|
روون كردنەوەیەك لە سەر بلاوكردنەوەى بابەتێك لە كوردستان پۆست بە ناونیشانى (نەوزاد هادى، ئەكتەرە مەترسیدارەكە...بەشى یەكەم)
Jul 08,2008 00:00
by
kurdistanNL
کوردستانپۆست: ئهم روونکردنهوهی هی بهرێزێکه که دیاره زۆر به زمانێکی توڕه نووسیویهتی ، بهڵام بۆ ریزگرتن له تکای بهرێزی تا بڵاوی بکهینهوه وا لا خوارهوه دهقی روونکردنهوهکهی بڵاودهکهینهوه..کاکی نووسهر ئامۆژگارییمان دهکات و له جیاتی دهسهڵات پاکانه بۆ نهوزاد هادی پارێزگار دهکات و به کهسیکی چاڵاکی له قهڵهمدهدا ، له جیاتی ئهوهی تهنها روونکردنهوه بدات لهسهر وێکچوونی ناوهکهی ،کهچی بۆته پارێزهری شهیتان و بهرگری له دزو تاوانبارێکی عهیار 24 دهکات. ------------------------ ئیبراهیم خەیلانی من ئەندازیار (ابراهیم عبداللە عزیز) ناسراو بە ئەندازیار (ابراهیم خەیلانی) زۆر بە توندی ئەم كارە چەواشە كاریە ڕەت دەكەمەوە وئیدانەی دەكەم كەوا نووسەرێك بێت ناوی من وپەیوەندی من و كاك نەوزاد بەكاربهێنێت بۆئەوە بتوانى شتێك لەسەر كاك نەوزاد بڵاوبكاتەوەو خەڵكی هەولێریش پێی باوەربكەن. من بەناوی ئەندازیار ابراهیم خەیلانی پێتان ڕادەگەیەنم كەوا ئەم نوسراوەی لەماڵپەڕی كوردستان پۆست بلاوكرایەوە هیچ پەیوەندی بەمنەوە نیە و زۆر دورن لەراستی و زۆر دوورن لەپەیوەندی نێوان من وكاك نەوزاد. هیچ ڕۆژێك كاك نەوزاد نكوَلی لەوە نەكردووە كەوا كورە هەژار بووە, بەلام بەدەستی خۆی خۆی پێگەیاندووە. ئەوەی لێرە جێی سەرنج راكێشانە نازانم ئەم جوَرە بلاوكراوانە چ سوودێك بەم ماڵپەرەو بەكورد دەگەیەنێ. تەنها ئەوە نەبێت كەوا خەلكێكى بێكارو نەخۆش كار بۆ خۆیان دەدۆزنەوە. لێرەدا بەوبرادەرەو بە ماڵپەری كوردستان پۆست ڕادەگەیەنم كەوا سەدان نوسەری تری وەك ئەم برادەرە ناتوانێت توَزێك لە ڕاستیەكان بشارێتەوە, كەكاك نەوزاد ڕوَژ لەسەر ڕوَژ داناوە بۆ خزمەتی شاری هەولێر. لێرەدا بەناوی خۆم وهەموو ئەندازیارێكی كورە هەشاری شاری هەولێر دەستی كاك نەوزاد دەكوشم و دەست خۆشی لێدەكەم كەوا خەونە لە مێژینەكانى هەموو ئەندازیارێكى رەسەنى ئەم شارە بەدى دەهێنێت لە رێی ئەو هەموو پرۆژەو خزمەتگوزاریانەی ئەنجامی داوە. باخەڵكی حەزیش هەر لەداجان ووتاری نابەجێ بلاو بكاتەوە بەناوی خواستراو. |