوَیە پێویست بەوە ناكات خەلكى وەك (مەلا وجوندیانى) چاوشاركێنێمان لەگەڵ بكەن ولەخشتەمان بەرن.ئەو دوو زاتە نابەرێزوناهوَشیارە دەیانەوىَ لەم روَژگارەدا (لەناوئاوى لێڵدا مەلەوانى بكەن) وئێمە مانانیش لە خوارەوەى رووبارەكە (ماسی گەورەیان بوَ بگرین)!بەلام( شوكر وشیارە مەحوى) ئەمروَ وەك جارى جاران نیە خەلك( وەرەقەى سپى )دەخوێنێتەوە بەبێئەوەى داوا لەكەسیتر بكات تا بوى شەرحبكرىَ. پێشتر لە لادێكاندا هەموو ئیعتمادێكى خوێندن وخوێندەوارى لەسەر (مەلا) بوو،مەلاكانیش چونكە تواناى تێگەیشتن وهوَشیاریان مەحدودبوو،بوَیە زوَرجار لەشێكردنەوەى نوسین وبابەتە نووسراوەكان دەكەوتنە هەڵەى گەورەوزەق!هەرلەبەر ئەوەشە تا ئێستاش ئەو كەسانەى ئێستا وەك كوَڵكە مەلاكانى زوو دەكونە ناو هەڵەى گەورەوزەقەوە دەخرێنە هەمان مەكان وپێناسەوە!
     ئەمڕوَ بەداخەوە (مەلاوجوندیانى ) وەك دوو (زوڕناژەنى)بەرلەشكر دەیانەوىَ خەلك چەواشەبكەن ولەخشتەیان بەرن، بەوى كىَ راستەوكێش ناراست؟كىَ لەسەر هەقەوكێش ناهەق؟ كىَ سەبەب كارى تێكدانى یەكیتى وئەزمونەكەیە؟كىَ بوَ بەرژەوەندى خودى وكێش بوَ مەسالحى گشتى تێدەكوَشىَ؟ئەگەر ئەوان راست دەكەن ودڵسوَزى حیزب ورێبازەكەیان وئەزمونەكەیانن من چەند پرسیارێكیان لێدەكەم هیوادارم بەخوَیان وەلام بدەنەوە نەك خەلكى تر راسپێرن بەناوى خوازراو بوَیان وەلام بدەنەوە یا بەدروَ بێنەوەلام؟!
 پرسیارەكانى تایبەت بە مەلا بەختیار:
 1-مەلا توَ پێش ئەوەى بێیتەوە ناویەكیتى (كە لەزەحمەتكێشان بوویت) یەك تاكە قاتت هەبوولەگەل جوتىَ پێلاوى پینەكراو!باشە ئەى ئێستا بوَ (كەهەموو جارێك بەفیزەوە) بوَمان باس دەكەى كە زیاترلە (100) قات وپێلاوقەمیس وگوَرەوى وجوزانم.......هەیە؟
 2-لەبیرتە هەموو جارێك كە لاى (مام جلال) یا ئیدارەى گشتى یا حكومەت یا رێكخراوە بیانیەكان( پارە) یا ئامێروكەلوپەلىَ وەك (سیارە ،كوَمپیوتەر،تاخم و....هد) وەردەگرت یەكسەر هەمووت گلدەداوەودەتوت:(ئەمەیان بوَخوَم وئەوەى توَشى دەخوَم)لەبیرتە (سىَ جار)ئوَتوَمبێلێكى خوَت بەو (پارانە) بە رێكخراوەكان فروَشت ؟جارێك بە خوێندكاران وجارێك بە ژنان وجارێكیش بەلاوان!!دواجار بەخشیت بە (...) ى تازە خێزانت!ئەویش دواجار فروَشتیەوە بە (رادیوَى مەدەنیەكەتان)!
 3-  ئەى ئەو جارانەت لەبیرە ، كە كچێكى جوان ودیار دەهاتە نێورێكخراوەكان بەتامەزروَیەوە بانگى لاى خوَت دەكردن ودەت ویست لەخشتەیان  بەرى  وەك (XXXXX....) ئەوانیدى؟ ئەم سىَ پرسیارە جارىَ بەسە،بائەوانى تر بوَ نوسینەكانى ترمان بمێنەوە.
 پرسیارەكانى تایبەت بە ئازاد جوندیانى:
 1-جوندیانى دەزانم باشت لەبیرە،لەدواى راپەرین ئاگرت لەماڵ هەڵنەدەكرا لەبەر نەبوونى وئیهمالبوونت لەیەكیتى!تەنانەت خزمە نزیكەكانى خوَشت هاموشوَیان نەدەكردى ولێت بێزاربوون ئەوەندەى داواى یارمەتى وپاڕانەوەبكەى.كەچى ئێستا لە هەموو شارەكان (ڤێلات) هەیە!لەهەموو شارەكان وشاروَچكەكان زەوى وخانوو مەتبەعەوكوَمپانیاوبەنزینخانەوكارگەى بڵوَك و....چوزانم.....هەیە.
 2-جوندیانى لەبیرتە؟كە جێگرى مەلا بەختاربووى لە رێكخراوەكان مەلا لەسەر دزى وبەدرەوشتى لەبەرامبەر سەدان كادیرى رێكخراوەكان پێى ووتى: بڕوَ دەرىَ من كەسى وەك توَى دزوداوێن پیسم ناوىَ جێگرمبىَ؟!!
 3- ئەى باشە لەبیرتە ؟كەبوویە سەرنووسەرى كوردستانى نوىَ (عادل مراد) لەسەر بردنەوەى (كەباب) بوَ ماڵەوەتان چیپێكردى؟!باپرسیارەكانى ترمان بوَ نوسینێكى تربىَ.
      باشە ئێوە كە ماهیەت وشەخسیەتان ئاوابىَ ؟بەچ رووێك قسە لەسەر ئایندەى یەكیتى ودڵسوَزى وغەمخوَرى دەكەن؟مەگەر هەر ئێوەنین بوَ تێكدانى یەكیتى ولەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندیەكانى خوَتان هەر روَژەى لە( ئاشێك باراش)ەكەتان لێدەكەن؟!.