|
كێ خۆیشاندانەكەی سبەینێ رێكدەخات؟
Jul 08,2008 00:00
by
kurdistanNL
ڕەحمان غەریب : بە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆوە كە وا نیازە دوا كۆبونەوەی ئەولیژنەیە بێت، كە چالاكییەكی سبەینێی شاری سلێمانی رێكدەخەن، بەمەش خۆپیشاندانەكە لە سەعاتی سفر نزیكدەبێتەوە،كە تیایدا چەندین داواكاری هەنوكەیی و ژیاری هاوڵاتیانی گەڕەكە هەژار و كەمدەرامەتەكانی شاری سلێمانی لە رێگەی یاداشتێكەوە پێشكەش بە ئەنجومەنی پارێزگای دەكرێت. رێكخەرانی ئەو خۆپیشاندانە ئەو هەژارو بەدبەختانەن كە دەیانەوێت لە رێگەی خۆپیشاندانێكی هێمنانە داوای یەكسانی بكەن لە دابەشكردنی كارەباى نیشتیمانى، بەبآ جیاوازى لە 15 كاتژمێر كەمتر نەبێت لە شەوڕۆژێكدا ، وە نرخەكەشى زیاد نەكرێت . ئەمە مافێكی مافێكی زۆر سادەیە، كە داوا بكەن ماڵە مەسئول و ماڵە هەژارێك وەك یەك پشكیان هەبێت لەم نیعمەتەی دەوڵەت بۆچی دەبێت مۆڵەتی یاسایی بە چالاكی لە جۆرە نەدرێت؟ . ئەو خەڵكانەی بەدەست بێبەرنامەیی حكومەت دەناڵێنن و كەس گوێ لە هاواریان ناگرێت، ئەو كەسانەی كە ئاوی خواردنەوەیان بە نرخی بەنزین پێدەفرۆشرێت ر دێنە خۆپیشاندانەكە، داوا دەكەن دادپەروەرانە ئاو بدرێت بە گشت ماڵێك، بۆچ دەسەڵاتی جێبەجێكاری ئەم هەرێمە بە ووشەی یەكسانی ودادپەروەری بێزار دەبن. ڕێكخەرانی خۆپیشاندانی سبەینێ ئەو كەسانەن كە داوا ئەكەن ئەو ماڵانەی كە ئاو بەبۆرى ناچێتە ماڵەكانیانەوە لە ماوەى 48 كاتژمێردا بڕى 1500 بۆ 2000 لتر ئاو بەتەنكەر ببرێتە ماڵەكانیانەوە.. ئایا سبەێنێ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ حورمەت لە داخوازی ئەم خەڵكە دەگرن كە رستەیەكی زۆر سادە بەرز دەكەنەوە كە دەڵێت ئاو سەرچاوەی ژیانە و لە هەكۆی ئاو نەبوو ژیانیش نیە؟! . ئەو خەڵكانە نایەنە سەر شەقام بۆ ئەوەی رەمزی حزبی و گروپە سیاسییەكان بەرز بكەنەوە ، بەڵكو هەموو لافیتەكانیان رەنگی نەداری و بێخزمەتگوزارین، رەنگی ئەو ژنانەن كە شەوان هاوین بە دیار بەلوعەی ئاوەوە بەسەر دەبەن، رەنگی ئەو كرێكارو فەرمانبەرانە كە بەشێكی موچەكەیان بۆ ئاوی تەنكەر سەرفدەكەنن ، ئەو گەڕكانەن كە لە تانكەری سایلۆی چیمەنتۆ ئاوی خواردنیان بۆ دەبرێت، ئایا ئەمانە مۆڵەتی یاساییان نادرێتێ تا بڵێن ، ئەری ئەم تراژیدیایە ڕاگرن. |