گه‌وره‌ترین دزی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کوردستان تیڤی کۆنتڕۆل کردووه‌!.
Nov 02,2008 00:00 by kurdistanNL

دلێر محەمەد عیسا بارزانى، لە بەڕێوەبەرى كارگێرى و دارایى وە، بۆ  گەورەترین دزو بازرگانى نێو كەناڵى ئاسمانى كوردستانى پارتى.
 هەڵگورد ساڵەیى:
 قەیرانێكى وەیشوومە بەرۆكى میدیاى كوردى و لە نێو ئەوانیشدا، كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى پارتى گرتۆتەوە، هەمووشى لە دەورانى خۆدەوڵەمەند كردن و دزى و گەندەڵى و بازرگانێتى، بەڕێوەبەران و بەرپرسانى كەناڵەكان زیاتر ئەو وەیشوومەیەیان وەك بەكتریایەكى كوشندە تووش هاتوون..
 ئەوانەى زیاتر تووشى وەیشوومەى دزیى و بازرگانێتى لە نێو كەناڵەكانى پارتى بوون، مرۆگەلێكن، یا ڕۆژنامەنوس نین و نەبوون، یا قۆناغى ڕۆژنامەنووسیان تێپەڕاندووەو بوونەتە بەرپرسى پلەیەكى گەندەڵى نێو كایەى ڕاگەیاندن...
 دلێر محەمەد عیسا بارزانى، كە یەكێكە لەو بارزانیانەى فەقەت، باوكى لە دەورانى مەلا مستەفا پێشمەرگە بووە، هەر بە خاتر جەمى ئەو حسابە، بە نامەى سیداد بارزانى زیاتر لە 9 ساڵە وەك بەڕێوەبەرى كارگێرى و دارایى كەناڵى ئاسمانى كوردستان بە كورسى پارە دزین و گەندەڵى و بازرگانێتى نووساوە!
 خودان ئەم خەسڵەتانەیە و نەخوێندەوار، ئەوەندە خولیاى خانم بازی و شۆخى و گەشت و بازرگانێتی یە، نیو دەقە لە كارى هونەرى و ڕۆژنامەوانى و ڕاگەیاندن بێخەبەرە!
 وەلىَ هەر لەبەر ئەوەى بارزانیەو خودان نامەى سیدادەو بارز بارزانیە، زۆر جار حساب بۆ ئیمزاكانى كاروان ئاكرێى ناكات، نەك هەر ئەمە، بەڵكو هەرچى بۆ كارمەندانى ئەو كەناڵە خاس بێ ئەو پێى خراپەو، كارى خراپى لەسەر دەكا، وە چەشنێك دژایەتى سۆرانیەكان دەكا، تا ئەوڕۆ لە 600 كارمەندى ئەو كەناڵە 130 كارمەندى سۆرانى لەو كەناڵە دەركراون، بە حەدێك موچەكانیان و پاداشتەكانیشیان لەلایەن دلێرى دزو گەندەڵى نێو بارزانیەكانەوە خوراوە..
 ئێستا لە كەناڵى كوردستان تیفى سۆرانیەكان پلە سێن و ، هەولێریەكان پلە 2 و بادینى و بارزانیەكان، ئەوانەى بە فارسى و بادینى قسە دەكەن، پلە 1 یەكن!!
 بۆحۆم لە یەكەمین كارمەندى ئەو دەزگایە بووم، 1998 كە دامەزرا، گۆڵبژێرى ناو كەناڵى گوڵان وسەرۆ قادر بووم، وەلىَ تەمەنى درێژمان تەنها 3 ساڵ بوو، چونكە بۆ ئەوەى جێگاى منداڵە بادینیانەككان بكەنەوە، ئەوانەى لە خیابانەكانى تەهران و ئەسفەهان و همدان تەورێزو ئەردەبیل و ساواو ئاراك، كاریان پیاسەو شۆخى و تەنانەت نەیانتوانى لە سەدا یەكیان خوێندنى ڕاهنمیایى (ناوەندى) بخوێنن، ئەوڕۆ بە ساختەو تەزویر یەكى یەك بڕۆانامەى لۆكى ساختەیان لە كوچەى عەرەب كە شۆێنى كارى ساختەكاریە، بە دەست گەیشتووە!
 مرۆ شەرم دەكا سەردانى كۆلێژى ئاداب زانكۆى سەڵاحەدین بكات، هەرچى لە سێو لێكەرەوەكانى نێو شارەكانى شمالى تەهرانە بە بڕۆانامەى ساختەوە گەیشتوونەتە، قۆناغى 3هەم و چوارهەمى بەشى زمانى كوردى!
 جا دلێر محەمەد عیسا بە نەخوێندەواریەى خۆى یەك بڕوانامەى تەزویرى بە یەك ڕۆژ لە تەهرانەوە بە دەست گەیشتووە!
 دلێر بارزانى بە چەشن گەلێك لەسەر كورسى دەوارى خۆى بادەدات، دەڵى ئەو بۆ یەكەمینجار تەلەفزێۆنى هێناوەتە دونیاوە، كاتىَ لەگەڵ ئێمە بوو، نەیدەزانى چاكەت و پانترۆڵیش لەبەر بكا، تا شەش مانگیش بە كالەى ئەدیداسەوە دەوامى دەكرد، ئەوە باسى ناتەنسقى لە جل و بەرگەكەى مەكە!
 ئێستا ئەو دلێرە خاوەنى 3 خانوویە لە سەلاحەدین و شەقڵاوەو دهۆك و 4 فێلاى لە گوندى ئینگلیزى و شارى خەونەكان و عەینكاوەى مەسیحیەكانە.. هەروەها لە دوو كۆمپانیاى هێنانى سەیارەدا پشكى هیەو، لە كاتى پڕۆسەى ئازادى دلێر بارزانى بە پێى وتەكانى كەژاڵ و عەگید ولوقمان خۆشناو 300 سەیارەى لە بەغدادەوە هێناوەتە هەولێر بۆ فرۆشتن، كە زۆربەیان خەڵكى سفیلیان تیا كوژراوەو، دەیان منداڵیان لە دواى خۆیان بە هەتیمى جێ هێشتووە، جارێكیان سەگڤان بە دلێرى گۆتبوو: گوناهێكى مەزنە، ئەو سەیارانە دێننە كوردستان! دلێر عیسا بارزانى لەوەڵامدا گۆتبووى: ئەوان بارزانیەكانیان ئەنفالكردووە!
 سەگڤانیش گۆتبووى: جا چ جیاوازیەك لە نێوان تۆیەكى بارزانى و عەرەبێكى بەعسیدا هەیە، كە كوردیان شەهید كردووە!
 دلێر بەوەشەوە ناوەستێت، تەواوى میزانیەى كەناڵى ئاسمانى كوردستان، بە ئارەزووى خۆى سەرف دەكا، زۆر جار نامەى كاروان ئاكرێىیش ناخوێنێتەوە! داهاتى ئەو كەناڵە تەنانەت كاروانیش نازانێت چۆن سەرف دەكرێت؟!
 هەفتەى ڕابردوو، ملازمێكى ئاسایش لەسەر ئاشكرا كردنى نهێنێكى دلێر بارزانى لە فرۆكەخانەى هەولێر دەركرا! باسى لە هێنانى 12 كیلۆ ئەڵماس و 30 كیلۆ گرام لە زێرى كردبوو، كە بۆ دلێر عیسا بارزانى لە ئیماراتەوە هاێنابوویانە هەولێر!
 شەوانى ڕابواردن و خۆشى و كارە سێكسیەكانى دلێر بارزانى 800__1000 دۆلارەو، ژوورى تایبەتى حیجزكراوى بەردەوامى لە هۆتێل خانزادو شیراتۆن هەیە!
 ئەمە ڕەفتارى بەڕێوەبەرە، یا دزى و بازرگانێكى تازە پێگەیشتوو!
 مەسعود بارزانى زۆرجار وەها وەسفى كەناڵى ئاسمانى كوردستان دەكا، كە كەناڵێكى نەتەوەیى و كوردایەتى و ڕێبازى بارزانى یە، نەیزانیوە كەناڵى گەندەڵبازان و سێكس بازانى منداڵە بارزانى و بادینانیەكانە....  ڕۆژنەبوو یونس حەمەكاكەو كامیل فەخرەدین و ئەرسەلان دەروێش ، باسى نەخوێندەوارى و جاهیلى دزى و گەندەڵیەكانى دلێر بارزانی بەڕێوەبەرى كارگێڕى و دارایى كەناڵى ئاسمانیان نەكردبىَ، تا ڕۆژىَ كامیل فەخرەدین گۆتبوى: تكا دەكەم ئیتر باسى دلێر مەكەن، ماڵى بارزانى مەناعەتیان نیە، لەسەر خوێڕیترین پیاوى  ناو بارزانیەكان هەموومان نەك دەربكەن، بەڵكو بۆ زیندانە ڕەشەكەى ئاكرێى مان ڕەوانە بكەن، تازە ئێمە سۆرانین و ئەوانیش بازرانى و بادینانى! ئیتر لەو كاتەوە، كامیل فەخرەدین هەولى داوە خۆى لەگەڵ بادینى و بارزانیەكان بگونجێنىَ، بەوەى بە هەموویان دەڵىَ ئەز بچوك و ئێوە مەزن!