|
فواد سدیقیش لە خوێندنى باڵا وەرگیراوە!
Nov 01,2008 00:00
by
kurdistanNL
شاڵى عبدللە-زانكۆى سلاحەدین : مافى هەموو كەسێكە بخوێنى و بەردەوام بێت لەسەر بەدەست هێنانى شارەزاى و بڕوانامە لەهەر بوارێك كە خۆى مەبەستیەتى،ئەمە بۆ وڵاتێك كە ئازادى و یەكسانى بوونى هەبێت،بۆ مەملەكەتێك كە یاسا و دەستور و دەسەڵاتێكى مۆدێرن لە ئارادابێت،بۆ شوێنێك كە ئۆزقاڵێك حەز و هیواو ئاواتەكانى تاك لەبەرچاوبگیرێت،نەك بۆ كوردستانێكى بە تاڵانبراو لەلایەن هێزێكى میلیشیاى و خاڵى لە هەموو عەدالەتیەك كە هەموو شتەكان لەسەر بنەماى میزاج و بەرژەوەندى بەرێوە دەچێت. ئەوەى ئەمساڵ لە خوێندنى باڵا لە هەولێر گوزەرا نەك هەر سنورەكانى ئەدەب و ئەخلاق و پێوەرى پچڕاند،بەڵكو خوێندن و پەروەردە و فێركردنیشى كردە قێزەوەنترین بوارێك كە مرۆڤ سڵ بكاتەوە لە چوونە ناو پرۆسەیەكى لەم شێوەیە. ئەوەى گەرەكمە لەم كورتە نوسینەدا باسى بكەم وەرگرتنى كۆمەڵێك دز و مافیا و بەد ئەخلاقى نێو دەسەڵاتى كوردییە لە خوێندنى ماجستێر و دكتۆرا بە تایبەت چەند مافیایەكى نێو راگەیاندنى دەسەڵاتى میلشیایى پارتى و بارزانى. زۆرێكیان لە چەند راپۆرتێكدا ناویان هات و پێویست ناكان دووبارەى بكەینەوە،یەكێكى تر لەمانە(فواد سدیق)ى سەرنوسەرى گۆڤارى گوڵان و چاوساغى دەزگاى پاراستنى بنەماڵەیە بۆ كارى سیخورى و راگەیاندن و دەمكوتكردنەوەى خەڵك. كێشەكە لێرەوەیە،بە وەرگرتنى ئەو كۆمەڵە دز و گەندەڵ و بەد ئەخلاقە دەیان گەنج بىَ ئومێد بوون،دەیان گەنج و لاو حەز و خۆزگەكانیان لەگەڵ خۆیان بردە ژێر گڵ،شەونخونى و هەوڵ و ماندوبونى دەیان ساڵى ئەو گەنجانەیان كردە بادامێك وەكو خێزانەكانى خۆیان كردیانە دیارى بۆ شەوە سورەكان! ئەگەر كەسێك رابردووى فواد نا سدیقى تجاوز نەزانىَ رەنگە ئەو رستانە بە لایەوە كەمێك توند بێت،بەڵام كاتێك كار و كردەوە و مێژووى فواد هەڵدەدەیتەوە،هەموو مێژووى كوردایەتى و حیزبایەتیت لەبەرچاو دەكەوێت. فواد سدیق تا ئەو كاتەى لەنێو حیزبى شیوعى بوو هەمیشە كارى و سیخورى و بەرتیل وەرگرتن و هێنان و بردن بوو بۆ یەكێتى و پارتى و هەتا رژێمى بەعسیش،بۆیە بەردەوام وەكو خەت مایل سەیر دەكرا و هیچ شتێكى گرینگى نە دەخرا ژێر دەست،چونكە بەپێى بەڵگەكان دەستى هەبوو لە كوشتن و بەگرتندانى دەیان پێشمەرگەى حیزبى شیوعى كە بۆكارى حیزبى لە شاخەوە دەگەرانەوە نێو شار،لەوانە كوشتنى (ناوهکان سانسۆرکراوه.....)بەهۆى زانینى دەزگا سیخورییەكانى بەعس بەهاتنە خوارەوەى ئەمانە لە ئێوارەیەكى ساڵى هەشتاكان لە بۆسەیەكدا قەتل و عام كران،هەروەها بە گرتندانى دەیان برا و خوشك و دایكى پێشمەرگە لە نێو شارەكاندا،ئیستاش كاكى فواد سدیق دەیەوێت ببێت بە مامۆستاى زانكۆ و بەم رۆحیەتە مناڵەكانمان لە زانكۆ پێرابگەیەنێت و پەروەردەیان بكات،بەراستى جوانە!!!! لەوەتەشى خەتەكەى ئاشكرا بووە و لەنێو حیزبى و شیوعى و هاتۆتە نێو پارتى،دەستى بۆ قێزەوەنترین كارێك بردووە و سڵى لە هیچ شتێك نەكردۆتەوە و بنەماڵەى بارزانیش هەر كارێك كە بۆنى بەدئەخلاقى لێبێت بە كاكى فواد نا سدیقیان سپاردوە و لە پاداشتى ئەوەش لە جێگاى قوتابیەكى دڵسۆز،لە جێگاى گەنجێكى بە توانا كورسیەكى ماجستێریاندا پێیدا.بىَ هۆ نیە گەنجان و لاوانى كوردستان لە دەرفەتێكدا دەگەرێن بۆ بەردباران كردنى ئەو دەسەڵاتەى سەرچاوەى هەموو موسیبەتێكە. ئەوەى ماوەتەوەبڵێین دەك پیرۆزت بێت فواد سدیقى بىَ لیاقە و هیچ لەبارە نەبوو،هەموو كەرامەت و شەخێیانى خۆت دەكەیتە دیارى بۆ كەمترین ئیمتیازى كاتى و شەرمەزاریش بۆ خۆت و خێزانەكەت تۆمار دەكەیت،ئەو زانكۆیەى كاكى سیخورى وەكو فواد وانەى تیا دەڵێتەوە تۆ هەتایە دەبێتە لە چاوەروانیدا بێت بۆ گەیشتن بە وێستگیەك كە بۆ هەمیشە نایگەنىَ وەكو حاڵى ئیستاى زانكۆكانى كوردستان. |