خەتى گشتى مامە بۆ لەم كاتەدا زۆرینە و كەمینەیان هێنایە بەر باس ؟
Nov 01,2008 00:00 by kurdistanNL

 ئارا مى خوێندكاران :

 لە دوایى توند بونەوەى ناكۆكی باڵەكانى ناو یەكێتى و بڕیارى دەركردنى هەڤاڵانى ڕەگ و هێرشى ناڕەوا بۆ سەر كاك نەوشیروان , دەستە واژەى زۆرینە و كەمینە لە لایەن گەندەڵە كانى ناو خەتەكەى مامە كە بە خەتى زۆرینە وەسفى دەكەن و شادمانن بەوەى ئەوان زۆرینەن و ئێمەش كەمینەیەكى پەراوێز خراو , بە كار هێنانى ئەم دەستە واژانە لەم كاتەدا بىَ هۆ نیە , ئەوانەشى بەكارى دەهێنن باش لەوە گەیشتون كە ئیتر خۆیان لە بەردەم ئەو هەموو ناڕەزایەتیەى جەماوەردا بۆ ناگیرىَ , ئەیانەوىَ واش لە برادەرەكانیان بگەیەنن كە یەكێتى باكى نیە لەو جۆرە هێرشانەى ئەمان ناویان ناوە كەمینە , چونكە باش ئەزانن ئەوە ئەو كەمینەیەیە كە ئەتوانن ئەوە بكەن كە مەبەستیانە و جەماوەرێكى باش لە دەورەى خۆیان كۆبكەنەوە , وەكو ئەوەى ئێستا كە هەیە , ئەوان ئێستا زۆرینەیەكن بىَ توانا , هیچ لە بارا نەبوو , خەسێنراو , پارە خۆر, بۆیە خۆشیان ئیمانیان بەو زۆرینەیە نیە , باشیش ئەزانن ئەو زۆرینەیە ڕۆژێك دێت بە سەریاندا قڵپ دەبێتەوە , زۆرینە ئەگەر خاوەن سەركردایەتیەكى ژیرو هوشیار نەبێت ئەبێتە بەڵا بەسەر خاوەنەكەیەوە , ئەوان زۆرینەیەكى درۆینەن , تەنها ناوو فۆرم پڕكردنەوەیە وهیچى تر ئەگینا لە حاڵەتى پێویستیدا ناتوانن ئەو زۆرینەیە بەگەڕ بخەن , باشیش ئەزانن ئەو كەمینەیەى ئەوان پێناسەیان كردوە كەمینەیەكن خاوەن دیسپلین و ڕێكخراوو بەبەرنامە و كارێكیان كردوە ببنە فشار بۆ سەر ئەو زۆرینەیەى ئەوان باسى دەكەن , ئەم زۆرینەش بەردەوام ئامادەگى ئەوەیان هەیە بچنە سەنگەرى كەمینەوە چونكە ئەو زۆرینەیەش خەڵًكى وایان تێدایە تاسەر ئەم گەندەڵى و دزییەى ئەمانە قبوڵ ناكات و بە هەزاران كەسى زۆرینە هەن ئامادە نین تەنانەت بۆ دەنگ دان بچنە سەر سندوقەكانى دەنگدان , ئەوانەى بانگەشە بۆ كەمینە و زۆرینە دەكەن تائێستا هەر سەرمەستى سەركەوتن بوون و دەستیان بە پشكۆدا نەچزاوە بۆیەى ترسیان لەو كەمینەیە نیە , بەڵام وا ئەو پشكۆیە لە دەستیان نزیك دەبێتەوە بۆیە ئەیانەوێت هیچ نەبێت وا بە خەڵكى خۆیان بڵێن ئەوانە هیچ نین و یەكێتى لەوانە بەهێز ترە و بەرگەى ئەم هاشو هوشەیان ئەگرىَ و لە دەیان كارەساتى وا ڕزگارى بوە , بەڵام بیر لەوە ناكەنەوە ئەم سەردەمە و ئەوانى تر زۆر جیاوازن , ڕاستە ئەمڕۆ ئەوان خاوەن سەرمایەن , خاوەن دەزگاو ئاسایشن , خاوەن پێشمەرگەن , خاوەن دەزگاكانى ڕاگەیاندن , بەڵام خۆ سەدامیش لەمان زیاترى هەبوو بەڵام چونكە ڕژێمەكە گەندەڵ ببوو بۆیە هەرەسى هێنا خۆ ئەوانیش زۆرینە بوون , بەڵام هەر هەرەسى هێنا , ئێوە زۆرینەیەكن كە پێكهاتوون لە دز , گەندەڵ , داوێن پیس , مشە خۆرو كاسەلێس و هەلپەرست و پارە خۆرو جاسوس و مل كەچ , لەگەڵ ئەمانەشدا هەندێك خەڵكى باشیش تێكەڵى ئێوەن كە بڕوایان نیە بەم زۆرینەیە بەڵام ئەمڕۆ بە هۆیەكەوە ناچارن لەگەڵ ئێوە كار بكەن بەڵام لە ناخدا كارو كردەوەى ئێوەیان بە دڵ نیە , بۆیەش لەم كاتەدا ئێوە ئەو دەستە واژەیە تان بەكار هێناوە ئەتانەوىَ وا لە خەڵك بگەیەنن ئەمانە كە هەڵگرى پەیامى چاكسازین كەمینەیەكن و هیچیان پىَ ناكرىَ , وە ئەتانەوىَ ئیتر خەڵكیش وا بانگ لە ڕیفۆرم بكات , ئەم دەسەڵاتەى ئەمڕۆ بانگەشە بۆ ئەم دەستەواژانە ئەكات دەسەڵاتێكن بىَ توانان لە ئاست چارە سەر كردنى كێشە و داواكارییەكانى خەڵكدا , دەسەڵاتێكن بێجگە لە خۆ دەوڵەمەند كردن هیچى تریان لە باردا نیە , ئەو زۆرینەیەش ئێوە پۆلێنتان كردوە ڕۆژێك دێت بڕوایان بەم سەركردایەتیە نامێنىَ چونكە تىَ دەگات ئیتر خزمەت بە میللەت ناكەن ,ئیتر كەسێك نەماوە گاڵتەى بەم دەستەواژەیەى ئێوە نەیەت چونكە پۆلین كردنەكەى ئێوە چەواشە كارانەیە , ئێوە ئەتانەوىَ لە ئاست شاردنەوەى ڕاستە كاندا خۆتان گێل بكەن و بەم دەستەواژانە سەر لە خەڵك تێك بدەن , ئەگینا بەكار هێنانى لەم كاتەدا بێجگە لە خۆ خەڵەتاندن هیچ مانایەكى ترى نیە , ئێوە بە چ ئامارو داتایەك خاوەنى زۆرینەن , بێجگە لەو ئامارە درۆینانەى كە لێپرسراوى مەڵبەندو مەكتەبەكان بۆتان ئەنێرن ,زۆرینەیەكى دەستە و سانن , تواناى باش كردن و چارەسەر كردنى بچوكترین كێشەتان نیە , وەرن سەیر بكەن مەڵۆیەك كێشە كەڵەكە بوە بە سەر یەكدا , كەچى سەرباقى ئەوەى هەوڵ بدەن ئەم كێشانە چارەسەر بكەن یان ئەگەر بۆتان ناكرىَ ڕێگا بۆ خەڵكى تر چۆڵ بكەن كەچى بە درۆ كەوتونەتە گیانى ئەوانەى لە هەوڵى باش كردندان , ئەو زۆرینەیەى ئێوە بانگەشەى بۆ دەكەن وەكو شێرە بەفرینە وان لەگەڵ دەركەوتنى خۆر ئەتوێتەوە , بۆیە بێًجگە لە خۆ خەڵەتاندن  و دڵخۆش كردن بەو زۆرینەیە هیچى ترتان بە نسیب نابێت ..