وه ڵامێک بۆ هه ڵگورد ساڵه یی
Nov 02,2008 00:00 by kurdistanNL

   نه جمه دین به رزنجی / ئه ڵمانیا :
 ئەوانەى لە خیابانەكانى تەهران و ئەسفەهان و همدان تەورێزو ئەردەبیل و ساواو ئاراك، كاریان پیاسەو شۆخى و تەنانەت نەیانتوانى لە سەدا یەكیان خوێندنى ڕاهنمیایى (ناوەندى) بخوێنن، ئەوڕۆ بە ساختەو تەزویر یەكى یەك بڕۆانامەى لۆكى ساختەیان لە كوچەى عەرەب كە شۆێنى كارى ساختەكاریە، بە دەست گەیشتووە!
  مرۆ شەرم دەكا سەردانى كۆلێژى ئاداب زانكۆى سەڵاحەدین بكات، هەرچى لە سێو لێكەرەوەكانى نێو شارەكانى شمالى تەهرانە بە بڕۆانامەى ساختەوە گەیشتوونەتە، قۆناغى 3هەم و چوارهەمى بەشى زمانى كوردى!
 ئه وه به شێک له و نوسراوه یه که که سێک به ناوی هه ڵگورد ساڵه یی له کوردستانپۆستی به ڕێزدا بڵاوی کردبووه ، من کارم به سه ر قسه کانی ئه و که سه وه نییه که له سه ر کوردستان TV و به رپرسه کانی نووسیبوی ، به ڵام زۆرم به لاوه سته م بوو که له م  براده ره نه یه مه جواب و سه رم داخه مو و خامۆش بم ، هه رچه نده له و ئێرانه ی که ئه و هێنده به سووکی ناوی په نابه ره ئاواره کانی ده بات فێر ببوین که ( وه ڵامی نه زانان خامۆشییه ) لێ به باشم زانی کاک هه ڵگورد ساڵه یی ئاگادار بکه مه وه که ئه و په نابه رانه ی ئه و به سووکیو چروکی باسیان ده کات هه رکامێکیان خاوه نی ڕابردوویه کی پاکی پێشمه رگایه تیوو قوربانیدان بۆ شۆڕشوو ڕاپه ڕینه کانی کوردو کورستانن ،
 خاوه نی ساڵانیکی زۆر مه ینه تیوو ئاوراره یو ئۆردوگا نشینین و ئه وه ی به سه ر ئێمه دا هات که متر له ئه نفال نه بوو ته نیا کاتوو جێگا که ی جیاواز بوو ، جا ئه گه ر ئه مڕۆ ناوی ئه و په نابه رانه ی له کۆتایی 1974 وه ئاواره ی ئێران بووکه متر ده برێت له به ر ئه وه یه که جارێ کوردستان به قۆناغێکی به ر ته سکی حیزبایه تیدا تێده په ڕێت و له ڕۆژی خۆیدا ئه بێت یادیان لێ بکرێته وه و ڕێزیان لێ بگیرێت ، هه زاران په نابه ر له ‌غوربه توو بێکه سیوو بێ ده ره تانیدا مردن یا باشتر بڵێم شه هید بوونو شاهێده که شی گۆڕستانه کانی زێوه و شنۆو شاره کانی تری  ئێرانن ، ئه وانه ی ‌هه ڵگورد ساڵه یی به سوکیوو بێ ڕێزی ناویان ده بات که من خۆم یه کێکم له وانه که 34 ساڵه له باوه شی وڵاته که م بێ به شم  شه هیدانی زیندوون ، به ڵام چاوی زۆر که س  به رایی نایه ت سه یریان کاتوو ده میان له گۆ که وتوه باسیان بکه نوو یادێکیان لێ بکه نه وه ، ئه وانه ی ئه و به و وشه ناشیرینه داتاشراوه ی ( سێو لێکه ره وه ) شاره کانی شیمالی تاران ناویان ده بات که سانێکن غه ریبیوو دوره وڵاتییان له کۆیله تی بۆ به عس پێ باشتر بوو ، هه رچه نده وڵاتی ئێران هێنده به خێرو بێر بوو پێویستی نه ده کرد ئێمه کاری له و چه شنه بکه ین ، زۆر یه ک له ئێمه به هه زاران قوتابی دیپلۆمی ئاماده ییان ته واو کرد ، به سه دان که س چونه زانکۆ جۆراو جۆره کان ، زۆربه مان له کارخانه و پاڵاوگای نه وتو کارگه و ئیداره کانی ئێراندا کارمان ده کرد، زۆرمان کاری ئازادمان هه بوو ، زۆرمان خانوی خۆمانمان هه بوو ، زۆرمان ژنوو مناڵی ئێرانیمان هه بوو ، به ڵام ئه وه نه بووین که هه ڵگورد ساڵه یی باسی کردووین ، ڕاسته له ناوئێمه شدا مرۆڤی بێکاره  هه بوو ، به ڵام ئه وه ی ئه و ئێمه ی پێ پێناسه کردووه له ڕاست به دووره ، ڕاسته له کۆتایی هه شتاکانوو دوای ئاواره ییه که که سانێک ڕویان له ئێران کردبوو ده ره تانوو گوزه رانیان باش نه بوو وه ناچار بوون هه ندێک بۆ بژیوی ژیان له باخو کێڵگه کار بکه ن ، به ڵام خۆ کارکردن بۆ ژیان عه یب نییه وه ک ئه وه ی جه نابی هه ڵگورد ساڵه یی کردوویه تی به عه یبه بۆ بۆ ئاواره ی بی په نای هه ژارو هێمنی کورد.  له کۆتاییدا به هاووڵاتی  هه ڵگورد ساڵه یی که نازانم ناوه که ی به ڕاست هی خۆیه تی یا ناوی خوازراوه ڕاده گه یه نم  : په نجه کانی ده ست هه مووی له یه ک ناچن ، که س بۆی نییه به کۆمه ڵ باسی خه ڵک به گۆتره بکات ، مه گه ر که سانێک که به ئانقه ست و دوژمنی ئه و کاره بکه ن ، من ئه زانم حه تمه ن جه نابت دوژمن نییت ، به ڵام به نه زانی ئاش بۆ دوژمن ده گێڕی  ، من خۆم 34 ساڵه ئاواره م ، ئێستا 52 ساڵ ته مه نمه ، تا ئێستا ته نانه ت ناسنامه ی عێراقیشم نییه که س ئاگاشی له بارودۆخی ژیانم نییه ، قه ت خۆشیم له ژیانم نه دیوه ، به ڵام ئاما ده م هه تا ماوم هه ر په نابه ر بم بۆ خاتری کوردو کوردستان ، وه به په نابه ریش بمرم .