|
به‌یاننامه‌ی گۆڤاری (لڤین (سه‌باره‌ت به هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د میره
Nov 01,2008 00:00
by
kurdistanNL
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی باندێكی تیرۆریستی له‌ڵایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه، كه پیڵانی تیرۆری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین (ئه‌حمه‌د میره)یان به‌ده‌سته‌وه بووه. به پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه ئاڕاسته‌ی رای گشتیی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێم‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆییه‌كان بكه‌ین. گۆڤاری (لڤین) هه‌موو ڵایه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه له ئاشكرابوونی پیڵانێكی پڕ مه‌ترسی بۆ تیرۆركردنی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی، له‌ڵایه‌ن باندێكی تیرۆریستییه‌وه، كه خۆشبه‌ختانه له‌ڵایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌ر له‌وه‌ی پیڵانه چه‌په‌ڵه‌كه‌یان جێبه‌جێبكه‌ن. دیاره سه‌ره‌تای ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ئه‌م بانده بۆ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات له‌به‌ر سه‌ڵامه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌و له‌به‌ر چاوه‌ڕوانیمان بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی ته‌واو، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌مان راگرت. هه‌وڵی تیرۆری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (لڤین) دوای تیرۆری سۆران مامه‌حه‌مه به‌رپرسی نووسینگه‌ی گۆڤاره‌كه‌مان دێت له كه‌ركوك، كه شه‌وی (21)ی ته‌مموز له كه‌ركوك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا تیرۆركرا‌و تا ئێستاش بكوژه‌كانی نه‌گیراون‌و نه‌شدراونه‌ته دادگا. دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه به‌رامبه‌ر گۆڤاری (لڤین)، وه‌كو یه‌كێك له دیارترین میدیای ئازاد له كوردستاندا، ئاماژه‌ی بوونی پیڵانی ره‌شه دژ به‌م گۆڤاره وه‌ك یه‌كێك له سیمبوله دیاره‌كانی میدیای ئازاد له كوردستاندا، كه به هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو شێوازی ته‌سفیه‌ی جه‌سته‌ییان گرتووه‌ته‌به‌ر. ئێمه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی توندمان به‌رامبه‌ر خه‌مساردیی حكومه‌ت له دۆسیه‌ی شه‌هید سۆران مامه‌حه‌مه كه وایكرد رووداوی تیرۆریستیی دیكه‌ی به‌دوادا بێت، نیگه‌رانیی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین له بوونی پیڵانی تیرۆریستی به‌رامبه‌ر به خۆمان‌و رۆژنامه‌نووسانی دیكه‌ی ئازاد له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئێمه نامانه‌وێت پێش پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌وین له دیاریكردنی ناسنامه‌ی تاوانباره‌كاندا، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ئه‌و راستییه به هه‌موو ڵایه‌ك بڵێین كه سه‌ره‌داوه‌كانی ئه‌م رووداوه، ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م ئه‌و گومانه‌ی كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و تیرۆره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه له كوردستان، به‌شێك بێت له تیرۆری ده‌سه‌ڵات. بۆیه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورسدایه، كه ئه‌ویش ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی كه‌سی‌و سیاسیی ئه‌و بانده‌و دادگاییكردنیانه له دادگاییه‌كی روون‌و ئاشكرادا به به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه. چونكه ئێمه ئه‌م گروپه به به‌رپرسیار له خوێنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه‌حه‌مه ده‌زانین‌و گومانی ئه‌وه ده‌كه‌ین، تۆڕێكی تیرۆریستی له‌پشت ئه‌م كاره‌وه بێت، كه بێده‌نگیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێم لێی، مانای ترسناك ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه تیرۆر ناتوانێت ئازادی له‌م وڵاته بكوژێت‌و ده‌نگی ئازاد كپبكاته‌وه، به‌ڵام ده‌توانێت ناوبانگی كورد له دونیادا بزڕێنێت، هه‌روه‌ها هۆكارێكیشه بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستیی دیكه بۆ كوردستان‌و گۆڕینی گۆڕه‌پانی كوردستان بۆ مه‌یدانی ته‌راتێنی تیرۆریسته‌كان. له كۆتاییدا وێڕای ده‌ستخۆشیمان له ئاسایشی سلێمانی بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیڵانه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده تیرۆریستییه، داواده‌كه‌ین كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م دۆسیه‌یه به‌جدی وه‌ربگرن‌و وه‌ڵامێكی روون‌و ئاشكرای رۆژنامه‌نووسان‌و خه‌ڵكی كوردستان بده‌نه‌وه، كه هه‌موو ڵایه‌ك به‌په‌رۆشه‌وه چاودێریی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵویسته‌كانتان ده‌كه‌ن. 1/11/2008 |