(ئەبو بەنگین) راوێژكارى ئابوریى نێچیرەفان بارزانی‌، بڕى 87.500.000 ملێون دۆلارى لە ئیبراهیم خەلیلەوە دزیوە!
Jul 08,2008 00:00 by kurdistanpost

عەدۆ بارزانى:
راپۆرتى مەیدانیى بەڵگەدار / هەولێر

 لە میانەى ناساندنى ئەبو بەنگین بەناو راوێژكارى ئابوریى و بازرگانى نێچیرەفان بارزانى بۆ كاروبارى دزیى و گەندەڵیى و لوشدانى سەروەت و سامانى ئەم میللەتە، لە ماوەكانى پێشوتردا، بە چەند هەواڵ و راپۆرتێك چەند لایەنێكى گرنگى رابردووى عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدولرەحیم ناسراو بە (ئەبوو بەنگین)مان بۆ خستنە روو، ئه‌م کابرایه‌ بە یەكێك لە ئەندامە موخەزرەمەكانى  رژێمى سەدامى گۆربەگۆر و بەعسى لە ناوچوو ناسراوە!
ئه‌م کۆنه‌ به‌عسییه‌ زیاتر لە 35 ساڵ لە خزمەتى دوژمانى گەلەكەیدا بووە. ئەبو بەنگین یەكەمین جار بە (حەرەس قەومى) دەستى پێكردوو، دواتریش بۆ سودوەرگرتن (معتمیدى) باوەرپێكراوى ئەمنى دهۆك و زاخۆ بووە، زۆربەى پلە حزبیەكانى رژێمى بەعسى عەفلەقى پێبەخشراوە، تا گەیشتۆتە ئه‌‌ندامی فیرقە لە بەغداد و دهۆك، به‌ داوای لێبووردنه‌وه‌، که‌ ئه‌و ڕاستییه‌ش هه‌یه‌ نابێت باسی نه‌که‌م و به‌ عه‌یبی بزانن، چونکه‌ ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌، که‌ بە كەڵك وەرگرتن لە دابینكردنى ئافرەتانى بەدرەوشت و خراپەكاو سێكس بازى ئەو قۆناغانەى بریوە!
 ئەوەى زیاتر دەرگاى بۆ ئەم جۆرە خائینانە واڵا كردووە و که‌ چەندین پلە و پایە و پارە بەدەست بهێنن، بازارگەرمیان بۆ دروست بكەن، هەردوو حزبى دەستەڵاتداری یەكێتى و پارتىیه‌، به‌تایبه‌تیی شەق بوونى نیوان بنەماڵە و سەركردەكان و حزبەكان، ئه‌م که‌ڵکی له‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كە بۆ بەرژەوەندى تایبەتى و دزینى سامانى ئەم خەڵكە زوڵملێكراوە، دزێکی کارا بێت، ئەم جنایەتكارانە زۆر باش سود و كەڵكیان وەرگرتووە، لە مەراییکردن و ماستاو خۆبردنە پێشەوەو، بەسود وەرگرتن لە ئەزمونى رژێمى بەعس كە ئەبو بەنگین و هاوشێوەكانیان زۆر شێرانە توانیویانە هەموو قۆناغەكان بە هەنگاوێك ببرن!
 لە ئیستیغلال كردنى رەگەزى مێ بۆ خۆبردنە پێشەوە و مانەوە و تەراتێنكردن و گەرمكردنى جێ پێی بۆگەنیان لەو شوێنانەى كە بۆیان دیارى كراوە، كە بەرپرس بن!
تکایه‌  بنوارن، چۆن ئەبو بەنگین لە دواى پرۆسەى ئازادى، چ پیلان و بەرنامەیەكى حەكیمانەى دارشتووە بۆ خۆ دەوڵمەندكردن و دزینى سامانى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان، ئه‌میش بە سودوەرگرتن لەو پۆستەى كە نێچیرەفان بارزانى سەرۆك وەزیرانی گه‌نج و موراهیق پێبەخشیوە، كە كردوویه‌تى بە راوێژكارى ئابورى!
ئێمه‌ نازانین كام ئابوریى، کوردستان، که‌ بێ ئاو و بێ کاره‌با، خەریكە هەژارى و نەدارى و بێكارى و تەنگ بە زۆربەى زۆرى خەڵكى كوردستان هەڵچنیوە، بنەماڵەى شەهیدان لە دەورانى هەژاریان تێپەراندوە، گەرمیانیەكان بەنمونە ؟!
 ئەبو بەنگین لە پاش پرۆسەى ئازادى و نەمانى خاڵوانى بەعسى، بە هاوكارى (ئەنوەر رەشید) كە بە ئەنوەر رەئیس ناسراوە و ئێستا سكرتێرى فەوزى هەریرى وەزیرى پیشەسازى عێراقە، توانى كۆمپانیاى (جەبەل فضى) دابمەزرێنێت  و مۆڵەتەكەشى بەناوى بەنگینى كوڕێوە كردووە، كە قوتابیە. ئەنوەر رەئیسیشى كردۆتە بەرێوەبەرى سەرپەرشتیار، ئەبو بەنگین چونكە 35 ساڵ لەلایەك بەعسى بووە، لەلایەكى تر بەرێوەبەر بووە لە بەرێوەبەرایەتى گومرگى گشتى عێراق، بە هۆیەوە بیرى لە دامەزراندنى ئەم كۆمپانیایە كردەوە، بەهۆى بازرگانێتى و دزینى سامانى خەڵكى و داگیركردنى زەوى زارى كشتوكاڵى و بوونى بودجەیەكى چەند ملیار دۆلارىو پرۆژەى هەمەچەشن، نەك هەر ئاگایان لە ئەبو بەنگین نەماوە، بەڵكۆ زۆرى وەك ئەویان لە بیرچۆتەوە، كە لە شوێنى زۆر هەستیاردا بۆ خۆیان وەك پەڵاس مەڵاس داوە و بەربوونەتە دزینى پارە و پولى ئەم میللەتە غەدرلێكراوە!
كۆمپانیاى (جەبەل فضى) بۆ وەرگرتنى رسوماتى ئەو ئوتومبیلە بارهەڵگرانەى كە بارلە كوردستانەوە بەرەو توركیا دەبەن، و رسوماتەكەش نەخراوەتە سەر داهاتى بەناو حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە، بەڵكو كۆى گشتى پارەى وەرگیراوى چەند ساڵە ئەبو بەنگین دزیوێتى و بۆ شەخسى خۆى لە چەندین پرۆژە بەكارى هێناوە؟!
ئەبو بەنگین ناسراو بە (عەبە قووقوو) ئەم نازناوە تازەیە لە دوبەى لەلایەن جالیەى كوردەوە پێی بەخشراوە، بەوەى هەركاتێ روو دەكاتە ئەو شارە هەرچى ئافرەتى سۆزانى بیانى و عەرەبى و شوێنەكانى ترى لێكۆدەبێتەوە و لەسەر سامانى دزراوى خوێنى شەهیدانى كورد و كوردستان پاداشتیان دەكات و ساز و ئامادەیان دەكات و فیزەیان بۆ وەردەگرێت، بۆ بەرپرسە هەمەجیەكانى هەولێر و دهۆك، ده‌یانهێنێته‌ هۆتێلەكانى خانزاد و شیراتۆن دەیانحەوێنێتەوە!
  لە ماوەكانى رابردوودا بە هۆى راپۆتى پێشوومانەوە، ئاسایشى گشتى ئاگادارى ئەبو بەنگین (عەبە قووقوو)یان كردووە، که‌ بەزووترین كات هەموو سۆزانیەكان بۆ شارى گەشت و گوزارى رەوزاندز (شەنگڵبانە) بگوازێتەوە و ئەویش 89 سۆزانى بیانى و عەرەبى بە دوو ئوتوبوس گواستۆتەوە..
 ئەبوو بەنگین بەم شێوەیەى لاى خوارەوە پارەى رسوماتى دزراو لە ئیبراهیم خەلیل وه‌رده‌گرێت. ئێمه‌ توانیومانە مەیدانى پەیوەندى بە چەند بەرپرسێكەوە بكەین، ئەوانەش پەیوەندى راستەوخۆیان بە پارەى رسوماتى ئیبراهیم خەلیلەوە هەیە و زۆر بویرانە ئەو زانیاریانەیان پشتراستكردۆتەوە:

ئەبو بەنگین لە بەروارى1/8/2003 وە تا 1/6/2008 هەرچىیه‌کی وەرگرتووە بۆ خۆى بەناوى كۆمپانیاى (جەبەل فضى) دزیوە و یەك دۆلار چیە نەخستۆتە سەر داهاتى ئیبراهیم خەلیل.

 رسوماتى هەر ئوتومبیلێكى بارهەڵگر 25 دۆلارە و رۆژانە مەزەندەكراوە به‌ 2000 ئوتومبیل، که‌ بەرە و توركیا بار دەبەن، واتە رۆژانە رسوماتى ئیبراهیم خەلیل 50000 هەزار دۆلار بووە، ئەوشمان زانیوە كە له‌ ماوەى نێوان 1/8/2003  تا 1/6/2008 ، 1750 رۆژ دەكات و گەر لە 50000 دۆلارى بدەین ئەوا دەكاتە 87500000 ملێون دۆلار كە ئەبو بەنگین  دزیوێتى!
 ئینجا بنوارن، چۆن ئەبو بەنگین بەو پارە دزراوانەى كە دەستى كەوتووە، چۆن توانیوێتى شەریكە بەشى ئەم پرۆژانەى لاى خوارەوە بێت؟!

1. بەشێك لە هۆتێل هەولێر (شیراتۆن) ى كڕیوە.
2. هۆتێل خانزادى كڕیوە.
3. لە بازارگاى نیشتیمانى هاوچەرخى هەولێرى كڕیوەتەوە.
4. لە كارگەى جگەرەى سمێل (دهۆك)ى كڕیوە.
5. لە پیپسى كۆلاى كڕیوە.
6. لە كارگەى چیمەنتۆى لەیلانى كڕیوە.
7. لە پاڵاوگەى نەوتى خەبات (هەولێر) كڕیوە.
8. لە شارى خەونەكانى هەولێرى كڕیوە.
9. لە شارى گەشت و گوزارى رەواندزى كڕیوە.

زۆربەى ئەو پرۆژانە لەلایەن سەعید بارزانى و نزار حەناوە، ئەنجام دراون و ئێستا سەعید بارزانى لەلایەن نێچیرەفانەوە دوورخراوەتەوە و دەستیش بەسەر سامانەكانیدا گیراوە و هەرەشەشى لێكراوە نابێت بۆ هیچ كەناڵێك بئاخافێت؟!
 هەروەها لە زاخۆ 500000 هەزار مەتر چوار گۆشە زەوى كردوە بەناوى خۆیەوە، دەتوانرێت لە برێوەبەرایەتى تۆمارگەى خانووبەرە (تاپۆ) ى زاخۆ ئەم زانیاریە پشتراست بكرێتەوە!
 ئەوە بوو لە میانەى راپۆرتەكەماندا پەیوەندیمان بە هەر یەكە لە سەركیس ئاغاجان وەزیرى دارایى و رەشید تاهیر بریكارى وەزارەتى دارایى بەوەكالەت و برێوەبەرى گشتى داراى و حەمید عەلى بەرێوەبەرى گشتى ئاسایشى كۆمەلگاى ئیبراهیم خەلیل و نوێنەرى شەخسى مەسعود بارزانى و دەزگاى پاراستن.
تەواویى زانیاریەكان چۆنێتى دزین و گەندەڵیەكانى (ئەبو بەنگین)یان پشتراستكردەوە و ئەوەشیان پشتراستكردەوە كە یەك یه‌ک دۆلار چییە ئەبوو بەنگین نەیخستۆتە سەر داهاتى حكومەت؟!
 بە شێوەیەكى نهێنى راى (ئالان)ى كوڕى ئەبو بەنگینمان وەرگرت، ئەویش شتێكى ئیزافەى خستە سەر زانیاریەكان، بەوەى باوكى بەتەنها ئەو پارەى رسوماتى هەڵنەگرتووە، بەڵكو حەمید عەلى كە بەرێوەبەرى گشتى ئاسایشى كۆمەڵگاى ئیبراهیم خەلیلە مانگانە بەشى خۆى وەرگرتووە، هه‌روه‌ها ئەوەشى دركاند، كە بەشى خودى مەسرور بارزانى و دەزگاى پاراستنیش لێدراوە، لە رێگەى حەمید عەلییەوە كە نوێنەری مەسعود بارزانى و دەزگاى پاراستنە لە سنورى زاخۆ و دەوروبەرى!
لە داهاتویەكى نزیكدا، بە چەند راپۆرتێك گەندڵیى و کاره‌ قێزه‌وه‌ند و شته‌ نهێنیەكانى ئەبوو بەنگینتان بۆ بڵاودەكەینەوە
 تێبینى____
 هاوپێچ لەگەڵ ئەم راپۆرتەدا، وێنەى مۆڵەتنامەكەى كۆمپانیاى چیاى زیویی (جەبەل فضى)تان بۆ بڵاودەكینەوە، كە چۆن  ئەبو بەنگین بۆ كارى ساختەكارى و چاوبەستكردنى دەزگاكان وێنەى بەنگینى كورى لاداوە و وێنەى خۆى داناوە، تا لە دەزگاكان بە ئارەزووى خۆى دەستتێوەردان ئەنجام بدات، كە رۆژانە بەبەردەوام بە ناوى نێچیرەفانەوە هەموو شتێك ئەنجام دەدات!

http://www.kurdistanpost.info/pdf_filer/bengin.pdf