وەستا حەسەن ئەڵێت دوایى هەمووتان منیش قسەم هەیە
Jul 08,2008 00:00 by kurdistanNL

 وەیسە بەردەزەردى  :
  دوایى ئەوەى لە سایتى كوردستان پۆستى بەڕێزەوە چەندین نوسین دابەزى لەسەر حاشا لە ڕووتان جاشیەتى وەستا حەسەن لێپرسراوى ئاسایشى سلێمانى وەستا حەسەن تەلەفونى بۆ كردم ووتى منیش پێم خۆشە دوایى ئەو هەموو نوسینە منیش قسەیەك بكەم وەكو مافێكى ڕەواى خۆم بۆیە ئێمەش بە سوپاسەوە ئەم چاوپێكەوتنەمان بۆ ساز كرد :
 پرسیار : كاك حەسەن ماوەیەكە دەنگ و باسى ئەوە بڵاوە كە جەنابتان كۆنە جاش بوون بۆیە پێمان باشە ئەمە بۆ خوێنەرانى خۆشەویست ڕوون بكەنەوە تا بزانین ئەمە هێرشە یان ڕاستە ؟
  وەڵام : سوپاستان ئەكەم كە ئەو دەرفەتەتان بۆ ڕەخساندم ماوەیەكە كوردستان پۆست لە لایەن چەندین نوسەرەوە باس لەوە ئەكەن كە من جاش بووم بۆیە پێم خۆش بوو ڕاستیەكانتان بۆ ڕوون بكەمەوە هەموو ئەو نوسینانەم خوێندۆتەوە , ڕاستە من جاش بووم بەڵام من چەكدار نەبووم من جاشە مێچكە بووم ( زەردەخەنەیەك ) ئەو كاتەش وەزعەكە ئاوا بوو , من كە لە پێشمەرگایەتى هاتمەوە ئیتر وەكو هەموو خەڵكى تر بومە جاش , خۆ هەرمنیش جاش نەبووم كەم كەس هەیە جاش نەوبوبێت , نازانم بۆ ئەو نوسەرە بەڕێزانەى كوردستان پۆست بۆبە منەوە گرتویانە ..
 پرسیار : كاك حەسەن ئەكرىَ بزانین لە كوىَ جاش بویت , یەكێك ئەڵىَ شێخ نجم الدین و یەكێكى تر ئەڵىَ خدر قامیشى ؟ 
  وەڵام : كاكە گیان من جاش وەرەقە بووم بەڵام لاى شێخ نجم الدین نە بووم ئەو نوسینەى هێرش سیرینى ڕاستە , من لەبەر ئەوەى زۆر دۆستى خدر قامیشى بووم ئەو ووتى وەرە لاى خۆم و نەشرت ئەكەم و موچەكەشت ئەدەمىَ بەڵام دەوام مەكە بۆیە منیش تا ماوم چاكەى ئەو پیاوەم لە بیر ناچىَ , چونكە ئەو منى گەیاندە ئەم ڕۆژە , تەنها خدر قامیشیەكە ڕاستە ئەوانى تر وانیە .
  پرسیار : كەواتە جاشیەتیەكە ڕاستە ؟ 
  وەڵام : بەڵىَ ڕاستەبەڵام لاى كىَ بووم ئەوە هەڵەیە . بەڵام چەكدار نەبووم , بۆیە پێم خۆشە كە ئێوەى نوسەران شتێك دەنوسن تۆزێك بە ویژدانەوە بنوسن , كورد پڕیەتى لە جاش , ئێستاش ئەو حیزبانە بونەتە لانەى حەوانەوەى جاش و پیاو خراپان , من هەر جاش بووم بەڵام لاى پارتى و یەكێتى خەڵكى وامان هەیە ئەنفال چى بوە كەچى ئێستا موچە و ئیحترام و پلەشى هەیە , ئەوە ئێمە پێش ڕاپەڕین ناچار بوین وەرەقەیەك بكەین , ئەى ئەوانەى دواى ڕاپەڕین بۆ ئەوەیان كرد , كەواتە ئێوە غەدر لە من دەكەن 
 پرسیار : كاكە ئێمە غەدرمان نەكردوە ئێمە ڕاستیمان ووتوە ئەڵێین وەستا حەسەن جاش بوە ؟ 
  وەڵام : ئامەنا من جاش بووم , ئەى ئەوانى تر جاش نەبوون , ئەى ئەوانەى دواى ڕاپەڕین خیانەتكار نەبوون , خۆ ئەوانەئێستاش باشترین پلە و ئیمتیازاتیان هەیە ,ئەى ئەو مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیانەى فایلەكانیان بەقەد خۆیان قورس بوو ئەوانە جاش بوون یان ئێمە , خۆ ئەوانە لێشیان خۆش بوو ن و پلەشیان هەر ماوە , توسەرى خۆت مەسعود و مام جەلال جاش بوون یان من , توخوا وەرەقەكەى من جاشیەتى بوو یان 31 ى ئابەكەى مەسعود یان شەست و شەشەكەى مام جەلال , لە نوسێنێكدا وا بزانم هێرش سیرینى نوسیویەتى كۆمەڵىَ ناوى ڕیز كردوە كە ئەوانەش هەر جاش و دز بوون ئەى بۆ كەس باسى ئەوانە ناكات , باسى مامۆستا عادلێكى كردوە لێپرسراوى كۆمیتەیە بڕوا بكەن من بە چاوى خۆم بینیومە لە ڕەبایەدا بوە و چەكى جاشیەتى پێبوە , لە سى و یەكى ئابدا تەسلیمى پارتى بوە كەچى ئێستا باشترین پلەى هەیە , ئەو هاوژینەى كوڕەكەى مامۆستا سالار بڕوا بكەن پورزایەكى لاى من ئاسایشە هەموو جارێك ئەیوت عەیبە بۆ یەكێتى ئەو تاوانبارە وەردەگرێت كەچى ئێستا بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەیكات بە لێپرسراوى كۆمیتە 0 ئاخر لێپرسراوى كۆمیتە ئەبێت خیانەتكار بێت ,
 پرسیار : كاك وەستاحەسەن با واز لە جاشیەتى بهێنین , ئەڵێن بۆ ناوچەى قەرەداغ سىَ ( بیت زجاجى ) دراوە دانەیەكى بەر تۆ كەوتوە , ئەمە ڕاستە ؟ 
وەڵام : بەڵىَ ڕاستە خەڵكى داماو ئەوەى پىَ ناكرىَ من بە پۆلیسەكانى خۆم دەیكەم و دەیكێڵم , كاكە من بە هۆى پلەكەمەوە بەردەوام میوانم هەیە بۆیە ئەمە بۆ من بۆ خەیار و تەماتە و شتەكانى تر باشە , تۆزىَ مەسرەفم لەسەر كەم دەكاتەوە , 
 پرسیار : ئەڵێن لە باخەكەى جافەراندا ئاسك و گیاندارى كێویت ڕاگرتوە , كەچى ئەمە بۆ خەڵكى تر قەدەغەیە , ئەمانە ڕاو كراون یان كڕیوتن , ئەى خۆتان بڕٍیارتان دەرنەكردوە ڕاو قەدەغەیە , بۆ بۆ ئێوە قەدەغە نیە ؟ 
  وەڵام : كاكە من هەموو هیوایەتم ئەو ئاژەڵە كێویانەیە جا لاى من پارێزراون , ئەوە ئەگەر من ڕاووم نەكردنایە لێپرسراوەكانى تر ڕاویان دەكردن و دەخوران , بەڵام من پاراستومن , كارێكى خراپم نەكردوە .

 پرسیار : ئێمە هیچمان نەماوە ئەگەر شتێكتان ماوە فەرموون ؟ 
  وەڵام : سوپاس بۆ ئێوە بەڵام حەز دەكەم باش بزانن هەزار ڕاپۆرتى تر بنوسن  هەموو كورد لەسەر بنوسىَ ئەوە كارم تىَ ناكات , هەتا مامە بمێنىَ منیش و هەموو ئەوانەى تریش ترسمان نیە , من پێم خۆشە خەڵك ڕاستیەكان بزانىَ بەڵام هەقە كوردستان پۆست و نوسەرەكانیشى بە ویژدانەوە بنوسن و هەموو ئەوانەى ڕۆژگارێك جاش بوون وەكو یەك تەعامولیان لەگەڵدا بكرىَ , كەسى لىَ دەرنەكرىَ , دووبارە سوپاس  ..