|
كچان مەسجى عەشق و خۆشەویستیم بۆ دەنێرن..
Jul 08,2008 00:00
by
kurdistanNL
عبداللە على كەریم : ئەم دێڕەى سەرەوە قسەى لاوێكى كورد نیە , قسەى كچێكى كورد نیە , قسەى سەرۆكە قەشەنگەكەمانە سەرۆكى حكومەتە داماوو ساواكەمان نێچیر بارزانى , ئەم قسەیەى لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەى شەرق ئەوسەت كردویەتى , ئافەرین سەرۆك , بۆیە ئیشەكانى كورد و حكومەت ناڕوات لەبەر ئەوەى جەنابى سەرۆك هەر خەریكى خوێندنەوەى مەسیج و ناردنى مەسیجە , مەسیجى حوب حوبێنە , ووڵاتێكى كاول , میللەتێكى داماو , پاشماوەى ئەنفال , كیمیاوى , كەچى سەرۆكەكەمان داماوە كچانى ووڵاتەكەم وازى لىَ ناهێنن و داواى عەشق و خۆشەویستى لىَ دەكەن , ناهێڵن خزمەتى میللەت بكات ,ماوەیەك پێش ئێستا هەر ئەم سەرۆكە ووتى میللەت تەمەڵن , ئێستا ئەیەوێت كچانى كورد سوك بكات و بڵێت نایەڵن كارو بارى میللەت ڕاپەڕێنین , هەر نامەمان بۆ دەنێرن ,پێشینان ئەڵێن كورد بدوێنە شەرحى خۆى دەكات , بەڵام كە ئەم سەرۆك و مەرۆكانە ئەدوێنى ئەو كاتە شەرحى حاڵى خۆیان ئەكەن , ئەگەر حاڵەتێكى واش بوبێت بۆ باسى دەكەیت ,لە باتى ئەوەى خزمەتى خەڵك بكەن , لە باتى ئەوەى ئاوو كارەبا بۆ خەڵك دابین بكەن , لە باتى ئەوەى كێشەى گرانى و نیشتە جىَ بوون حەل بكەن بۆ گەنجان , كەچى هاتوون كچان و كوڕانى كورد سوك دەكەن و جارێك بە تەمەڵ و جارێك بە سوكایەتى باسى كچان دەكەیت و دەتەوێت بە هەموو دنیا بڵێیت كە كچانى ئێمە پیاویان دەوست ناكەوێت بۆیە مەسیج بۆ من ئەنێرن , خۆ ئێمە دەزانین جەنابت درۆ دەكەیت ئەو كچە كوردەى تۆ بناسىَ قەت هەڵەى وا ناكات , چونكە باش دەزانن ئێوە سەرچاوەى هەموو نەهامەتیەكانى ئەم میللەتەن , باش دەزانن ئێوە بە هۆى شەڕە ناوخۆییەكەتانەوە هەزاران كچتان بىَ باوك و براو هاوسەر كردوە , باوەڕ ناكەم هیچ كچێكى كورد ئەمە بكات ,ئەم مەسیجەى تیا بوو هەى عاشقە كەى ئەم سەردەمە .. دەردت لەمن کەنیلە تۆ مشک و من پیشیلە تۆ دڵ و من گورچیلە تۆ گیر فان،من فانیلە تۆ دروومان و من خڕیلە دڵیشم ئاوە و ئیشقت بەرمیلە
ئافەرین سەرۆك ئەبوایە باست لە پرۆژەكان بكردایە , ئەبوایە بە هاناى ئەو بریندارانەى چەكى كیمیاویە بچویتایە كە خەریكن دەمرن , ئەبوایە بچویتایە بە هاناى ئەو گوندیانەى كە بەر تۆپ بارانى توركیا و ئێران كەوتون و ئاوارە بوون , شورەییە نیە بۆ ئێوە ئاوا سوكایەتى بە شەرەف و ناموسى خەڵكەوە دەكەن , لە باتى بە خوێندنەوەى ئەو مەسیجانەوە خۆت سەر قاڵ دەكەیت بۆ بە خوێندنەوەى ئاه و ئازارى ئەو بریندار و داماوانەوە ناچى , بە فریاى ئەو لێقەو ماو و ئاوارانەوە ناچى بۆ داواكارییەكەى ئەو بریندارانەى چەكى كیمیاوى ناخوێنیتەوە كە لە سەرە مەرگدان , بۆ قسە پڕو پوچانە بۆ شەرق ئەوسەت ئەكەیت ئەى بۆ باسى دەردو نەگبەتیەكانى ئەو بریندارانەى چەكى كیمیاویت نەكرد تا چارەسەرى بكەن , دەك شەرمەزار بن سەرۆكەكانى كوردستان . |