|
له پاداشتیی 2225 که‌سی ئه‌نفالكراو به ده‌ستی فه‌تاح به‌گی جاف، حکومه‌تی هه‌رێم ئیستا 30 پاسه‌وانیان بۆ داناوه
Jul 06,2008 00:00
by
kurdistanpost
گه‌رمیانییه‌ک: ئه‌گه‌ر سه‌رانی كورد تۆزقاڵێ كه‌رامه‌تیان هه‌بووایه ڕێگر نه‌ده‌بوون له‌به‌ر ده‌م داگاییکردنی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژی گه‌له‌كه‌ماندا، له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه جاش و ئه‌نفالچییه كورده‌كان! فه‌تاح به‌گی جاف كه به‌میری ئه‌نفالچیی ناسراوه، ئه‌م به‌سته‌زمانه، ته‌نیا فریای ئه‌وه که‌وتووه 2200 كه‌سێكی کورد ئه‌نفال بکات! كاتێك هه‌زاران گه‌رمیانی خه‌ڵكی سڤیل و زوربه‌ی ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته‌ی گه‌رمیان، گیریان خواردبوو له‌به‌رده‌م هه‌ژدیهای ئه‌نفال، ئه‌م فه‌تاح به‌گه به‌هانای ئه‌وه خه‌ڵكه گیرخواردوه‌وه ده‌چێت و پێیان ده‌ڵێت له‌سه‌ر شه‌ره‌فی من، خۆتان ته‌سلیم بكه‌ن، ئۆردوگاتان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، خه‌ڵكه گیرخواردووه لێقه‌وماوه‌كه‌ش، وا ده‌زانن فه‌تاح به‌گ، شه‌ره‌فی هه‌یه و ڕاستگۆیه، بۆیه له‌سه‌ر شه‌ره‌فی فه‌تاح به‌گی بێشه‌ره‌ف به‌گی جاف، هه‌موو خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن، دواجار ئه‌نفال كران. دیاره شه‌ره‌فی فه‌تاح به‌گ، هه‌روه‌ک شه‌ره‌فی سه‌رانی كورد ده‌رچوو، که زیاد له 50 ساڵه ئه‌و نه‌هامه‌تیی و کاره‌ساته‌یان به سه‌ر کورددا هێنا، به ناوی شۆڕش و ئازادیی و ڕزگاری کوردستانه‌وه، بینیمان پاش ئه‌م 18 ساڵه له به‌عس زیاتر چی‌یان بۆ کورد هێنا و ئیستا ئه‌مانیش چی به‌و کورده ده‌که‌ن؟! کاتێک فه‌تاح به‌گی بێشه‌ره‌ف به‌گی جاف، ئه‌و خه‌ڵکه ته‌سلیم به سه‌ربازه ئه‌نفالچییه به‌عسییه‌کان ده‌کات، گه‌نجه‌كانیان شه‌وێكی تاریك سواری ئیڤای سه‌ربازی ده‌كرێن و چاویان ده‌به‌ستنه‌وه و هاڕه‌ی گڵ هه‌ڵكه‌ندی شۆفڵ و ده‌ستڕێژی گولله و هاوار، له‌گه‌ڵ ناڵه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاترین مرۆڤی بێتاواندا، که ویژدانی ئاسمان و ڕێسمانی ده‌هه‌ژاند و زریكه‌ی و گریانی منداڵێكی ته‌مه‌ن چل ڕۆژه تا ئێستاش خه‌و له چاوی شوفێری ئه‌و شۆفڵه ده‌زڕێنێ، به‌ڵام فه‌تاح به‌گی بێشه‌ره‌ف به‌گی جاف، هه‌روه‌کوو جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی، ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته له بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ن، که له پاشه‌ڕۆژدا بکه‌رانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه پاداشت بکرێن... ئه‌مڕۆش ئه‌نفالچیی، جاشی خۆفرۆش، ویژدانفرۆش و نیشتیمان فرۆشه‌كان، ئه‌م تاوانکردنه که بۆ قڕكردنی میلله‌تێکی خاوه‌ن مافی ڕه‌وای وه‌ک کورد، تاوانێکی بێ وێنه‌یه، که میلله‌تێك به شانازیه‌وه باسی ده‌كات و سه‌رانی كوردیش نه‌ك هه‌رچاویان له‌ئاست ئه‌م زوڵم و خیانه‌ته‌ی ئه‌واندا نووقاندووه، به‌ڵكوو تا بۆیان بكرێ هاوكاری ئه‌نفالچییان ده‌كه‌ن و داڵده‌یان ده‌ده‌ن، مووچه و پله و پایه‌یان پێده‌ده‌ن.. زیندووترین و قێزه‌وه‌ند ترین نموونه‌ش، ئه‌وه‌یه که ئیستا 30 پاسه‌وانیان بۆ گه‌وره‌ترین ئه‌نفالچی كورد فه‌تاح به‌گی بێشه‌رف به‌گی جاف دابین کردووه. سه‌یربكه‌ن خزمینه 30 پاسه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌ر پاسه‌وانه‌ی كه‌مترین مووچه که 200 دۆلاره، وه‌ربگرێت، ئه‌وه ده‌كاته 6000 دۆلار، ئه‌مه ته‌نها بۆ پاسه‌وان، ئه‌ی ده‌بێ بۆ دیوه‌خانه‌كه‌ی چه‌ند سه‌رف بكرێ ئه‌ی ده‌بێ مووچه‌ی تایبه‌تی خۆێ چه‌ند بێ؟ ئه‌ی ده‌بێ به چی پله‌یه‌ك خانه‌نشین كرابێت.. زۆربه‌ی پیاوه‌کانی به‌عس و سه‌رۆکجاش و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له کوشتوبڕی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌مڕۆ به پله‌ی وه‌زیر یان جێگری وه‌زیر خانه‌نشینکراون، مانگانه جگه له مووچه‌ی خانه‌نشینی که خۆی له 4000 دۆلار ده‌دات، ئه‌وه 3-4 ئۆتۆمۆبێلی حکومه‌تیشیان پێده‌ده‌ن و هه‌موو خه‌رجی له به‌نزین و چاککردنه‌وه‌یان بۆ خه‌رجده‌کرێت . لێره‌وه ده‌شێ له‌خودی گه‌رمیانییه‌كان بپرسین: ئه‌و كوڕانه‌ی له هه‌شتاكاندا، كۆپته‌ریان ڕاو ده‌نا و ده‌بابه‌یان ده‌سووتاند و ئاخجه‌له‌ریان ئازاد ده‌كرد ..هتد، ئێستا له‌كوێن ؟ پاشان له‌سه‌رانی كورد بپرسین ئه‌و هه‌موو کاره له‌پای چی ؟ فه‌تاح به‌گ وه‌ك سه‌رۆك جاشێك ته‌نانه‌ت لێبوردنه گشتیه پڕ شه‌رمه‌زاریه‌كه‌ی به‌ره‌ی ناكوردستانیش نایگرێته‌وه!چونكه ئه‌و ساڵی 1991 ڕای كرد بۆ به‌غدا، تا ڕووخانی به‌عس نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان. كه گه‌ڕاشه‌وه كوردستان له‌سه‌ر شه‌ره‌فی هه‌ردووك سه‌رۆك مه‌سعودو جه‌لال گه‌ڕایه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ره‌ف و ڕاستگۆیی ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه بخه‌ینه ژێر لێپرسینه‌وه، ده‌زانین له‌مه‌یاندا ڕاستگۆ ده‌رچوون، ئێستاش فه‌تاح به‌گ كارتی پارتیی و یه‌کێتیی له گیرفانه‌كانی دایه، به‌ڵام نازانین كامیان له گیرفانی چه‌پ و كامیان له‌لای ڕاستی داناوه؟! كاتێ لیستی دووه‌می تاوانباران له دادگای باڵای تاوانه‌كان بڵاو كرایه‌وه، كۆنه جاش و ئه‌نفالچیه‌كان به په‌له له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه، سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیان بۆ ڕێکخرا، یه‌كێك له‌و نه‌خۆشه ئه‌نفالچیانه حه‌زره‌تی فه‌تاح به‌گ بوو له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ره‌وه عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردوون به‌ڕێكه‌وت، پێشی شووره‌یی بوو بڵێ له‌ترسی دادگا ڕاده‌که‌م. هه‌ڵبه‌ته زۆربه‌یان به‌په‌له و له‌چاو تروكانێكا په‌ساپۆرتیان بۆ ساز كرا پێشیان ووترا ماوه‌یه‌ك خۆتان له‌به‌رچاوان وون بكه‌ن، پاشان بگه‌ڕێنه‌وه.. هه‌ر‌واش بوو.. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جاش قه‌ڵه‌مه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش لێره‌و له‌وێ كه‌وتنه توانج و گلله‌یی شه‌رمنانه كه ده‌ست بردن بۆ داگایی جاشه‌كان و ئاواره‌بوونیان، جارێكی تر ده‌بنه‌وه جاشی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ. به‌ڕای من چه‌ند جارێكیش ئه‌وه‌م له لێدوان و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا به‌ڕاشكاوی ڕاگه‌یاندووه، كه تا یه‌كێتی و پارتی له كوردستاندا باڵاده‌ست بن، تاكه جاشێك و ئه‌نفالچیه‌ك ڕاده‌ستی دادگا ناكرێت. ************************** چاكنیوز - تایبه‌ت گه‌رمیان له كاتى به‌رِیَوه چونى (ۆرك شوب)ى تایبه‌ت به په‌ره پیَدانى ناوچه جینۆ ساید كراوه‌كان له شارى كه‌لار به ئاماده بوونى وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كان .له كاتى به‌رِیَوه‌چوونى مناقه‌شه‌كان له‌یه‌كیَك له گروپه‌كان كه‌سیَكى خاوه‌ن ئه‌نفال هه‌ستاو به ئاماده بووان وجه‌نابى وه‌زیرى راگه‌یاند (تكاده‌كه‌م زۆر ده‌نگ به‌رز مه‌كه‌نه‌وه چونكه ماڵى فتاح به‌گى كه‌ریم به‌گى جاف كه‌ژن و منداڵه‌كه‌ى منى ئه‌نفال كردووه (50م)له‌م هۆڵه‌وه دووره‌و گوىَ ى له قسه‌كانمانه )هه‌روه‌ها ووتى ( فتاح به‌گ ئیستا حیمایه‌ى هه‌یه‌و له خانوویه‌كدایه له باشترین شویَنى كه‌لاردا كه رووبه‌رى خانووه‌كه‌ى (5000م). قسه‌كانى ئه‌و ئه‌و خاوه‌ن قوربانیه كاریگه‌رى زۆرى هه‌بوو له سه‌ر جه‌نابى وه‌زیرو ئاماده‌بووان بۆیه یه‌ك له رِاسپارده‌كانى (ۆرك شۆب)كه ئه‌وه‌بوو كه پیَویسته حكومه‌تى هه‌ریَم مسته‌شارو جاشه‌كان ئه‌وانه‌ى ناویان وه‌ك و تۆمه‌ت بار له‌لایه‌ن دادگاى بالاَى تاوانه‌كانه‌وه هاتووه ده‌ست گیر بكات و ده‌ست به‌سه‌ر سامان و داهاتیاندا بگیریَت .دادوه‌ریَكى به‌رِیَز كه ئاماده‌ى (ۆرك شۆب)كه بوو رِاى گه‌یان ئه‌و مسته‌شارو جاشانه فه‌رمانى گرتنیان له دادگاكان‌دا هه‌یه‌و پۆلیس ئیستا ده‌توانیَت ده‌ست گیریان بكات .هه‌روه‌ها هه‌وڵیَك له ئارادایه كه فیدراسیونى داكۆكیكار له قوربانیانى جینۆساید كه ژماره‌یه‌كى زۆر ریَكحراوى له خۆ گرتووه له ئاینده‌دا داواى یاسایى له سه‌ر هه‌ردوو ئه‌نفال چى (فتاح به‌گ و تاهر عسمان )تۆمار بكات و پاشان له‌سه‌ر مسته‌شاره‌كانى تر‌ى ناوچه‌كانى كوردستان .
http://chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=2047 |