|
سیاسه‌ت دایکوبابی نییه، به‌س باپیره‌ی هه‌یه،
Nov 02,2008 00:00
by
kurdistanNL
کامه‌ران : له نوسینێکی کا‌ک سه‌ردار پشده‌ریدا که له سایته‌کاندا بڵاوی کردۆته‌وه داوا له مه‌سعود بارزانی ،سه‌رۆکی هه‌رێمی ئه‌ودیو دێگه‌ڵه ده‌کات، کوده‌تا بکات به‌سه‌ر حوکمه‌ته‌که‌ی مالیکی برای چاوڕه‌شیدا، به‌بڕوای من ئه‌م داوایه یان ئه‌م قسه‌یه له‌قسه‌ی که‌سانێک ده‌جێت که ته‌مانیان هه‌ڵکشابێت بۆ سه‌رو،120،ساڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که جارێکی‌تر دانیان ده‌رهاتبێته‌وه، لایان وایه هێشتا مه‌لیک ماوه، له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ به‌ساڵاجووان، جونکه ئه‌م قسه‌یه هه‌مووکه‌س نایکات ئه‌گه‌ر بیرکۆڵ نه‌بێت، یان چاویلکه‌ی زه‌ردی له چاو نه‌کردبێتو سه‌به‌ته‌که‌ی هێلکه‌ی دووزه‌ردێنه‌ی زه‌ردی تێدا نه‌بێت،بۆیه ئه‌م نوسین‌و بیرکردنه‌وه‌ی کا‌ک سه‌ردار زۆر هه‌ڵه‌یه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به چاویلکه‌ی زه‌رده‌وه بڕوانیته مه‌سعود ده‌بیته هاوڕای کا‌ک سه‌ردارو ده‌ڵێیت مه‌سعودی خزممان ده‌ره‌قه‌تی 10عه‌شره‌ت دێت ئه‌گه‌ر عه‌شره‌ته‌کان کورد بن،نه‌ک له خزمانی چاوڕه‌ش. له‌سه‌ر ئه‌م نوسینه‌ی کا‌ک سه‌ردار دوو به‌ڕێز جوابیانداوه‌ته‌وه،هه‌ر یه‌که‌یان به‌بیروو به‌بۆجونی خۆیان شیکاری نوسین‌و بۆجونه‌که‌ی کا‌ک سه‌رداریان کردووه، وه جارێکی تر کا‌ک سه‌ردار له نوسینێکیتردا جوابی ئه‌و دوو براده‌ره ده‌داته‌وه‌و به‌رگری له بیروڕای خۆی ده‌کات ،به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌جیاتی بیروڕاکه‌ی ڕاستکاته‌وه لارترو خراپتری ده‌کات،وه‌ک په‌نده کوردیه‌که ده‌ڵێت{جاکی مه‌که باخراپ نه‌بێت}.. کا‌ک سه‌ردار ده‌فه‌رموێت من هه‌وڵده‌ده‌م خه‌ڵک وه‌خه‌به‌ر بکه‌مه‌وه،به‌ڕاستی وایه له‌پرخه‌ی خه‌وی به‌ڕێزت هه‌موو به‌خه‌به‌رین وه‌خه‌وو له‌جاوی کا‌ک مه‌سعودیش زڕاوه‌و تۆراوه بۆیه په‌نا بۆ حه‌پی خه‌و ده‌بات. کا‌ک سه‌ردار ده‌نوسێت سیاسه‌ت باوک‌و دایکی نیه وایه،به‌ڵام باپیری هه‌یه، ئه‌وه‌نیه خه‌ڵی واهه‌یه له‌درگای یه‌که‌م پاسپۆرو فیزه‌ی به‌عسی ده‌ده‌نێ، له پایته‌ختی بعسه‌وه له‌درگای دووه‌مه‌وه ده‌جێته مه‌تارو به ته‌یاره‌ی به‌عس هه‌ڵده‌فڕێت له فه‌ڕه‌نسا ده‌نیشێته‌وه، له‌ده‌رگای سێیه‌م ده‌چێته سه‌فاره‌تی ئه‌وسای به‌عسو قاوه‌ی بۆداده‌نێن،له‌ده‌رگای چواره‌م دێته ده‌ره‌وه‌و ده‌رگاکه‌شی دانه‌خست، ئێستاش بۆته جیفارای کورده‌واری به‌س به‌ده‌م، وه کڵاشی دۆمی له‌پێده‌کات،ڕانکوجۆخه له‌به‌رده‌کات،مشکیو چامانه ده‌به‌ستێت،گووێ له سرودی ئه‌یڕه‌قیب ده‌گرێت،به‌ڵام پاساو بۆ 31ئاب دێنێته‌وه ڕاوایه‌تی پێده‌به‌جشێت، کا‌ک سه‌ردار ده‌فه‌رموێت له 31ئاب ئه‌مه‌ریکا ئاگای له‌هاتنی له‌شکری ئه‌نفال هه‌بووه بۆ هه‌ولێر به‌لام بێده‌نگ بووه له‌به‌ر ده‌رکردنی پاسدار له کوردستاندا،،دوو پرسیار له کا‌ک سه‌ردار،له31ئاب جه‌ند پاسدار کوشران ؟؟جه‌ند ته‌رمی پاسدار له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا به‌جێمان؟ کا‌ک مه‌سعود پێشنیارێکی کا‌ک سه‌رداری دوباره کردۆته‌وه که‌ده‌ڵێت کورد میوانداری مانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له‌کوردستاندا ،واته کا‌ک مه‌سعود بیر‌و بۆجونو پێشنیاره‌که‌ی کا‌ک سه‌رداری دزیوه. پرسیشی پێنه‌کردووه،نازانم کا‌ک سه‌ردار ده‌جێته دادگا بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یان نا؟؟ کا‌ک سه‌ردار به‌و دوو براده‌ره ده‌ڵێت واتێمه‌گه‌ن من دیفاع له کا‌ک مه‌سعود ده‌که‌م ، من ده‌ڵێم ئه‌ی ڕه‌وایدان به31ئاب یانی جیی؟ کا‌ک سه‌ردار دڵت به‌مانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له کوردستاندا زۆر خۆشه؟؟ جۆن له به‌ر جاوی ئه‌مه‌ریکا له 31ئاب له‌شکری به‌عسیه‌کان هاتنه‌وه هه‌ولێرو بێده‌نگ بون وه‌ک به‌ڕێزت ده‌فه‌رمویت،وه ئێستاش به هاوکاری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژانه له{ پ.ک.ک} ده‌درێت گونده‌کانی کوردستان وێران ده‌کرێن. ڕه‌زو باخه‌کانی گونده‌کانی قه‌ندیل ژه‌هراوی ده‌کرێن. دڵنیابه سبه‌ینێش به‌هاوکاری ئه‌مه‌ریکا. له‌شکری برا عه‌ره‌به چاو ڕه‌شه‌کانمان دێنه‌وه کوردستان،، بێقه‌زابیت کا‌ک سه‌ردار ئه‌م پێشنیاره جیبو کردت. هیوادارم له داهاتودا پێشنیاری به‌سود پێشکه‌ش بکه‌یتو که‌س لێت نه‌دزێت . |