|
پیاوەكانى مەسعود بكوژى ڕۆژنامەنوسانن
Nov 01,2008 00:00
by
kurdistanNL
ڕزگار كانى میرانى : قسە كردن و دركاندنى نهێنیەكان و خیانەتەكانى بنەماڵەى خائین بە كورد مەرگى نوسەرەكەى مسۆگەر ئەكات , نەك قسە كردن یان ووتنى ڕاستیەكان بەڵكو بچوكترین ڕەخنەش لەم بنەماڵەیە ئەوە ئیتر كەسى ڕەخنە گر ئەبێت بمرىَ ,وەكو محى الدین ڕەحیم ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى پارتى كە دووجامانە سورلە ماڵەكەى خۆی دا كوشتیان , محى الدین هەر هیچى نەوتبوو تەنها بچوكترین ڕەخنەى گرتبوو , بەڵام نابێت كەسێك زاتى ئەوە بكات نیشانە لە پیرۆزى ئەو بنەماڵە خائینەبگرىَ , بۆیە یان ئەبێت هیچ نەڵێیت یان ئەبێت ڕۆژێك چاوەڕێى ئەوە بیت پیاوەكانى مەسعودو پاراستن لە ناوت بەرن , ئەم بنەماڵە خائینە زۆر دەمێكە دەستیان بە خوێنى كورد سورە , بە سەدان تێكۆشەرى كورد یان شەهید كردوە لە هەر چوار پارچەكەى كوردستان , ئەمانە بنەماڵەیەكن هیچیان قبوڵ نیە , كاتى مەلا مستەفا گەورە خیانەتكار بە تێكۆشەرانى كوردستانى ئێرانیان ووتبوو یان ئەبێت بڕۆنەوە بۆ ئێران یان بۆ عێراق یان ئەتانكوژم , ئێرە شوێنى شۆڕش نیە , وەكو ئەوەى خاكى ئەم كوردستانە موڵكى باوكیان بێت خوا لەبەر خاترى ئەوان دروستى كردبێت , ئەوەبوو بە دەیان كادرو پێشمەرگەى تێكۆشەرى حیزبى دیموكرات یان بە دیلى تەسلیمى شاى ئێران كردوە و دەیانیشیان شەهید كرد ,لە دوایى ئاشبەتاڵیش و دروست بونەوەى ئەم بنەماڵەیە جارێكى تر یەكەم كاریان شەهید كردنى تێكۆشەرانى یەكێتى بوو لە بادینان , بە دەیان ساڵ شەڕى ناوخۆ بەردەوام بوو تەنها بۆ ئەوەى كەسێك زات نەكات باس لە گەورەیى و شۆرش بكات بێجگە لەمان , بۆیە بە تەواوى بونە پیاوى ئێران و شەڕى ئەم دیوو ئەو دیویان ئەكرد , تا دوایى ڕاپەڕین و تەنها سىَ ساڵ شەڕى ناوخۆ نەبوو ئەم جارەش بە فیتى دوژمنەكانى كوردو دەست پیشخەرى ئەم بنەماڵەیە جارێكى تر كوردیان توشى ماڵوێرانى كردەوە , ئیتر مەسعود خیانەت لە دوایى خیانەت سازى ئەدا تەنها بۆ ئەوەى كەسێك زاتى ئەوە نەكات ڕوو بەڕووى بنەماڵە بوەستىَ , بێجگە لە یەكێتى شەڕى حسك و پەكەكە یشیان كرد , شەڕى پارتى پارێزگاریشیان كرد , خیانەتى 31ى ئابیان كرد , سوپاى توركیایان هێنا , موكەرەم تاڵەبانى ئەڵىَ مەسعودو سەدام بەردەوام جیهازێكى لاسلكیان لە بەیندا بوو بۆ ئەوەى پەیوەندیان نەپچڕىَ , لاى ئەم بنەماڵە خائین بە كوردە بڤەیە كەسێك پەیدا بێت و باس لەم بنەماڵەیە بكات , نابێت ڕەخنەیان لىَ بگیرىَ , بۆیە ئەوەى بچوكترین قسەیان لە سەر بكات ئەوە ئەبێت بكوژرىَ , شێخ ستار هات و ڕووى ڕەشى ئەم بنەماڵەیەى ئاشكرا كرد , شەهیدكرا , هەموومان ئەمان زانى كە ئەم كارە قێزەونانە تەنها كارى بنەماڵەى بارزانیە , سۆران مامەحەمەش بە هەمان دەرد برا , ئەویش وەكو ڕۆژى ڕوون دیار بوو بێجگە لە پاراستن كەس ئەم كارە قێزەونە ناكات ,پیلانەكانى پاراستن بەردەوامە بۆ كوشتنى ئەوانەى باس لەو نهێنیە شاراوانەى بنەماڵە ئەكەن , تا دوا كارى قێزەونیان هەولێك بوو بۆ كوشتنى ئەحمەد میرەى سەرنوسەرى گۆڤارى لڤین ,بەڵام لە لایەن ئاسایشەوە گیراون , هەرچەندە تا ئێستا یەكێتى و ئاسایشەكەى لەبەر ئەو ڕێككەوتنە شەرمەزارییەى هەیانە لەگەڵ پارتى باس لە وەها كارێك ناكەن و ئەوانیش چونكە خۆیان هاوتاى ئەم بنەماڵەیەن بۆیە نایانەوێت دڵى دۆستەكەیان لىَ زیز بێت , بەڵام زانیارییەكانى ناو ئاسایش كە هاتونەتە دەرەوە ئەوەیە ئەم تۆڕە هەمان تۆڕن كە بكوژى سۆران و شێخ ستارن , ئێستا بۆمان دەركەوت بە بەڵگەوە ئەوە پارتى و بنەماڵەى بارزانین ئەیانەوێت ئەوانە بكوژن كە نهێنیە ترسناكەكانى بنەماڵە و پارتى ئەدركێنن , ئەوەى ئەمێنێتەوە ئەوەیە ئەو كەسانە بۆ خەڵكى كورد ئاشكرا بكرێن , بدرێنە دادگایەكى عادیلانە و ئەو حیزبەى ئەمانەشى ناردوە بۆ هەتا هەتایى ڕیسوا بكرێت وەكو چۆن ئێستا لەو پەڕى ڕیسوایدان ,ئەگەر یەكێتى چاوپۆشى لەمانە بكات , بیان داتەوە بە پارتى ئەوە ئەم سەرشۆڕییەش بۆ یەكێتى تۆمار دەكرىَ و ئەبێتە شەریكە بەشى تاوانە قێزەونەكانى پارتى , هەرچەندەئێستا هەردوو لا هاوتەریب و وەكو یەك دەڕۆن و كىَ بڕكێى ئەوەیانە كامیان زووتر ووڵات كاول بكات , لە هەموو دزى و گەندەڵى و بەد ڕەوشتیەكانى ئەمڕۆى كوردستاندا هەردووكیان وەكو یەك وان و كەس جیاوازیان ناكا ت , بەڵام ئەگەر ئەمەشیان كرد ئیتر هیچیان لە پارتى كەمتر نیە . |